Document Type : Original Article

Authors

بەشی پەروەردەی ئایین // کۆلێجی زانستە ئیسلامیەکان // زانکۆی سلێمانی

Abstract

ئەم توێژینەوەیە لە ڕۆڵی ئەو ڕێکخراوە ناحکومییانە دەکۆڵێتەوە کە ڕاستەوخۆ کار لەسەر پەروەردەی تاک دەکەن، لەوانەش دەزگای نوری حیکمە بە نموونە. ئامانج لەم توێژینەوەیە ناسینی ڕۆڵی دەزگای نوری حیکمەیە لەبواری پەروەردەیدا لەدیدی فێرخوازان و هەڵسوڕاوانی دەزگا، هەروەها دەرکەوتنی خاڵی بەهێز و لاوازی ئەو دەزگایەیە لەوبوارەیەوە، لە پێناو دەرکەوتنی ڕۆڵی زیاتری لە کۆمەڵگەدا هەردوو توێژەر پەیڕەویان لەوەرگرتنی نموونەی مەیدانی کردووە و پشتیان بە پێشنیار و فۆڕمی ڕاپرسی بەستووە، فۆڕمی ڕاپرسیش لە سێ( ٣ ) ڕووانگە پێک هاتووە(فێربوون، پەروەردە، چالاکی و گشتی).
لە گرنگترین دەرئەنجامەکانی ئەم توێژینەوەیە: دەزگای نوری حیکمە بەیەکێک لە دەزگا ناحکومییەکان ئەژمار ئەکرێت کە بە پێی یاسای دیاری کراو کاردەکات، تێکڕای فێرخوازان و هەڵسوڕاوانیشی گرنگی و پێویستی ئەم دەزگایە بۆ کۆمەڵگە بەباش دەزانن، لەگەڵ هەموو ئەمانەدا ڕۆڵی ناوبراو لە دروستکردنی تاک و خانەوادە و کۆمەڵگەدا بەڕۆڵێکی ئەرێنی گەورە دادەنرێت. هەروەها ئەم توێژینەوەیە چەند ڕاسپاردەیەکی گرنگی ئاشکراکردووە، لەوانە: پێویستی گرنگی دانی زیاتری دەزگا بە پەروەردەکردنی تاک بە بیری میانڕەوی و دوورخستنەوەی تاک لە توندووتیژی لە هەموو بوارەکاندا، هەروەها زاڵکردنی زمانی لێک تێگەیشتن لە نێوان تاکەکانی کۆمەڵگەدا

Keywords

  • القرآن الکریم:

    کوردی:

    • پێگەی فەرمی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومیەکان(https://www.dngo.gov.krd) ،مێژووی سەردان: ٣ – ٩ - ٢٠١٩ .
    • پەیڕەوی ناوخۆی دەزگای نوری حیکمە( پەسەندکراوی پێنجەمین کۆبوونەوەی ئاسایی دەستەی گشتی، شوال ١٤٣٨ه – تەمموز ٢٠١٧ز)
    • چاوپێکەوتن لەگەڵ سەرۆکی دەزگای نوری حیکمە بەڕێز عبدلله حداد لەبەرواری ٧-٩-٢٠١٩.

    عەرەبی:

    • أسس التربية، علي القائمي (بيروت: دار النبلاء، ط1، 1415هـ/1995م).
    • أصول التربیە الإسلامیة، خالد بن حامد الحازمي (الرياض: عالم الكتب، ط1، 1420هـ/200م) .
    • بیئات التربية الإسلامية، عباس محجوب (من منشورات الجامعة الاسلامیة فی المدینة المنورة، ط12، ژمارە:٤٦، ربیع الآخر- جمادى الأولى- جمادى الثانية،  1400هـ) .
    • طريقة الإقراء وتعليم القرآن في كردستان، مؤسسة نور الحكمة الثقافية في السليمانية انموذجًا، دياري أحمد إسماعيل القصاب و هيوا عزيز سعيد (الجامعة العراقية، مجلة العلوم الإسلامية، ملحق العدد التاسع، 1436هـ/2015م).
    • مقدمة في علم الاجتماع, عثمان ابراهيم , دار الشروق – عمان, ط1, ( 1999م).