Document Type : Original Article
Authors
1 به‌شی جوگرافیا، زانكۆی گه‌رمیان .
2 كۆلێجی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌ت، به‌شی زانسته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، زانكۆی گه‌رمیان .
3 كۆلێجی په‌روه‌رده، به‌شی جوگرافیا، زانكۆی گه‌رمیان .
Abstract
وشكه‌ساڵی یه‌كێكه له‌و كێشه و دیارده ئاووهه‌وایانه‌ی كه‌وا زۆرێك له ناوچه(وشك، نیمچه‌وشك) و ته‌نانه‌ت ناوچه شێداره‌كانیش ده‌گرێته‌وه، به‌ڵام كاریگه‌ری ئه‌م دیارده‌یه له‌ناوچه وشك و نیمچه وشكه‌كان زیاتره. هه‌رێمی كوردستان به‌حوكمی شوێنی جوگرافی ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی نیمچه خولگه‌ییه‌وه،كه وشكه‌ساڵی ئه‌گه‌ری ڕوودانی لێده‌كرێت ،به‌تایبه‌ت ناوچه‌ی توێژینه‌وه كه له‌چوارچیوه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی نیمچه‌وشكه‌وه، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ری ڕوودان و كاریگه‌ریه‌كانی زیاتر ده‌كات .یه‌كێك له‌فاكته‌ره سروشتیه به‌هێزه‌كانی ڕوودانی به‌بیابانبوون له‌هه‌ر جێگه‌یه‌ك په‌یوه‌ندی به كێشه ئاووهه‌وایه‌كانه‌وه هه‌یه، به‌تایبه‌ت كێشه‌ی وشكه‌ساڵی، وه به‌بیابانبوون داده‌نرێت به كاره‌ستاتێكی ژینگه‌یی گه‌وره ، كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌واوی لایه‌نه‌كانى ژیان ده‌بێت و كاره‌ساتی سروشتی و مرۆیى لێده‌كه‌وێته‌وه له‌هه‌رجێگه‌یه‌ك كه ڕووبدات . ئامانجی ئه‌م توێژینه‌وه بریتیه له ده‌رخستنی ساڵه‌كانی وشكه‌ساڵی و كاریگه‌ری له‌سه‌ر پرۆسه‌ی به‌بیابان بوون،له‌م توێژینه‌وه‌دا پشت به‌ستراوه به ڕێبازی وه‌صفی و شیكاری چه‌ندێتی له‌ده‌رخستنی وشكه‌ساڵی و ڕاده‌ی توندیه‌كه‌ی و. هاوكێشه‌ی ئاماری و سیسته‌می زانیاری جوگرافی و هه‌ستكردن له‌دووره‌وه به‌كارهينراوه بۆ ده‌رخستنی كاریگه‌ری وشكه‌ساڵی و جۆری به‌هێزی و لاوازیه‌كه‌ی و كاریگه‌ریه‌كانی له‌سه‌ر مه‌ترسی ڕوودانی به‌بیابان بوون له‌ناوچه‌كه ، له‌ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وت كه وشكه‌ساڵی هۆكاره‌كانی ڕوودانی به‌بیابان بوونی له‌ناوچه‌ی توێژینه‌وه خێراتر كردووه، به‌هۆكاری كه‌مبونه‌وه‌ی باران و زیادكردنی كورتهێنانی ئاویی ئاووهه‌واو كه‌مبونه‌وه‌ی ڕووه‌ك. هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ری گونجاو پێشنیار كراوه وه‌ك گرتنه‌به‌ری ڕێگه‌ی دروینه‌كردنی ئاو، وه زیادكردن و پاراستنی ڕووه‌ك تاوه‌كو سنورێك بۆ ئه‌م كاریگه‌ریه دابنرێت.
Keywords