Document Type : Original Article

10.24271/jgu.2021.273555.1088

Abstract

پوختەی توێژینەوە
ئەم توێژینەوە ناونیشانی (پێناسەکردنەوەی زمان لە گۆشەنیگای ئاستەکانییەوە، زمانی کوردی بە نمونە) بۆ دانراوە، ئاشکرایە، زمان جۆری زۆرە وەک ( زمانی ئاماژە، زمانی غەریزەیی، زمانی هزریی ..تاد،) بەڵام ئەم جۆرە زمانانە لێرەدا توێژینەوەیان لەسەر ناکراوە، بەڵکو مەبەستمان بەرهەمی زمانە، کە ئاخاوتن و دەربرینەکانی دەگرێتەوە، کە بە دەم گۆدەکرێن و بە گوێ دەبیسترێن، یان بە دەست دەنوسرێن و بە چاو دەخوێنرێنەوە، لێرەوە زمان وەک ئامرازێک بینراوە، بۆ ئەوەی مرۆڤ بیربۆچوونی خۆیی پێدەربرێت.
توێژینەوەکە لە دوو بەش پێکهاتووە: لە بەشی یەکەمدا تێۆری ئاستەکانی زمان (پێکهاتەکانی زمان) لە روانگەی بیرورایی پسپۆرانی پیێشووتر و زانایانی زانستی زمانەوە توێژینەوەی لەسەرکراوە، هاوکات رێبازی ناوەکان و چۆنییەتی کارکردن لەسەر وشە و ناو و ناونان و دووبارەناونانەوە - خراوەتەروو، هەوڵدراوە بەپێی رێبازێکی وەسفی و شیکاریی ئەنجامی زانستی ورد بەرهەم بهێنرێت.
بەشی دووەم، بەشێکی کارەکییە، هەوڵدراوە بەپێی دەربڕاوی زمانی کوردی شیکردنەوەی ورد و سەلماندنی بیروراکان بخرێنەروو، لە چێوەی زانست و بۆ زیاتر روونکردنەوەی بابەتەکەیش، لە روانگەی ئایینییەوە نمونەکان شیکردنەوەیان بۆ کراوە، لە کۆتای توێژینەوەکەشدا بە شێوەیەکی زانستی پێناسەیەی زمان کراوە و یەکێک لە ئەو ئەنجامەنەیش کە پێگەیشتووین ئەوەیە: زمان لە ناو پێکدێت و ناوەکانیش جیاکەرەوەی زمانەکانن و خودی زمانەکانیش پێکدێنن، ئەرکی کؤمەڵایەتی زمانیش زیاتر ناونان و دووبارە ناونانەیەوە، لە کۆتایشدا ئەنجام و لیستی سەرەچاوەکان دانراوە.

Keywords