جۆری توێژینه‌وه‌ : Original Article

نوسه‌ران

بەشی باخچەی ساوایان، كۆلێجی پەروەردەی بنەڕەت، زانكۆی گەرمیان ،هەرێمی کوردستانی عێراق

پوخته‌

ئامانج لەم توێژینەوەیە زانینی (كارایی بەكارهـێـنانی ستراتیژی كورسی گەرم  لەسەر دەستهات لای قوتابیانی پۆلی هەشتەمی  بنەڕەتی و بۆ چوونیان (ئاڕاستەیان دەربارەی بابەتی كۆمەڵایەتی)، لەپێناو گەیشتن بەو ئامانجە توێژەر پشتی بەستوە بە دیزانینی (نیمچە كۆنترۆڵكراو) كە بە گونجاو و شیاوی زانیوە لە گەڵ ڕێكارەكانی ئەم توێژینەوەییە. كۆمەڵگەی توێژینەوەش بریتیە لە قوتابیانی پۆلی هەشتەمی بنەڕەتی لە ناوەندی قەزای كەلار لە سنوری پەروەردەی كەلار، بۆ دەستنیشانكردنی نموونەی توێژینەوە توێژەر بە مەبەست قوتابخانەی ئاران ی بنەڕەتی هەڵبژارد و بە شێوەی (هەڕەمەكی سادە) دوو گروپی هەڵبژارد و هەردوو گروپە لەم گۆڕاوانەدا هاوسەنگكران( نمرەی بابەتی كۆمەڵایەتی ساڵی پێشوو- تەمەن – ئاستی زیرەكی- ڕادەی خوێندواری دایك وباوك – تاقیكردنەوەی زانیاری پێشینە ). هەروەها توێژەر بۆ دیاریكردنی بابەتەكانی خوێندن لە ماوەی ئەزموونیدا، سێ بەندی پەرتوكی بابەتەكۆمەلایەتیەكانی هەڵبژارد، لەپێناو داڕشتنی ئامانجەكانی توێژینەوە و بەپێ سروشتی ناوەڕۆكی بابەتەكە توێژەر(121) ئامانجی داڕشت لەسەر بنەمای پۆلێنكردنی بلۆم لە بواری مەعریفیدا بۆ هەریەكە لە ئاستەكانی (بیرهێنان- تێگەیشتن -جێبەجێكردن – شیكردنەوە)، پاشان توێژەر هەستا بە ئامادەكردنی تاقیكردنەوەیەك لەسەر دەستهاتی خوێندن كە پێكهاتبوو لە (35)بڕگەی تاقیكردنەوە لە جۆری (هەڵبژاردن و گوتاری)، هەروەها پێوەرێك بۆ ئاڕاستە لای قوتابیانی هەشتەمی بنەڕەتی كە پێكهاتبوو لە(30) بڕگە بۆ گەشەپێدانی ئاڕاستەیان، بۆ دڵنیابوون لە ڕاستێتی و جێگیری ئامڕازەكانی توێژەر شیكاركردنی ئاماری پێویستی ئەنجامدا بۆی دەركەوت پێوەر و تاقیكردنەوەكەی شیاون بۆ بەكارهێنان، بۆ ئاماركردنی داتاكانی توێژینەوەكەی توێژەر پشتی بەست بە بەكارهێنانی بەرنامەی(spss26  ) بۆ شیتەڵكردنی ئاماری. ئەنجامەكانیش ئەوەیان دەرخست كە جیاوازی ماناداری ئاماری هەیە لە نێوان ناوەندە ژمێرەیی نمرەكانی پێشی وپاشی قوتابیانی گروپی ئەزموونی لە پێوەری بۆچوون بەراورد بە ناوەندە ژمێرەی نمرەكانی پێشی وپاشی قوتابیانی گروپی كۆنتڕۆلكراو لە بەرژەوەندی گروپی ئەزموونیدایە، هەروەها جیاوازی بەڵگەداری ئاماری هەیە لە نێوان ناوەندی ژمێرەیی دەستهات (دەستكەوت)ی قوتابیانی گرووپی ئەزموونی بەراورد بە ئاستی دەستهات (دەستكەوت)ی گروپی كۆنتڕۆڵكراو ،لە بەرژەوەندی گروپی ئەزموونيدایە. 

