جۆری توێژینه‌وه‌ : Original Article

نوسه‌ران

1 زانکۆی گەرمیان/ کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەت/ بەشی باخچەی ساوایان

2 Department of Kurdish language, College of Basic Education, University of Garmian

3 به‌شى زمانى کوردى،کۆلێژى په‌روه‌رده‌ى بنه‌ڕه‌ت، زانکۆى گه‌رمیان

پوخته‌

(مۆبایل) لەبەرهەمە نوێیەکانی(تەکنەلۆژیای پەیوەندیکردن)ـە، پێگەیەکی گرنگی لەژیانی ڕۆژانەی کۆمەڵگەدا هەیە و ڕۆژانە تاکەکان بۆ مەبەستی جۆراوجۆر لەنێوان خۆیان و دەوروبەریان بەکاریدەهێنن. (شێوەزاری خانەقین)ـیش؛ لەشێوەزارە گرنگ و دیارەکانی زمانی کوردییە و ژمارەیەکی زۆر لەبەکارهێنەر لەڕێگەی (مۆبایل)ـەوە بەکاریدەهێنن. لەو پرسە گرنگانەشە کەڕەنگبێت تائێستا کەمترین ڕۆشنایی زانستیی خرابێتەسەر.
کێشەی سەرەکی توێژینەوەکە لێکۆڵینەوەیە لەئاستی بەکارهێنانی مۆبایل لەشێوەزاری خانەقیندا، هەروەها ڕۆڵی بەکارهێنانی مۆبایل لەگەشەپێدان، دەوڵەمەندکردن و بەزیندوو هێشتنەوەی ئەو شێوەزارەی زمانی کوردی. لەپاڵئەوەشدا؛ توێژینەوەکە ئامانجی ئەوەیە بگات بە: زانینی پاڵنەرە دەرونی و کۆمەڵایەتیەکانی بەکارهێنانی مۆبایل لای ئاخێوەرانی شێوەزاری خانەقین، پاشان دەرخستنی سوودە بەدەستهاتوەکان لەڕێگەی بەکارهێنانی مۆبایل لەشێوەزاری خانەقیندا.
ئەم توێژینەوەیە لە(توێژینەوە وەسفیی)ـەکانە و ڕێبازی (ڕوپێوی) بەبەکارهێنانی (فۆرمی ڕاپرسی) تێدا بەکارهاتوە. (کۆمەڵگەی توێژینەوە) بریتیە لە(هاوڵاتیانی کورد زمان/ شێوەزاری خانەقین) لەهەردوو ڕەگەزی (نێر، مێ‌) لەسەنتەری شاری خانەقین، بۆ (نمونەی توێژینەوە)کەش؛ سامپڵی (هەڕەمەکی مەبەستدار) بەوەرگرتنی (66) هاوڵاتی لەهەموو چین و توێژەکانی شاری خانەقین وەرگیراوە لەماوەی نێوان (15/2/2020  - 1/4/2020).
لەئەنجامە بەدەستهاتوەکانی توێژینەوەکە: زۆرینەی بەرتوێژان ڕۆژانە لەپێنج کاتژمێر بۆ سەرەوە مۆبایل بۆ کاری جۆراوجۆر: (تۆڕی کۆمەڵایەتی، نامەگۆڕینەوە) بەکاردەهێنن، بەڵام بۆ کاری پەیوەندیکردن (ئاخاوتن)، ڕۆژانە (کەمتر لە 10 خولەک) مۆبایل بەکاردەهێنن. زۆربەی بەرتوێژان، کە پلەی یەکەمی ریزبەندییەکەیان گرتوە، پێیانوایە (بەڵێ‌) پەیوەندیی تەلەفۆنی لەڕێگەی مۆبایلەوە، ڕۆڵی گرنگی لە گەشەپێدان و دەوڵەمەندکردن و بەزیندوهێشتنەوەی شێوەزاری خانەقین بینیوە. لای زۆرینەی بەرتوێژان کەپلەی یەکەمیان گرتوە، (پاڵنەری مەعریفی – ناسەوانی: بۆ بەهێزکردنی لایەنی مەعریفی) لەسەرو هەمو پاڵنەرە دەرونی کۆمەڵایەتیەکانی ترەوەیە بۆ بەکارهێنانی مۆبایل لەشێوەزاری خانەقین، هەروەها هەریەک لەپاڵنەرەکانی (پاڵنەری زمان: بۆ گرنگیدان بەشێوەزاری خانەقین)،(پاڵنەری ناوچەیی: جۆریکە لە شانازیکردن بە ناوچەکەمەوە) و (پاڵنەری خۆشی بەخشین: بۆ چێژوەرگرتن و کاتبەسەربردن) لەپلەی دووەمدا دێن. زۆرینەی بەرتوێژان لە پلەی یەکەمدا، (بۆ پاراستنی شێوەزاری خانەقین و گواستنەوەی لە نەوەیەکەوە بۆ نەوەیەکی تر) سوودیان لەتێرکردنی پێداویستیەکانیان لەڕێگەی بەکارهێنانی مۆبایل لەشێوەزاری خانەقین وەرگرتوە، هەروەها پلەی دووەمیان (تێرکردنی لایەنی دەروونی‌و هەستکردن بە پشووی دەروونی: کاتێک بە شێوەزاری خانەقینی دەدوێن هەست بە پشووی دەروونی دەکەن) و پلەی سێیەمیش (تێرکردنی لایەنی ویژدانی: کاتێک هەندێک پەیوەندیی تەلەفۆنی بە شێوەزاری خانەقینی گفتوگۆ دەکەن، هەست بە ئاسودەیی ویژدان دەکەن).

