جۆری توێژینه‌وه‌ : Original Article

نوسه‌ران

1 بەشی جوگرافیا/ کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان/ زانکۆى ڕاپەڕین

2 بەشی جوگرافیا/ فاکەڵتی پەروەردە/ زانکۆی کۆیە

پوخته‌

لێکۆڵینەوە لە ڕوودانی شەپۆلی گەرمی لە هەر ناوچەیەک، پێویستی بە داتای ڕۆژانە و زانینی بەرزترین پلەی گەرمی هەیە، لەم توێژینەوەیەدا شەپۆلە گەرمەکان لە سەر بنەمای لادانی بەرزترین پلەی گەرمی ڕۆژانە بە (5)o پلەی سەدی  لە ناوەندی بەرزترین پلەی گەرمی مانگانە و بەردەوامی ئەو لادانە بۆ ماوەی (3) ڕۆژ دیارکراوە.  لە دوای وەرگرتنی داتاکانی وێستگەکانی ناوچەی لێکۆڵینەوە، شیکاری ورد بۆ داتاکان کراوە، لە دەرەنجامدا لە ماوەی لێکۆڵینەوەکەدا (152) شەپۆل ڕوویانداوە و شەپۆلەکان پۆلێنکراون لەسەر بنەمای تەمەن و بەهێزی شەپۆلەوە، بە جۆرێک  (114) شەپۆل کە دەکاتە 75% ی سەرجەمی شەپۆلەکان لە جۆری شەپۆل کورت بوون، شەپۆلە مام ناوەندەکان (34) شەپۆل و شەپۆلە درێژەکان تەنها (4) شەپۆل دووبارە بوونەتەوە. سەبارەت بە هێزی شەپۆلەکانیش شەپۆلە مام ناوەندە گەرمەکان زۆرترین دووبارە بوونەوەیان هەبووە بە (120) شەپۆل کە دەکاتە 78.95% سەرجەمی شەپۆلەکان، شەپۆلە بەهێزەکان (30) شەپۆل و شەپۆلی زۆر بەهێز تەنها (2) شەپۆل ڕوویانداوە. سەبارەت بە ڕۆژە گەرمەکان کە هەریەکە لە ڕۆژەکانی شەپۆلی گەرمی و ڕۆژەکانی هەڵبەزو دابەزی پلەی گەرمی دەگرێتەوەو بریتین لە ڕۆژەکانی بەر لە شەپۆل یاخود دەروازەی شەپۆل ژمارەیان (1105) ڕۆژ بووە، کە لەوە ژمارەیە (685) ڕۆژیان بریتی بوون لە ڕۆژەکانی شەپۆلە گەرمەکان و (420) ڕۆژیان بریتی بوون لە هەڵبەزو دابەزی پلەی گەرمی. دابەشبوونی شەپۆلەکان لە وەرزێکەوە بۆ وەرزێک جیاوازی زۆری هەبووە، زۆرترین دووبارە بوونەوەی شەپۆلە گەرمەکان لە وەرزی بەهاردا بووە بە (52) شەپۆل و کەمترینیشی لە وەرزی هاویندا بووە بە (17) شەپۆل، هاوکات لەگەڵ هاتنی شەپۆلە گەرمەکان سیستەمەکانی پەستانی هەوا گۆڕانیان بەسەرد هاتووە لە ناوچەکەدا، هۆکاری سەرەکی کارتێکەر لە کەش و هەوای ناوچەکە و شەپۆلە گەرمەکانی دووبارەبوونەوەی کاریگەری پەستان نزمەکانی      ( پەستان نزمی گەرمی وەرزی هیندی و پەستان نزمی سودانین) بە تایبەت پەستان نزمی وەرزی هیندی گەریگەرییەکی زۆری هەیە لەسەر کەش و هەوای ناوچەکە، هەرچەندە جیاوازیەکی زۆر هەیە لە دووبارەبوونەوەی ساڵانە و مانگانەی شەپۆلە گەرمەکان، بەڵام شەپۆلە گەرمەکان تایبەت نین بە کاتێکی دیاریکراوەوە، بەڵکو لەسەرجەم مانگەکانی ساڵدا ڕویانداوە.

