TY - JOUR ID - 91814 TI - بەشداری پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان لە پرۆسەی سیاسی: کۆسپەکانی بەردەمی و سیناریۆکانی ئایندە JO - Journal of Garmian University JA - JGU LA - ku SN - 23100087 AU - Abdullah, Farhad AD - Political Science - DPIR - University of Sulaimani, Kurdistan, Iraq Y1 - 2019 PY - 2019 VL - 6 IS - 2 SP - 122 EP - 136 KW - پێکهاته‌ ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کان KW - هه‌رێمی کوردستان KW - سیسته‌می کۆتا KW - به‌شداری سیاسی KW - نوێنه‌رایه‌تیکردن DO - 10.24271/garmian.19629 N2 - پێکهاتە ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی به‌شێکی گرنگ و پێکهاته‌یه‌کی له‌مێژینه‌ی کوردستانن که‌ بۆ هه‌زاران ساڵه‌ له‌ژیاره‌ جیاوازه‌کانی ئه‌م ناوچه‌یه‌دا ژیاون، به‌ها و که‌لتور و بنه‌ما ئاینی و شوێنگه‌ی جوگرافییان له‌ هه‌رێمی کوردستاندا پارێزراوه‌. دوای دروستکردنی هه‌رێمێکی ئارام له‌ باکووری عێراق له‌ 1992 یه‌که‌م هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامدرا که‌بووه‌ بنه‌مایه‌ک بۆ بنیادنانی ده‌زگا و دامه‌زراوه‌ حوکمڕانییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان، بەڵام به‌شداری سیاسی پێکهاته‌کان له‌چوارچێوه‌ی "سیسته‌می کۆتا" له‌م دامه‌زراوانه‌ جێگه‌ی مشتومڕ و پرسیاری جدییه‌. تائێستا توێژینه‌وه‌ی زانستی زۆر له‌سه‌ر کاریگه‌ری و لێکه‌وته‌کانی په‌یڕه‌وکردنی سیسته‌می کۆتا بۆ بەشداری که‌مینه‌کان له‌هه‌رێمی کوردستان له‌سه‌ر پرۆسه‌ و به‌ها دیموکراسییه‌کان به‌رده‌ست نیه‌. ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ڕۆڵ و به‌شداری پێکهاته‌کان به‌پاساوی لایه‌ندارییان له‌ پرۆسه‌ی سیاسی ڕووبه‌ڕووی ڕه‌خنه‌ و گومانی به‌شێک له‌حزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان بووه‌ته‌وه‌. هاوکات هه‌ژموونی به‌شێک له‌حزبه‌ سیاسییه‌ باڵاده‌سته‌کانی هه‌رێمی کوردستان به‌سه‌ر فۆڕمی کارکردنی نوێنه‌ری پێکهاته‌ ئایینی و نەتەوەییەکانەوە هه‌یه‌، ئه‌مه‌ش وایکردووه‌ دواجار نوێنه‌رایه‌تی ڕاسته‌قینه‌ی پێکهاته‌کان جێگه‌ی پرسیاربێت. بۆیه‌ له‌لایه‌ک ئامانجی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ بریتیه‌له‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕۆڵ و به‌شداری سیاسی پێکهاته‌کان له‌پرۆسه‌ی سیاسی هه‌رێمی کوردستان، له‌لایه‌کیتره‌وه‌ باسکردنه له‌کاریگه‌ری و هه‌ژموونی حزبه‌ باڵاده‌سته‌کان له‌سه‌ر نوێنه‌رایه‌تی پێکهاته‌کان. هه‌روه‌ها، کاریگه‌ری سیسته‌می کۆتا له‌ سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی و گه‌شه‌کردنی پره‌نسیپ و به‌ها دیموکراسییه‌کان گفتوگۆ ده‌کرێت. UR - https://jgu.garmian.edu.krd/article_91814.html L1 - https://jgu.garmian.edu.krd/article_91814_723342de4ebb821956ac7215fde5fa06.pdf ER -