TY - JOUR ID - 92146 TI - ئاستی هۆشیاری مامۆستایانی خوێندنگە بنەڕەتییەکان سەبارەت بە گرانی فێربوونی خوێندنەوە (Dyslexia ) لە خوێندنگە بنەڕەتییەکانی شاری کەلاردا. JO - Journal of Garmian University JA - JGU LA - ku SN - 23100087 AU - D Mahmood, Halmat Fieeq AD - kindergarten Department, college of basic education, university of garmian Y1 - 2019 PY - 2019 VL - 6 IS - 2 SP - 444 EP - 450 KW - گرانیەکانی فێربوون KW - گرانی فێربوونی خوێندنەوە KW - ئاستی هۆشیاری DO - 10.24271/garmian.19640 N2 - گرانی فێربوونی خوێندنەوە یەکێکە لە گرفتە باوەکانی فێربوون کە توشی خوێندکاران دەبێت لە قۆناغەکانی خوێندندا، لەدەرئەنجامدا کاریگەری نەرێنی لەسەر بەدەستهێنانی خوێندکار لە خوێندنگە بەجێدەهێڵێت. ئەم توێژینەوەیە توێژینەوەیەکی وەسفی شیکارییە، ئامانج لێی دیاریکردنی ئاستی هۆشیاری مامۆستایانی خوێندنگە بنەڕەتییەکانە سەبارەت بە گرانیەکانی فێروونی خوێندنەوە، یەکێکیتر لە ئامانجەکانی توێژینەوەکە بریتیە لە لێکۆڵینەوە لە کاریگەری ئەزموونی وانەوتنەوە لە سەر ئاستی هۆشیاری مامۆستایان، فۆرمی ڕاپرسی درووستکرا لەسەر بنەمای توێژینەوەکانی پێشوو هەروەها پێشنیاری پسپۆڕان، بەمەبەستی کۆکردنەوەی زانیارییەکان فۆرمی ڕاپرسییەکە بەشێوەیەکی هەڕەمەکی بەسەر (٩٤) مامۆستای قۆناغی بنەڕەتی لە(١٢) خوێندنگەی بنەڕەتی لە سنووری پەروەردەی شاری کەلار دابەشکرا، دەرئەنجامی توێژینەوەکە دەریخست کە )٧١٪(ی مامۆستایان ئاستی هۆشیارییان باشە سەبارەت بە نیشانەکانی گرانی فێربوونی خوێندنەوە، هەروەها ٢٠٪ی مامۆستایان ئاستی هۆشیارییان مامناوەندە، تەنها )٨٪( لە مامۆستایان ئاستی هۆشیارییان نایابە، هەروەها ئەنجامی توێژینەوەکە سەلماندی کە ئەزموونی وانەوتنەوە کاریگەری ئەرێنی هەیە لەسەر ئاستی هۆشیاری مامۆستایان سەبارەت بە گرانی فێربوونی خوێندنەوە. UR - https://jgu.garmian.edu.krd/article_92146.html L1 - https://jgu.garmian.edu.krd/article_92146_1d3d192c9ce4154923c78ed1cc4d51a2.pdf ER -