وشه‌ بنچینه‌ییه‌كان

ناونیشانی توێژینه‌وه‌ [English]

Geographical analysis of frequency heat waves at Kurdistan region through (2000-2017)

نوسه‌ران [English]

  • Muhammad Rasul 1
  • Loqman Omer 2

1 بەشی جوگرافیا/ کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان/ زانکۆى ڕاپەڕین

2 بەشی جوگرافیا/ فاکەڵتی پەروەردە/ زانکۆی کۆیە

پوخته‌ [English]

Geographical analysis of repeat heat waves in Kurdistan region for the period 2000-2017
At this study, the researcher has analyzed the changes of heat waves at Kurdistan region through (2000–2017). at recent decades heat waves increased at all placed in the world. heat wave is increase maximum temperature over than the average monthly maximum temperature for this month at extend for 3 days consecutive at least. The study found that 152 heat waves repeat at Kurdistan region, that is 114 waves were shortwave with %75 from total, 34 waves medium and only 4 waves were the type of long waves. About severity of the temperature of heat waves the study also, found different types, for example in all heat waves about %79 or 120 waves were from where there are bring this, 30 waves strong and only 2 waves were extreme. About of the hot days over the period of time include 1105 threshold heat waves, in this number 685 days were in the type of the hot day heat waves, and 420 days were the Temperature fluctuation hot days.  As well as the paper found that the annual repetition heat waves vary from month to month, and the season to season, it was found that heat waves were highest in spring and lowest in summer. The most geographical distribution of system atmospheric pressure effect on the weather and heat waves in study area is Indian low seasonal pressure.

وشه‌ بنچینه‌ییه‌كان [English]

  • (Heat wave
  • Temperature fluctuation
  • Threshold heat waves
  • Climatic Fluctuation)
  • اسماعیل، سلیمان عبداللە (٢٠١٦)، تکرار موجات الحر في مدینة اربیل للفترة من ١٩٩٢-٢٠١٤، گۆڤاری زانکۆی ڕاپەڕین، 6، V0l.3.
  • أبوحسین، علی صبری محمود (٢٠٠١)، موجات الحر فی الأردن (١٩٦٠-٢٠٠٠)، أطروحة دکتوراه مقدمة الی کلیة الدراسات العلیا في الجامعة الأردنیة
  • الراوي، صباح محمود علي و نایل، محمد محمود سلیمان (٢٠١٦)، موجات الحر في العراق للمدة ١٩٨١-٢٠١٤، مجلة جامعة الأنبار للعوم الإنسانیة، العدد (١)، المجلد (١).
  • العبیدي، حمدة حمودي شیت (٢٠٠٤)، التطرف المناخي علی بیئة الإقلیم المتموج في العراق، کلیة تربیة، جامعة تکریت، اطروحة دکتوراه.
  • الجصاني، نسرین عواد (٢٠١٤)، تحلیل ودراسة جغرافیة للحدود الحراریة في محافظة النجف للمدة من ١٩٦٢-٢٠١٤م والتنبٶبها، مجلة البحوث الجغرافیة، العدد (٢٣).
  • الفضلي، سعود عبدالعزیز و الحسان، احمد جاسم (٢٠١١)، الاتجاهات العامة لتکرار موجات الحر في محافظة البصرة، مجلة أداب البصرة، العدد (٥٧).
  • عبدالرحمن، مسیرة عدنان و وهاب، باسم ابراهیم (٢٠١٥)، خصائص الموجات الحراریة المٶثرة في مناخ العراق، مجلة کلیة التربیة للبنات، المجلد ٢٦ (٣).
  • غانم، علی أحمد (٢٠٠٩)، جوگرافیای ئاوو هەوا، وەرگێڕانی: گۆران ڕەشید ئیمامی، چاپی یەکەم، لە بڵاوکراوەکانی پرۆژەی تیشک، ژمارە (٥٨).
  • مغایري، مازن (بدون سنة الطبع)، اطلس العالم، المکتبة الجامعیة.
  • محمد، خەلیل اسماعیل،١٩٩٨. دیاریکردنی سنووری جیۆگرافی هەرێمی کوردستانی عێراق، کتێبی جیۆگرافیای هەرێمی کوردستانی عێراق، سەنتەری برایەتی (٣)،چاپخانەی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستانی عێراق، هەولێر.
  • نعمان، شحادة. ٢٠٠٩. علم المناخ، دار صفاء للنشر والتوزیع، عمان.
  • وەزارەتی پلاندانان، ٢٠١٩. بەڕێوەبەرایەتی ئاماری سلێمانی، بەشی GIS نەخشەی هەرێمی کوردستانی عێراق، بڵاونەکراوە.
  • حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن،٢٠١٩. بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، داتای  بڵاو نەکراوە.
  • بەرێوەبەرایەتی بەست و بەنداوی دووکان، وێستگەی کەشناسی بەنداوی دوکان، ٢٠١٩. داتای بڵاونەکراوە.
  • وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، ٢٠١٩، بەرێوەبەرایەتی کشتوکاڵی هەڵەبجە، بەشی کەشناسی، داتای بڵاونەکراوە.

