TY - JOUR ID - 97130 TI - کردەی کرتاندن لە سینتاکسى زمانی کوردی و عەرەبیدا -توێژینەوەیەکی بەرانبەرکاری JO - Journal of Garmian University JA - JGU LA - ku SN - 23100087 AU - Abdullah, Mhabad AU - Ahmed, Talar Salar AD - Department of Kurdish Language, College of Education of Sharazur, University of Halabja AD - Department of Arabic Language, University of Charmo Y1 - 2019 PY - 2019 VL - 6 IS - 3 SP - 122 EP - 132 DO - 10.24271/garmian.19638 N2 - زمان ئامرازێکە بۆ ئاڵاوگۆڕی بیروڕاو زانیاری و تێگەیشتن لە یەکتری. زمانی کوردی‌و عەرەبی جۆرە نزیکبوونەوەیەکیان لەیەکەوە هەیە لە ڕووی جوگرافی‌و مێژوییەوە، هەربۆیە بەپێویستمانزانی باس لە حاڵەتێکی زمانەوانی نێوان هەردوو زمان بکەین، ‌و (کرتاندن) یەکێکە لەو دیاردانەی کە ڕۆژانە بەکاردەهێنرێت لە هەردوو زمان، ولە ڕووی سینتاکسەوە چەندین دەرهاویشتەی هەیە، بۆیە پێمان باش بوو ئەم توێژینەوەیە تەرخانبکەین به دیاریکردنی چەمک و پێناسەی کرتاندن‌و مەرجەکانی‌و جۆرەکانی لە هەردوو زمان‌و دەرخستنی لایەنە لێکچوەکان‌و جیاوازەکان لەم دیاردەیە. ئەم دیاردەیە لەلایەن قسەپێکەرانی هەردوو زمان بەشێوەیەکی باش بەکاردەهێنرێت، بەڵام هەندێک لە بەکارهێنەرانی، یاساو رێساکانی بەتەواوی نازانن،یان پەیڕەوی ناکەن، ئەمەش دەبێتە هۆی کێشەو لێک تێنەگەیشتن لە واتاو مەبەستی قسەکەر، یاخود ئەو خوێنەرانەی کە دەیانەوێت فێری ئەم دوو زمانە ببن -وەکو زمانی دووەم لەدوای زمانی دایک- ڕووبەڕووی چەندین کێشەو گرفت دەبنەوە، نازانن چۆنێتی هەڵسوکەوت کردن لەگەڵی‌و چۆنێتی وەرگێڕانی لە یەکێک لەم زمانانەوە بۆ زمانەکەی تر، بۆیە بەلامانەوە گرنگە تیشک بخەینە سەر ئەم دیاردە بەربڵاوە، بۆئەوەی هەردوو زمان پارێزگاری لە رێزمان و ڕەسەنایەتی خۆیان بکەن، هەروەها خوێنەر بەرچاو ڕوون بێت لە چۆنێتی مامەڵەکردن لەگەڵیدا له پرۆسەی بەکارهێنان‌و وەرگێڕاندا. لەم لێکۆڵینەوەیەدا باسی جۆرەکانی کرتاندن و کرتاندنی کەرەستە جیاجیاکانی ڕستە دەکەین لە زمانی کوردی وعەرەبیدا، هەروەها تیشکمان خستۆتە سەر مەرجەکانی کرتاندن بەگشتی، پاشان لایەنە لێکچوەکانی کرتاندن لە هەردوو زماندا لە ڕووی سینتاکسەوە باسی لێوەکراوە و جیاوازیەکانی هەردوو زمان لەهەمان دیاردە دەستنیشان کراوە ولە کۆتاییدا ئاریشەکانی وەرگێران لە زمانی عەرەبیەوە بۆ کوردی تیشکی خراوەتەسەر. UR - https://jgu.garmian.edu.krd/article_97130.html L1 - https://jgu.garmian.edu.krd/article_97130_17bcccb7fb34402ae3bcf027d31e0e0e.pdf ER -