وشه‌ بنچینه‌ییه‌كان

یەکەم: کتێب
أ. بەزمانی کوردی
1. عەبدولجەبار مستەفا مەعرووف: "لێکۆڵینەوە لە فەرهەنگ و سینتاکسی کوردیی"، بەرگی یەکەم، چاپی یەکەم، (٢٠٢٠).
2. محەمەدی مەحویی: "فۆنەتیک و فۆنۆلۆژیی"، بەرگی یەکهەم، زانکۆی سلێمانی، (٢٠٠٨).
ب. بەزمانی عەرەبی
3. حسن عماد مکاوی ، لیلی السید حسین: "الاتصال ونظریاتة المعاصرة"، الدار المصریة اللبنانیة، القاهرة، 1998.
ج. بەزمانی ئینگلیزی
5. Katz, E., Blumler, J. G., & Gurevitch, M: "Utilization of mass communication by the individual. In J. G. Blumler & E. Katz (Eds, 1974, p: 21-22.
دووەم: توێژینەوەی زانستی(بڵاونەکراوە، بڵاوکراوە)
یەکەم: بڵاونەکراوە
أ. (بەزمانی کوردی)
6. سازان زاهیر سەعید: "نواندنی سینتاکسیی لە زمانی کوردیدا"، نامەی دکتۆرا (بڵاونەکراوە)، (زانکۆی سلێمانی: کۆلێژیی زمان، بەشی زمانی کوردی)، (٢٠١٩).
ب.(بەزمانی عەرەبی)
7. إلهام نوادری و عبلة بوبکر: "تأثیر الهاتف النقال على سلوک المراهقات المتمدرسات"، رسالة ماجستیر (غیر منشورة)، (جامعة العربی بن مهیدی أم البواقی- الجزائر: کلیة العلوم الإنسانیة و الإجتماعیة)، 2018.
8. تسامی رمضان، أنوار عبده: "مدى استخدام الطلبة للهواتف الذکیة بهدف الحصول على المعلومات: طلبة کلیة الإعلام وکلیة تکنولوجیا المعلومات فی جامعة النجاح الوطنیة نموذجا"، رسالة ماجستیر غیر منشورة، (جامعة النجاح الوطنیة: کلیة الإقتصاد والعلوم الإجتماعیة، قسم الصحافة المکتوبة والإکترونیة)، 2017.
9. سناء یوسف محمد: "صحافة المحمول وانعکاساتها على الممارسة الاعلامیة"، رسالة دکتوراه (غیر المنشورة)، (جامعة السودان للعلوم والتکنولوجیا: کلیة علوم الاتصال)، 2018.
دووەم: بڵاوکراوە
أ.(بەزمانی کوردی)
10. دڵشاد محمد غریب: "جێناو لە شێوەزاری(خانەقی⁄ لوڕ)دا"، گۆڤاری زانکۆی کەرکووک، ژمارە(٢)، بەشی (٤)، (٢٠٠٩).
11. دڵشاد محمد غریب: "ئەسپێکت لە شێوەزاری خانەقیدا"، گۆڤاری زانکۆی گەرمیان، ژمارە(٥)، (٢٠١٤).
12. یادگار عەلی، هەژار خداداد: "ڕۆڵی کەناڵەئاسمانییە کوردییەکان لەپرۆسەی تێگەیشتن لەزاری کرمانجی سەروو لای خوێندکارانی زانکۆی گەرمیان (توێژینەوەیەکی مەیدانییە)"، گۆڤاری زانکۆی ڕاپەڕین، بەرگی یەکەم، ژمارە 6، 2019.
