جۆری توێژینه‌وه‌ : Original Article

نوسه‌ر

زاكۆی كۆیە/ فاكەڵتی پەروەردە/ بەشی پەروەردەی ئاینی

پوخته‌

بێگومان لەدەسپێكی ژیان لەنێو ئەم هەسارەیەی گەردوندا مرۆڤەكان هەستیان كردووە لەگەڵا پێویستیان بۆ ئاوو نان و ئارەزووە جەستەییەكان پێویستیان بەتێركردنی ئارەزووە نادیارەكانیش هەیە كەخۆی دەبینێتەوە لەلایەنی ڕۆحی و بیرو باوەڕ، بۆیە دەبینین بابەتی پەرستش مێژویەكی هێندە كۆنی هەیە كەهەندێ لەسەرچاوەكان دەڵێن: مێژوی ئاین هاوكاتە لەگەڵا بونی مرۆڤ لەسەر ئەم گۆی زەمینە.
مرۆڤەكانیش لەپەیڕەو كردنی ئایندا پۆلێن دەكرێن بۆ دوو بەشی سەرەكی
بەشی یەكەم: ئەوانەن كەهەستاون بەپەرستشی خودایەكی دەرك نەكراو لەچوار چێوەی ئاینێكی ئاسمانیدا.
بەشی دووەم: ئەوانەن كەپەرستش دەكەن بۆ پەروەرینێكی بەرجەستەكراو لەبازنەی ئاینێكی زەمینیدا.
وەهەریەك لەم دوو جۆرە بڕوادارەش لەجێ بەجێ كردنی دروشمە ئاینێكاندا دەكرێن بەدوو بەشی دیكەوە
بەشی یەكەمیان لە بەجێگەیاندنی دروشمە ئاینێكاندا تەنها لایەنی دیارو دواكراویان لا گرنگە زۆر ئاوڕ نادەنەوە بەلای پاكردنەوەی ڕۆح و دڵدا.
بەشی دووەمیشیان ئەوانەن كە گرنگییەكی ئێجگار زۆر ئەدەن بەلایەنی ناوەوەو، زۆر هەوڵی پاڵفتەكردنی دڵ و دەرون ئەدەن لەهەر ژەنگاوی بونێك كەڕوی تێبكات كەئەم بەشەش پێیان دەڵێن (ئەهلی دڵ) یاخود سۆفیەكان.
  جا هەروەك پێشتریش ئاماژەمان پێدا ئەم بەشی دووەمە واتە سۆفیەكان هەم لەنێو دینە ئاسمانێكاندا هەیە، هەم لەناو دینە زەمینێكاندا.
وەیەكێك لەو گروپانەی لەكوردستانی باشور بەگشتی و پارێزگای سلێمانی و كەركوك بەتایبەتی بونیان هەبووەو هەیە تا ئەم ساتەش بریتییە لەبزوتنەوەی هەقە، كەئەم بزوتنەوەیە سەر بەیەكێك لەباڵەكانی كۆمەڵەی ئەهلی دڵە كەئەویش باڵَی نەقشەبەندییە.

ناونیشانی توێژینه‌وه‌ [English]

It is a movement of right between friends and opponents

نوسه‌ر [English]

  • Kamaran Muhammed

Koya University / Faculty of Education / Department of Religious Education

پوخته‌ [English]

--