وشه‌ بنچینه‌ییه‌كان

ناونیشانی توێژینه‌وه‌ [English]

كارایی بەكارهـێـنانی ستراتیژی كورسی گەرم لەسەر دەستهات لای قوتابیانی پۆلی هەشتەمی بنەڕەتی و بۆچوونیان (ئاڕاستەیان )دەربارەی بابەتی كۆمەڵایەتی

نوسه‌ران [English]

  • Kareem Aziz
  • Kanan Abdulla

Kindergarten Department، Elementary Education College، Garmian University، Kurdistan Region of Iraq

پوخته‌ [English]

ئامانج لەم توێژینەوەیە زانینی (كارایی بەكارهـێـنانی ستراتیژی كورسی گەرم  لەسەر دەستهات لای قوتابیانی پۆلی هەشتەمی  بنەڕەتی و بۆ چوونیان (ئاڕاستەیان دەربارەی بابەتی كۆمەڵایەتی)، لەپێناو گەیشتن بەو ئامانجە توێژەر پشتی بەستوە بە دیزانینی (نیمچە كۆنترۆڵكراو) كە بە گونجاو و شیاوی زانیوە لە گەڵ ڕێكارەكانی ئەم توێژینەوەییە. كۆمەڵگەی توێژینەوەش بریتیە لە قوتابیانی پۆلی هەشتەمی بنەڕەتی لە ناوەندی قەزای كەلار لە سنوری پەروەردەی كەلار، بۆ دەستنیشانكردنی نموونەی توێژینەوە توێژەر بە مەبەست قوتابخانەی ئاران ی بنەڕەتی هەڵبژارد و بە شێوەی (هەڕەمەكی سادە) دوو گروپی هەڵبژارد و هەردوو گروپە لەم گۆڕاوانەدا هاوسەنگكران( نمرەی بابەتی كۆمەڵایەتی ساڵی پێشوو- تەمەن – ئاستی زیرەكی- ڕادەی خوێندواری دایك وباوك – تاقیكردنەوەی زانیاری پێشینە ). هەروەها توێژەر بۆ دیاریكردنی بابەتەكانی خوێندن لە ماوەی ئەزموونیدا، سێ بەندی پەرتوكی بابەتەكۆمەلایەتیەكانی هەڵبژارد، لەپێناو داڕشتنی ئامانجەكانی توێژینەوە و بەپێ سروشتی ناوەڕۆكی بابەتەكە توێژەر(121) ئامانجی داڕشت لەسەر بنەمای پۆلێنكردنی بلۆم لە بواری مەعریفیدا بۆ هەریەكە لە ئاستەكانی (بیرهێنان- تێگەیشتن -جێبەجێكردن – شیكردنەوە)، پاشان توێژەر هەستا بە ئامادەكردنی تاقیكردنەوەیەك لەسەر دەستهاتی خوێندن كە پێكهاتبوو لە (35)بڕگەی تاقیكردنەوە لە جۆری (هەڵبژاردن و گوتاری)، هەروەها پێوەرێك بۆ ئاڕاستە لای قوتابیانی هەشتەمی بنەڕەتی كە پێكهاتبوو لە(30) بڕگە بۆ گەشەپێدانی ئاڕاستەیان، بۆ دڵنیابوون لە ڕاستێتی و جێگیری ئامڕازەكانی توێژەر شیكاركردنی ئاماری پێویستی ئەنجامدا بۆی دەركەوت پێوەر و تاقیكردنەوەكەی شیاون بۆ بەكارهێنان، بۆ ئاماركردنی داتاكانی توێژینەوەكەی توێژەر پشتی بەست بە بەكارهێنانی بەرنامەی(spss26  ) بۆ شیتەڵكردنی ئاماری. ئەنجامەكانیش ئەوەیان دەرخست كە جیاوازی ماناداری ئاماری هەیە لە نێوان ناوەندە ژمێرەیی نمرەكانی پێشی وپاشی قوتابیانی گروپی ئەزموونی لە پێوەری بۆچوون بەراورد بە ناوەندە ژمێرەی نمرەكانی پێشی وپاشی قوتابیانی گروپی كۆنتڕۆلكراو لە بەرژەوەندی گروپی ئەزموونیدایە، هەروەها جیاوازی بەڵگەداری ئاماری هەیە لە نێوان ناوەندی ژمێرەیی دەستهات (دەستكەوت)ی قوتابیانی گرووپی ئەزموونی بەراورد بە ئاستی دەستهات (دەستكەوت)ی گروپی كۆنتڕۆڵكراو ،لە بەرژەوەندی گروپی ئەزموونيدایە. 

وشه‌ بنچینه‌ییه‌كان [English]

  • كارایی
  • ستراتیژی كورسی گەرم
  • دەستهات
  • بۆچوونیان (ئاڕاستەیان)