جۆری توێژینه‌وه‌ : Original Article

نوسه‌ران

1 زانکۆى سلێمانى- کۆلێژى زمان- بەشى زمانى کوردى

2 زانکۆى گەرمیان- کۆلیژى پەروەردەى بنەڕت- بەشى زمانى کوردى

پوخته‌

وێنە کۆڵەکە و جەوهەرى شیعرە و ڕەگەزێکى گرنگى بنیاتنانى دەقى ئەدەبییە. دەتوانین بلێین، وینەى هونەرى،  ئەو ئامرازە هاوچەرخەیە، کە لە ڕێگەیەوە دەگەین بە ئەزموونى شاعیر و هاوبەشى لە هەست و سۆزەکانیدا دەکەین و پەى بە بیرکردنەوەکانى دەبەین. بێگومان بەشى هەرە زۆرى ئەو وینە شیعریانەى، کە شاعیران بەرهەمیان هێناوە، لە هونەرەکانى ڕەوانبێژى و بەتایبەتى ڕوونبێژییەوە سەرچاوەیان گرتووە. لەوانەش وەکو هونەرەکانى ( چواندن، خواستن، درکە). هەر بۆیە هەموو ئەو هۆکارانە پێکەوە وایان لێ کردین، کە ئێمە لەم توێژینەوەیەدا ئاوڕ لە ئەم لایەنە گرنگەى شیعرى یەکێک لە شاعیرانى سێکوچکەى بابان، کە ئەویش ( سالمى ساحێبقران)ە، بدەینەوە.




    لەم توێژینەوەیەدا سوود لە میتۆدى وەسفیى شیکارى وەرگیراوە، سەرەتا باسمان لە ڕوونبێژى کردووە و دواتر وێنەى لێکچواندن و خواستن و درکەیمان لە هەناوى شیعرەکانى شاعیرەوە دەرهێناوە و بە وێنە و هێڵکاریش خستوومانەتە ڕوو. لە پاش پێشکەشەکردنى دەرئەنجامەکان لیستى سەرچاوەکانمان ڕیز کردووە

وشه‌ بنچینه‌ییه‌كان

ناونیشانی توێژینه‌وه‌ [English]

وێنەى ڕوونبێژى لە شیعرى( سالم)دا

نوسه‌ران [English]

  • Fazil mahmood 1
  • Mariwan Ahmed 2

1 زانکۆى سلێمانى- کۆلێژى زمان- بەشى زمانى کوردى

2 زانکۆى گەرمیان- کۆلیژى پەروەردەى بنەڕت- بەشى زمانى کوردى

پوخته‌ [English]

Imagery is the pillar and the essence of poetry and an important genera of forming literary text. We can say that poetic imagery is a contemporary tool, through which we touch the experience of the poet and share his feelings, his emotions, and understand his contemplations. Of course, most of the poetic imageries inspired by poets originate from figures of speech and especially eloquence. Including the arts of (simile, metaphor, allegory). So all the reasons together made us, that we study at this important aspect of the poem of one of Baban's poets, who he is ( Salim Sahibqaran).
In this research, we used the method of describing analysis, first we talked about the eloquence and then we took images of the simile, metaphor, allegory and also understanding of the poet's poems, and then showed them with pictures and diagrams. After presenting the results, we listed our sources.

وشه‌ بنچینه‌ییه‌كان [English]

  • image
  • Eloquence
  • Salim