جۆری توێژینه‌وه‌ : Original Article

نوسه‌ر

بەشی یاسا،کۆلێژى یاسا، زانکۆی گەرمیان ،هەرێمی کوردستانی عێراق

پوخته‌

ئەم توێژینەوەیە جەخت دەکاتەوە لەسەر لایەنە ڕێکاریەکانى تاوانى بەدەست هێنانى ناڕەوا کە لە ڕێگەى وەزیفەى گشتیەوە ئەنجام دەدرێت، بە جۆرێک تیشکمان خستۆتەسەر هەڵوێستى یاسادانەرى هەرێمى کوردستان لە ڕێکخستنى ئەم لایەنەو کەم وکورتی و ناڕێکیەکانمان دەست نیشان کردووە بە بەراورد بە یاساى وڵاتانى تر کە هەمان بابەتیان رێکخستووە، وە چارەسەرى گونجاومان خستۆتە بەردەست, پاشان  دواى ئەوەى ئەو لایەن و دەزگا و بەڕێوەبەرایەتیانەمان دیارى کردووە کە بەم کارە هەڵدەستن ئینجا شێوازی کارکردن و لێکۆڵینەوە و پشکنینمان لەم تاوانە خستۆتە ڕوو  و دەسەڵاتەکانیانمان دیارى کردووە ، هەرچى سەبارەت بە بابەتى ماوە بەسەرچونیشە ئەوا دەڵێین لەبەر ئەوەى یاسادانەر بە شێوازێکی جیاواز حوکمەکانى ئەم تاوانەى ڕێکخستووە ، بۆیە پێویست بوو هەرخودی خۆى ئەم جیاوازیەى لە بەرچاو بگرتایە و دەقی بدایە لەسەر ئەوەى حوکمەکانى ماوەبەسەرچوون تاوانى بەدەست هێنانى ناڕەواش دەگرێتەوە. لەکۆتا داخوازیشدا بەوردى تیشکمان خستۆتەسەر شێوازو چۆنیەتى سەلماندن لەم تاوانە، وە باسمان لەو گرینەیە (قرینە)  یاساییە سادە کردووە کە یاسادانەر دەقی لەسەر داوە و پشتی پێبەستووە بۆ سەلماندن لەم تاوانە ، وە ئەوەمان ڕوون کردۆتەوە کە ئەم گرینەیە پێچەوانەى بنەما یاسایەکان نیە کە جەخت لەسەر بنەماى گریمانەى پاکێتى مرۆف دەکەنەوە و لەناو دەستور و یاسا ئاسایەکان و بەڵگەنامە نێو دەوڵەتیەکاندا بوونیان  هەیە.     

وشه‌ بنچینه‌ییه‌كان

ناونیشانی توێژینه‌وه‌ [English]

The Procedural aspects of illegal gain

نوسه‌ر [English]

  • Pshtiwan faraj

Law Department، Law College، Garmian University، Kurdistan Region of Iraq

پوخته‌ [English]

The abstract of this research emphasized on the aspects of illegally or improperly obtaining criminal procedures which were carried out through public functions. We have focused on the attitude of the Legislators of the Kurdistan Region in organizing this aspect and we have identified shortcomings and compared with the laws and rules of other countries that have arranged the same topic so we have provided appropriate solutions. Then after we identified the parties, institutions, and administrations that will do this, we showed the way of working investigating, and examining this crime. We determined their authority, whatever it is about the statute of limitation we say because the legislator has arranged the sentences of this crime in a different way. Therefore, it was necessary to take account of this discrepancy and should be explained that the sentences of the statute of limitations were taking the crime of unlawful gain. To sum up, we emphasized how to prove this crime. And we've simplified the presumption of the rules and laws legislators have written and relied on to prove this crime, and we have made it clear that this presumption is not contrary to the legal principles that emphasized the assumption of human purity and into the constitution, ordinary laws and international documents.

وشه‌ بنچینه‌ییه‌كان [English]

  • Legislator
  • presumption
  • prescription
  • to presume someone