Anel, J. A. (2017), Impact of cold waves and heat waves on the energy production sector, atmosphere 2017,8,209; doi: 10.3390/atmos 8110209.

  • Baxter, P. et al. (1999), Health effects of climate change in the UK, department of health, members of the expert group on climate change and health in the UK.
  • Barnett, A.G. et al. (2012), cold and heat waves in United states, environment research 112.
  • Dholakia, H.H., Garg, A. (2014), A Tale of five cities heat waves, cold spells and mortality risk in urban India, Indian institute of management Ahmadabad, India-380015, research and publication, W.P.No.2014-10-02.
  • Gouda, K.C. et al. (2017), simulation of extreme temperature over odisha during may 2015, EsevIER, weather and climate extremes BY-NC-ND
  • Labajo, A. et al. (2014), Definition and temporal evolution of the heat and cold waves over the Spanish central plateau from 1961 to 2010, atmosfera 27 (3).
  • Prats, J.M.C, Notivoli,R.S. and Varvas,E.T. (2013), Heat and cold waves in Spain, pagina (7).
  • Radinovic, D. and Curie, M. (2011), Criteria for heat and cold wave duration indexes, springer, Theor Appl climatol (2012) 107, Doi: 10.1007/s00704-011-0495-8.
  • Spinoni, J. et al. (2015), Heat and cold waves trends in the Carpathian region from 1961 to 2010, International Journal of climatology, Doi: 10.1002/joc.4279.
  • Srivastava, A. K., Rajeevan, M. and Kshirsagar, S.R. (2009), Development resolution daily gridded temperature data set (1969_2005) for India region, NCC research report 8, India meteorological department, pune India 411005.
  • uz-Zaman ch., R. (2009), Climate change indicators of Pakistan, technical report No. PMD-22.
  • WMO (2013), The global climate 2001-2010 A decade of climate extremes, summary report, wmo-no.1119.
  • Capozzi, V. and Budillon, G. (2017), Detection of heat and cold waves in Montevergine time series (1884–2015), AD Geosciences, available at: adv-geosci.net/44/35/2017/ [accessed 12 March 2019].
  • Cuadrat, J. M. et al. (2013), HEAT AND COLD WAVES IN SPAIN, available at: https://www.researchgate.net/publication/256461895 ]accessed 08 September 2018[.
  • FMI(2019), New global and continuous soil freeze-thaw data released to boost climate change assessment, available at: https://en.ilmatieteenlaitos.fi/press-release/954914898 [Accessed 14-05-
  • WMO (2019), Record warm and dry April - Finnish Meteorological Institute, available at: https://public.wmo.int/en/media/news-from-members/record-warm-and-dry-april-finnish-meteorological-institute; ]Accessed 14-05-2019].
  • https://vortex.plymouth.edu [Accessed 18 June 2020 ].
  • https://www.ventusky.com [Accessed 24 June 2020].
  • الدزیي، سالار علي خضر؛ صالح ، بشرى أحمد جواد؛ طلیا، جول میخائیل (٢٠١٧)، الخصائص الرئیسیة لإمتدادات ومراكز المرتفعات والمنخفضات الجویة المؤثرة على مناخ العراق، available at: http://swideg-geography.blogspot.com/2017/09/blog-post_32.html#.X2Ib6BAzaM- [Accessed 20 August 2020]