13. یادگار عەلی: "تێڕوانینی خوێندکارانی پەیمانگای تەکنیکی تایبەت لەکەلار لەسەر زنجیرە دراما تورکیەکان لەکەناڵەئاسمانییە کوردییەکان"، گۆڤاری پەیمانگای تەکنیکی تایبەت- کەلار، ژمارە (2)، تەمموزی 2018.
ب. (بەزمانی عەرەبی)
14. أقدس صفاءالدین رشید و أمال عبدالجبار حسونی: "الحمایة القانونیة لمشترکی الهواتف النقالة"، مجلة جامعة الانبار للعلوم القانونیة والسیاسیة، العدد الرابع، 2017.
15. زکیة أبو الحسن الهاشمی:" دواعی استخدام طلبة جامعة الکویت الهاتف النقال"، مجلة دراسات الخلیج والجزیرة العربیة، جامعة الکویت، 2008.
16. زیاد برکات, صائل صبحة: "الدوافع النفسیة والإجتماعیة والإداریة وراء استخدام الشباب الفلسطینی لوسائل الاتصال الحدیثة"، مجلة جامعة القدس المفتوحة للأبحاث والدراسات - العدد السادس والعشرون (1)، کانون الثانی 2012.
17. سعد ابراهیم ، حیدر احمد حسین: " دور الصحافة الموبایل فی التحول نحو استیلاک الاخبار المتنقلة"، مجلة الدراسات الاعلامیة، العدد السادس، 2019.
18. محمد القضاه: " الهاتف الجوال أهمیته‌ واستخداماته‌ فی جامعه قطر"، مجلة اتحاد الجامعات العربیة للآداب، العدد3، 2010.
سێیەم: ڕاپۆرت - التقریر:
19. جمهوریة العراق/ وزارة التخطیط – الجهاز المرکزی للإحصاء، تقریر أحصاءات الاتصالات والبرید لسنة 2017، مدیریة احصاءات النقل والإتصالات، تشرین الثانی 2018.
20. دیانا لاریا و منتصر مرعی: "صحافة الهاتف المحمول"، مرکز الجزیرة الاعلامی للتدریب والتطویر، 2016، ص2.
21. تقریر من البنک الدولی (المعلومات والإتصالات من أجل التنمیة): تعظیم الاستفادة من الهاتف المحمول (نظرة عامة)، واشنطن، 2012.  ‌
چوارەم: ماڵپەڕی ئەلیکترۆنی:
22. موقع جریدة البیان، تأریخ دخول الموقع(12/2/2020):
23. ماڵپەڕی فەرمی کۆمپانیای ئاسیا سێڵ، ڕۆژی سەردانیکردنی ماڵپەڕ (15/3/2020):
24. ماڵپەڕی فەرمی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم، ڕۆژی سەردانیکردنی ماڵپەڕ (15/3/2020):
25. ماڵپەڕی فەرمی کۆمپانیای زێن،  ڕۆژی سەردانیکردنی ماڵپەڕ (16/3/2020):
26. Site of IGI Global, The date of entering the site (17/3/2020):
27. Site of techopedia, the date of entering the site (18/3/2020):
28. Site of Reuter's institute, "The date of entering the site (17/3/2020):