Document Type : Original Article

Authors

زانکۆی ڕاپەڕین

Abstract

بەنداو ئەو بەربەستەیە کە لەبەردەمی ڕووبارێک یان دۆڵێک دادەنرێت بۆ گلداوەی ئاو لەوەرزی داباریندا، سود و مەرجەکانی بەنداو لەبەشی دووەم نوسراوە بەڵام بەنداوە دوو سود و مەبەستی سەرەکی هەیە: یەکەمیان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی لافاوە، دووەمیان بۆ بەکارهێنانی ئاوی گلدراوە بۆ پڕۆژە جۆربەجۆرەکان، لەوانە بەرهەمهێنانی کارەبا و ئاودێری کشتوکاڵی و دابەشکردنی ئاوە بەسەر دانیشتواندا، بەتایبەتی دانیشتوانی شارنشین. لەئیدارەی ڕاپەڕین گرفتی وشکەساڵی هەیە و بەهۆیەوە گرفتی کەم ئاوی دروستدەبێت و ئاو وەکو پێویست دابەشناکرێت بەسەر دانیشتواندا، ئیدارەی ڕاپەڕین چەندین شوێنی گونجاوی هەیە بۆ دروستکردنی بەنداو لەسەری، بۆیە حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشنیاری دروستکردنی (20) بەنداوی تێداکردووە، (17یان) دەکەونە قەزای پشدەرەوەو (3)شیان دەکەونە قەزای ڕانیەوە.وشکەساڵی یەکێکە لەبابەتە گرنگەکانی ئەم سەردەمە ئەمەش وایکردوە ببێتە جیگەی سەرنج و تێڕامانی پسپۆڕە جیاوازەکان بەتایبەتی پسپۆڕانی بواری جوگرافیا کەزۆر بەگرنگیەوە بڕواننە ئەم بابەتە . بێگومان وشکە ساڵی لەم سەردەمەی ئێستادا بۆتە دیاردەیەکی جیهانی وەک مەترسیەک ڕووبەڕووی تەواوی وڵاتانی جیهان بۆتەوە ئەگەر چارەسەری بۆنەدۆزرێتەوە بەدڵنیاییەوە لەداهاتودا چەندین دەرهاویشتەی مەترسی دار بەدوای خۆیدا دەهێنێت . ئیدارەی ڕاپەڕین وەک ناوچەی توێژینەوە دەکەوێتە باکوری خۆرهەڵاتی هەرێمی کوردستانی عێڕاق ئەم ناوچەیەش  هاوشێوەی تەواوی ناوچەکانی جیهان وعێڕاق ئاسەوارەکانی وشکە ساڵی زۆربەڕونی تێدا دەرکەوتوە بەجۆرێک بۆتەهۆکاری دروستبونی گیروگرفتی جۆراوجۆری لەناوچەکەدا.گرنگی ئەم توێژینەوەیە لەوەدایە پەیوەندیەکی ڕاستەوخۆی بەبوارەکانی پلاندان و پەرەپێدان و ژینگە و ئابوری ناوچەکەوە هەیە. هەروەها ئەو ڕێگا چارەسەرانە دەخاتەڕو کە دەتوانرێت ئاسەوارە خراپەکانی وشکە ساڵی لە ناوچەکەدا پێ کەم بکرێتەوە . ئامانجی توێژینەوەکە دەست نیشانی ئەو ئاسەوارە خراپانەیە کە بە هۆی دیاردەی وشکەو ساڵیەوە ڕووبە ڕووی ئیدارەی ڕاپەڕین بۆتەوە بە ئامانجی ئەوەی ئەوەی ببێتە دەروازەیەک بۆ حکومەت ولایەنە پەیوەندی دارەکانی ناوچەکە تا لەمەترسیەکانی ئەم دیاردەیە لە ناوچەی لێکۆڵینەوە ئاگاداربن و بتوانن ڕوبەڕوی ببنەوەوڕێگا چارەسەری گونجاوی بۆ دابنێن. لەم توێژینەوەیەدا میتۆدەکانی  شیکاری وبەراوودکاری بەکارهێنراوە. لەڕووی پلانەوە توێژینەوەکە پێک هاتوە لە  سێ تەوەر تەوەری یەکەم : تیشک دەخاتە سەر وشکە ساڵی وهۆکارەکانی تەوەری دووەم تایبەتە بە وشکە ساڵی و کاریگەری لەسەر ئیدارەی ڕاپەڕین تەوەری سێیەم تیشک دەخاتە سەر بەنداوە پێشنیار کراوەکانی ئیدارەی ڕاپەڕین ودەرهاو یشتەکانی.

