جۆری توێژینه‌وه‌ : Original Article

نوسه‌ران

1 Department of geography< College of Education , University of Garmian

2 Kurdistan Institution for Strategic Studies and Scientific Research (KISSR)

پوخته‌

ئەم توێژینەوەیە لە بواری هایدرۆ مۆرفۆمتریدا کراوە بە بەکارهێنانی سیستەمی زانیاری جوگرافی (GIS)، تیایدا تایبەتمەندییە هایدرۆ مۆرفۆمترییەکان و پەیوەندییان بە دروستبوونی دریاردەی لافاوەوە خراوەتەڕوو لە ئاوزێڵی بەنداوی دێوانەدا، کە دەکەوێتە کۆتایی ناوچەی شاخاوی لەباشوری ڕۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان لەنێوان هەردوو زنجیرەی چیای سارا و زنجیرەی چیای قەرەداغ، کە ناوچەیەکی هاوبەشە لەنێوان هەردوو قەزای دەربەندیخان و قەرەداغ لە پارێزگای سلێمانی، لەڕووی ئەسترۆنۆمییەوە ئاوزێڵەکە دەکەوێتە نێوان دووبازنەی پانی (10  05  35° -  55  24  35°)ی باکور، و نێوان دوو هێڵی درێژی (30  15  45° - 30  41  45°)ی ڕۆژهەڵات، ڕووبەرەکەی دەکاتە (601,02 کم2)، لەپلەی شەشەمدا کە کۆتا پلەیە بەنداوی دێوانەی لەسەر بونیادنراوە. ئامانج لە توێژینەوەکە خستنەڕووی هۆکارەکانی مەترسی ڕوودانی دیاردەی لافاوە لەسەر بەنداوی بونیادنراوی دێوانە کە کارکردن تێیدا بەردەوامە، بەمەبەستی بونیادنانێکی بەهێزتر و ئامادەکارییەکی زیاتر بۆ کەمترین ئەگەری مەترسی ڕوودانی دیاردەی لافاو لەسەر بەنداوەکە، لەبەر ڕۆشنایی ئامانجەکەی توێژینەوەکە بۆ سێ‌ تەوەری سەرەکی دابەشکراوە ئەوانیش (تایبەتمەندییە سروشتییەکانی ئاوزێڵی بەنداوی دێوانە، و تایبەتمەندییە مۆرفۆمترییەکانی و پەیوەندییان بە دروستبوونی دیاردەی لافاوەوە، و تایبەتمەندی هایدرۆلۆجی ئاوزێڵەکە)، لێکۆڵینەوەکە گەیشتە ئەو ئەنجامەی کۆمەڵێک نزمە پاڵەپەستۆ کە گرنگترینیان نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاستە هەڵدەکەنە سەری، و هەندێکجار لەماوەیەکی کورتدا بڕێکی زۆر باران دەبارێت، لەلایەکی ترەوە لەڕووی تایبەتمەندییە مۆرفۆمترییەکانەوە ئاوزێڵی بەنداوی دێوانە مەترسی ڕوودانی دیاردەی لافاوی لێدەکرێت، کەواتە بەگشتی پەیوەندییەکی ڕاستەوانە هەیە لەنێوان تایبەتمەندی ئاووهەوایی بەتایبەت ماوە و بڕی بارانبارین، لەگەڵ تایبەتمەندی هایدرۆ مۆرفۆمتری ئاوزێڵی بەنداوی دێوانەدا لە کۆبوونەوەی ئاو و دروستبوونی دیاردەی لافاودا.

وشه‌ بنچینه‌ییه‌كان