TY - JOUR ID - 67375 TI - له‌ڕێزمانیکه‌وتنى هه‌ندێک له‌ مۆرفیمه‌ ناسه‌ربه‌خۆ سینتاکسییه‌کانى زمانى کوردى -کوردیى ناوه‌ڕاست JO - Journal of Garmian University JA - JGU LA - ku SN - 23100087 AU - عزیز, عمر احمد AU - رمچان, هێمن صلاح الدین AD - زانکۆى گه‌رمیان/کۆلێجى په‌روه‌رده‌/به‌شى زمانى کوردى Y1 - 2018 PY - 2018 VL - 5 IS - 3 SP - 405 EP - 422 KW - له‌ڕێزمانى که‌وتن KW - به‌ڕێزمانیبوون KW - نیشانه‌ى واتایى KW - په‌ڕینه‌وه‌ KW - شکێنه‌ره‌وه‌ DO - 10.24271/garmian.379 N2 -  ناونیشانى توێژینه‌وه‌که‌ (له‌ڕێزمانیکه‌وتنى هه‌ندێک له‌ مۆرفیمه‌ ناسه‌ربه‌خۆ سینتاکسییه‌کانى زمانى کوردى)یه‌،توێژینه‌وه‌که‌ له‌ دو به‌ش پێکدێت،به‌شى یه‌که‌م هه‌ندێک بنه‌ماى تیورییه‌ و به‌شى دووه‌م باس له‌و مۆرفیمانه‌ کراوه‌ که‌ له‌ڕێزمانی ده‌که‌ون. ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ ده‌یه‌وێت وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ بداته‌وه‌، که‌ ده‌ڵێت: ئایا مۆرفیمه‌ سینتاکسییه‌کان دێنه‌ ئاستى مۆرفۆلۆژییه‌وه‌ و ده‌بنه‌ مۆرفیمى مۆرفۆلۆژى؟ یان هیچ په‌یوه‌ندییه‌ک له‌ نێوان مۆرفیمى مۆفۆلۆژى و سینتاکسیدا نییه‌، ئامانجى توێژینه‌وه‌که‌ ده‌ستنیشانکردنى ئه‌و مۆرفیمه‌ سینتاکسییانه‌یه‌، که‌ ده‌بنه‌ مۆرفیمى مۆرفۆلۆژى و به‌شدارده‌بن له‌ هه‌ڵگواستنى وشه‌ى نوێ و ده‌وڵه‌مه‌ندکردنى فه‌رهه‌نگى زمانى کوردى. گرنگى توێژینه‌وه‌که‌ له‌وه‌دا خۆى ده‌بینێته‌وه‌، له‌ زمانى کوردیدا بۆچوونى باو ئه‌وه‌یه‌، مۆرفیمه‌ مۆرفۆلۆژییه‌کان سه‌ربه‌خۆن و له‌ ئاستى مۆرفۆلۆژیدا به‌به‌رهه‌من و هۆکارى دروستکردنى وشه‌ى نوێن، به‌ڵام ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ پێى وایه‌، به‌به‌رهه‌مى مۆرفۆلۆژى و وشه‌دروستکردن، سه‌ره‌تا له‌ سینتاکسدا بووه‌، به‌ڵام به‌ هۆى زۆر به‌کارهێنانی ئه‌و دروسته‌ سینتاکسییانه‌ى، که‌ مۆرفیمه‌ سینتاکسییه‌کانى تێدا بووه‌، ئه‌م مۆرفیمانه‌ بون به‌ مۆرفیمى مۆرفۆلۆژى. له‌ توێژینه‌وه‌که‌دا ڕێبازى په‌سنیى شیکاریى په‌یره‌وکراوه‌، که‌ره‌سته‌ و سنورى توێژینه‌وه‌که‌ زمانى کوردى، دیالێکتى   به‌شه‌دیالێکتى سلێمانى- به‌ستانداردبووه‌. –کرمانجى ناوه‌ڕاست UR - https://jgu.garmian.edu.krd/article_67375.html L1 - https://jgu.garmian.edu.krd/article_67375_fec1693563ca55fe777bc42908033e56.pdf ER -