ا- سماعیل، سلیمان عبدالله، 2004، السیاسة المائیة لدول حوضي دجلة والفرات وانعکاساتها علی القضیة الکردیة، مرکز کردستان للدراسات الاستراتیجیة، السلیمانیة.
2- موفتی، شەماڵ عبدالرحمن، 2011، گۆڕانی کەش و هەوا- تێگەییشتن و بەدەمەوەچوون لە ڕوانگەی جۆراوجۆرەوە، و: یاسین احمد زەنگەنە – ئازاد مصطفی دێبەگەیی، چاپخانەی چوارچرا، دەستەی ژینگە: هەرێمی کوردستان/ عێراق.  
3- نەقشبەندی، ئازاد محەمەد ئەمین، 2008، گەرمبوونی گۆی زەوی و کاریگەری لەسەر هەرێمی کوردستانت عیراق، چاپخانەی ڕۆشنبیری هەولێر.
 
 -5https://www.omran-maroon.com/fa/portal/project?id=1199
9- پڕۆفایلی ناحیەکانی پارێزگای سلێمانی، 2008، وەزاڕەتی پلاندانان، لیژنەی باڵای سەرپەرشتیاری بەڕێوەبەرایەتیەکانی زانیاری و نەخشەسازی- هەرێمی کوردستان، بەڕێوەبەرایەتی زانیاری و نەخشەسازی- سلێمانی.
10- بابان، بەختیار مصطفی محمد، 2007، ئامارەکانی تایبەت بەزەوی و زارو سەکتەری کشتوکاڵی لەپارێزگای سلێمانیدا- لەگەڵ هەندێ داتای گشتی پەیوەندیدار.
11- جبور، الیاس، 2003، الکوارث المناخیة – الجفاف – في الجمهوریة العربیة السوریة، دار الرضا للنشر، دمشق.
12- خورشید، فؤاد حمە، 1973، قضاء بشدر – دراسة في الجغرافیة البشریة، رسالة ماجستیر، کلیة الاداب / جامعة بغداد.
13- الحکیم، سعید حسین علي، 1981، هیدرولوجیة حوض نهر دجلة في العراق، اطروحة دکتورا، کلیة الاداب، جامعة بغداد.
14- الدلیمي، قاسم احمد رمل، 2006، اثر الذوبان الثلجي في الجریان السطحي المباشر لنهر دجلة في العراق، رسالة ماجستیر، کلیة التربیة، جامعة بغداد.
15- القصاب، ابراهیم وآخرون، 1987، اطلس العراق التعلیمي، مرکز دراسات علم الخرائط، کلیة التربیة، جامعة الموصل.
16- ئیسماعیل، سلێمان عەبدوڵڵا، 2006، تایبەتمەندییەکانی باران لەهەرێمی کوردستانی عێراقدا، سەنتەری لێکۆڵینەوەی ستراتیجیﯽ کوردستان، سلێمانی.
17- قادر، محمد علی، 2013، نواندنی کارتۆگرافیی تایبەتمەندییە سروشتییەکانی قەزای ڕانیە بەبەکارهێنانی (GIS)و(RS)، ماستەرنامە، کۆلێجی زانستەمرۆڤایەتیەکان، زانکۆی سلێمانی.
18- سەعید، کامەران تاهیر، قەزای کۆیە لێکۆڵینەوەیەک لەجوگرافیای هەرێمی، مەڵبەندی کوردۆلۆجی، چاپخانەی تیشک، سلێمانی.
19- عزیز، تحسین عبدالرحیم، 2007، التباین المکاني لمیاه الینابیع في محافظة السلیمانیة، اطروحة دکتورا، کلیة التربیة/ الجامعة المستنصریة.
20- الصالحي، سعدیة عاکول، الغریري، عبدالعباس فضیخ، 2004، البیئة والمیاه، ط1، دار صفاء للنشر والتوزیع، عمان.
21- A. Balasubramanian, 2016, DAMS AND RESERVOIRES, Technical Report, University of Mysore.
22- طاهری، حمید رضا؛ ارکیان، فروزان، 2013، بررسی تغییر پذیری تعداد روزهای برفی وعمق برف در ایران، طی دورە آماری 2010 – 1981، مجلە علمی فنی نیوار، شمارە 82، 83- پائیز و زمستان 1392(دو فصلنامە).
23- علیجانی، بهلول، آب و هوای ایران، 2016، چ13، مرکز چاپ و انتشارات دانشگاه پیام نور، تهران.
25- علی پشدەری، پشدەر لێکۆڵینەوەیەکی مێژوویی و جوگرافی و ئابوری و کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیری و ئایینیە، دەستنووس، لەساڵی (2005) ئامادەیە بۆ چاپ.
26- محمد، رمصان حمزة، 2017، تأثیر تغیرات المناخ علی تساقط الؤلوج وضمان الامن المائي للبلدان النامیة (العراق انموذجا)، الحوار المتمدن، العدد 5717.
27- Tollefson, Jeff 2021, CLIMATE CHANGE, Earth Is Warmer Than It’s Been in 125,000 Years
A landmark assessment from the Intergovernmental Panel for Climate Change says greenhouse gases are unequivocally driving extreme weather,
but nations can still prevent the worst impacts
 
28- بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی ڕانیە، 2011، بەشی ڕووپێوی زەوی و زار، داتای بڵاو نەکراوە.
29- وەزارەتی پلاندانان ، ٢٠٢٠،  بەڕێوەبەرایەتی ئاماری سلێمانی ، سەنتەری تەکنەلۆجیای زانیاری ، بەشی ، gis ، نەخشەی  ئیدارەی ڕاپەڕین.
31- ڕاپۆرتی کاناڵی تیڤی گەلی کوردستان(GK)  galikurdistanTV.TV channel بەناونیشانی (بەنداوی دووکان لەمێژووی دروستبوونی تا ئێستا 6 ساڵ وشکەساڵی بەخۆوە بینیوە) لەبەرواری (24/4/ 2021)
چاوپێکەوتنەکان"
1- چاوپێکەوتن لەگەڵ بەڕێز: عبدالله احمد خدر، شارەزاو کەسایەتی شارۆچکەی سەنگەسەر و بەڕێوەبەری هۆبەی کشتوکاڵی ناحیەی ناودەشت (سەنگەسەر) (1999- 2019)، لەبەرواری (1/12/2021).
2- چاوپێکەوتن لەگەڵ بەڕێز: مەمەند شێخە حمد، لێپرسراوی بەشی کشتوکاڵی ناحیەی ژاراوە، لەبەرواری (6/12/2021).
3- چاوپێکەوتن لەگەڵ بەڕێز: حسین امین اسماعیل، جوتیار و دانیشتوی گوندی بێکڵۆ و خاوەنی زەوی کشتوکاڵی لەگوندی ناوبراو، لەبەرواری (7/12/2021). 
4 – چاوپێکەوتن لەگەڵ بەڕێز: مسعود علی همزە، دەرچووی بەشی جوگرافیای زانکۆی صەلاح الدین، دانیشتووی گوندی خڕەبەردان، خاوەن زەوی کشتوکاڵی کە بەهۆی ئاوی ڕووباری هەڵشۆ - قەڵادزێ ئاودێری دەکرێت، لەبەرواری (1/12/2021).
5- چاوپێکەوتن لەگەڵ بەڕێز: محسن حسین علی، بەڕێوەبەری ناحیەی هێرۆ لەبەرواری (12/12/2021).
6 – چاوپێکەوتن لەگەڵ بەڕێز: احمد ابراهیم عزیز، جوتیار و ئەنجومەنی شارۆچکەی هێرۆ.  
7- چاوپێکەوتن لەگەڵ بەڕێز: سلام عمر بابکر، بەڕێوەبەری ئاوی ڕاپەڕین، لەبەرواری (22/12/2021).
8- چاوپێکەوتن لەگەڵ بەڕێز: بیتوێن سعید محمد، بەڕێوەبەری کاروباری قولە لەبەڕێوەبەرایەتی ئاوی ڕانیە لەماوەی (1978 - 2021)، وە شارەزا لەبواری ئاو و ژینگە لەبەرواری (20/12/2021).
9- چاوپێکەوتن لەگەڵ بەڕێز: کاوە اسماعیل عبدالرحمن، جێگری بەرێوەبەری بەشی کشتوکاڵی چوارقورنە، لەبەرواری (15/12/2021).
10- چاوپێکەوتن لەگەڵ بەڕێز: محمد حسن حمد، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوی پشدەر، لەبەرواری (3/12/2021).
11- چاوپێکەوتن لەگەڵ بەرێز: حسن عبدالله محمد مامەش، جوتیاری گوندی ابراهیم ئاوا.
12- چاوپێکەوتن لەگەڵ بەرێز: رسول حسن محمود، جوتیار و سەرپەرشتیاری جۆگەی ئاودێری گوندی سندۆڵان.