جۆری توێژینه‌وه‌ : Original Article

نوسه‌ران

1 به‌شی ڕاگه‌یاندن (په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌كان)- كۆلێجی زانسته‌ مرۆڤایه‌تییه‌كان- زانكۆی سلێمانی

2 به‌شی ڕاگه‌یاندن- كۆلێجی زانسته‌ مرۆڤایه‌تییه‌كان (په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌كان)- زانكۆی سلێمانی

پوخته‌

ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ له‌ به‌كارهێنانی ستراتیجه‌كانی كۆمۆنیكه‌یشن له‌ په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌كاندا ده‌كۆڵێته‌وه‌ له‌ ڕێگه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووكه‌وه‌، ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ بریتییه‌ له‌ زانینی ئاستی به‌كارهێنانی ستراتیجه‌كانی كۆمۆنیكه‌یشن له‌لایه‌ن به‌شی كارووباری گشتی له‌ كونسوڵخانه‌ی گشتی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێر له‌ ڕێگه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووكه‌وه‌‌، ئەم توێژینەوەیە لەجۆری توێژینەوە پەسنییەكانە و ڕێگەی (شیكاری ناوەڕۆك)ـی تێدا بەكارهاتووە كه‌ گونجاوه‌ له‌گه‌ڵ بابه‌ت و ئامانجی توێژینه‌وه‌كه‌دا، بڵاوكراوه‌كانی شه‌ش مانگی لاپه‌ڕه‌ی فه‌یسبووكی كونسوڵخانه‌ی گشتی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا- هه‌ولێر وه‌رگیراون، له‌ گرنگترین ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ پێی گه‌یشتووه‌: تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی ڕۆڵێكی گرنگ ده‌گێڕن له‌ كاری په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌كاندا، بڵاوكراوه‌كانی په‌یجی كونسوڵخانه‌ی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكاش زۆرترین جار په‌نایان بردووه‌ته‌ به‌ر به‌كارهێنانی ستراتیجییه‌تی ڕاگه‌یاندن (بڵاوكردنه‌وه‌) و به‌شێوه‌یه‌كی كه‌متر ستراتیجه‌كانی دیكه‌یان به‌كارهێناوه‌ كه‌ بوار به‌ گفتووگۆ، قایلكردن و درووستكردنی كۆده‌نگی له‌لای جه‌ماوه‌ر ده‌دات.

وشه‌ بنچینه‌ییه‌كان

ناونیشانی توێژینه‌وه‌ [English]

A study of the use of communication strategy in public relations through social networks

نوسه‌ران [English]

  • Hemin Abdullah 1
  • Lana Mohammed 2

1 به‌شی ڕاگه‌یاندن (په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌كان)- كۆلێجی زانسته‌ مرۆڤایه‌تییه‌كان- زانكۆی سلێمانی

2 به‌شی ڕاگه‌یاندن- كۆلێجی زانسته‌ مرۆڤایه‌تییه‌كان (په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌كان)- زانكۆی سلێمانی

پوخته‌ [English]

This research investigates the communication strategies of public relations in social networking. The purpose of this research is to find out the degree of utilizing communication strategies by the Department of public affairs in U.S General Consulate  Erbil on Facebook. For reaching this current purpose the researcher has used descriptive research method and content analytical tools which are suitable for the subject and the purpose.
The U.S General Consulate posts on Facebook during the past six months have been used as data, and the most significant results that have been found are: social networking has such an important role in public relations, and the U.S General Consulate posts have used announcement strategies the most, while they have used other strategies, which may  allow discussion and consent by the public, to a much lesser degree

وشه‌ بنچینه‌ییه‌كان [English]

  • Public Relations
  • Social Networks
  • communication strategies