Document Type : Original Article
Author
زانكؤي تيشك, كؤليَجي ياسا, بةشي ياسا.
Abstract
چاره‌سه‌ری كێشه خێزانیه‌كان له ژێر ڕۆشنایی فه‌رموده‌كانی پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای لێ
بێت)
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه دانراوه بۆ به‌دیار خستنی هه‌ندێك له‌و گرفتانه‌ی ئه‌مڕۆ له ماڵی
موسڵمانان ڕوو ده‌ده‌ن له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ری گرفته‌كان، ئه‌وه‌ش له ژێر ڕۆشنایی ژیانی
پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای لێ بێت) له‌گه‌ڵ فه‌رموده‌كانی، ئه‌م توێژینه‌وه‌ش پێك دێت له دوو
به‌ش.
به‌شی یه‌كه‌م تایبه‌ته به ژیانی پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای لێ بێت) له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانی و
شێوازی هه‌ڵسو كه‌وتی ژیانی ڕۆژانه‌ی له چه‌ند ڕوێكه‌وه، ئابوری، ئینسانی، یارمه‌تی
دان، جوانی، دونیاوی، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌ش نمونه‌ی زیندومان ئاماژه پێ كردووه بۆ
ئه‌وه‌ی وێنه‌كه به جوانی ڕون بێته‌وه، له‌م ڕوانه‌وه بۆت به‌دیار ده‌كه‌وێت وێنه‌ی ژیانی
پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای لێ بێت) چۆن ژیاوه له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانی له كاتێكدا ئه‌و پێشه‌نگه
لۆ ته‌واوی موسڵمانان، ئه‌گه‌ر ژیانی ئه‌و به‌راورد بكه‌ین له‌گه‌ڵ ژیانی موسڵمانان
جیاوازی ڕون ده‌بێته‌وه كه‌م ته‌رخه‌می به‌دیار ده‌كه‌وێت ئه‌و كات ده‌توانین بڵێن سه‌ره‌تای
كێشه‌كان له‌و كاته ده‌ست پێ ده‌كات كه ده‌ستمان له ژیانی پێشه‌نگی خۆمان به‌رداوه به
دوای ڕێگای تر كه‌وتوین.
به‌شی دووه‌م: تایبه‌ته به چاره‌سه‌ری كۆتایی لۆ گرفته‌كان كه‌وا شانی موسڵمانانی
قوڕس كردووه له ژێر ڕۆشنایی ئامۆژگاریه‌كانی پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای لێ بێت) هه‌ر
كه‌س ده‌ست به‌و ئامۆژگاریانه بگرێت ئه‌وه ژیانی ئاسوده ده‌بێت، هه‌ر كه‌س ده‌ستی لێ
به‌ر بدات ئه‌وه به‌ڕاستی زه‌ره‌ر مه‌ند ده‌بێت.
چه‌ند خاڵێكمان لۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفتانه‌ی ئاماژه پێ كردووه كه توشی
هه‌موو تاكێكی موسڵمان ده‌بێت له ژیانی ڕۆژانه‌یدا، له‌وانه: چاره‌سه‌ری توڕه‌یی،
چاره‌سه‌ر به پێكه‌نین و زه‌رده‌خه‌نه، گفتوگۆ، ئامۆژگاری، وه چۆن به‌ره‌نگاری كێشه
گه‌وره‌كان ده‌بینه‌وه‌و مامه‌ڵیان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین ئه‌مانه هه‌ر هه‌مووی له ژیّر ڕۆشنایی
فه‌رموده ڕاسته‌كان و ئامۆژگاریه‌كانی پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای لێ بێت) له كۆتاییدا
كێشه‌ی بوختان كردن به دایكی باوه‌ڕدارانمان ئاماژه پێ كردووه گرینگتر له كێشه‌كه‌ش
شێوازی مامه‌ڵه‌ی پێغه‌مبه‌ر بوو (درودی خوای لێ بێت) له‌گه‌ڵ عائیشه پێغه‌مبه‌ری خوا
هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی خراپی نه‌بوو هه‌تا یه‌ك وشه‌شی به‌كار نه‌هێنا كه له‌گه‌ڵ ئه‌و شیاو
نه‌بێت، به‌ڵكو ئارامی گرت قسه‌ی نه‌كرد پرسیاری كرد هیچ شتێكی نه‌كرد پێش ئه‌وه‌ی
خوا فه‌رمانی پێ بكات هه‌تا هه‌موو شتێكی زۆر به جوانی لۆ ڕون بۆوه ئایه‌ته‌كان له
قوڕئان دابه‌زی ئه‌ستۆ پاكی عائیشه به‌دیار كه‌وت كێشه‌كه كۆتایی هات پێغه‌مبه‌ریش
(درودی خوای لێ بێت) دڵی ئاوی خوارده‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ شتێكی نه‌كرد كه دوایی
لێی په‌شیمان بێته‌وه چۆن وا نابێ له كاتێك ئه‌و هه‌ڵ بژارده‌یه له نێو هه‌موو مرۆڤه‌كان.