TY - JOUR ID - 67195 TI - کاریزما وەک بزوێنەری مێژوو: خوێندنەوەیەک بۆ رۆڵی کاریزما لە مێژووی کورد لە سەدەی نۆزدەدا JO - Journal of Garmian University JA - JGU LA - ku SN - 23100087 AU - رەسول, جەعفەر عەلی AD - زانکۆی ڕاپه‌ڕین-گۆلێجی زانسته‌ مرۆڤایه‌تییه‌کان- به‌شی مێژوو Y1 - 2017 PY - 2017 VL - 4 IS - 4 SP - 1 EP - 24 DO - 10.24271/garmian.204 N2 - دەتوانین بڵێین، مێژووی کورد لە سەدەی نۆزدەدا، بە پلەی یەکەم مێژووی ئامادەبوونی میرانی میرنشینەکان و شێخەکانیتەریقەت بووە لە نێو جوڵانەوەی رزگاری گەلی کورددا. قسەکردن لەم ماوە مێژووییەو لێکۆڵینەوە لەبارەی هەر دوودیوی ناوەوەو دەرەوەی، بەبێ ناسینی کارەکتەرە سیاسی و کۆمەڵایەتییە سەرەکییەکانی، قسەکردن و لێکۆڵینەوەیەکی پڕلە کەموکورتی دەبێت. چونکە ئەوەی کارەکتەری سەرەکی نێو رووداوەکان و هەندێکجاریش بزوێنەری مێژوو بووە لەمماوەیەدا، میرانی نێو سیستمی میرنشینایەتی و شێخانی نێو سیستمی تەریقەتەکانی سۆفیزم بوون. ئەوە ئەوانن دەبنە کەسییەکەمی دەسەڵاتدار لە هەرەمی سیاسی و کۆمەڵایەتیدا، ئەوانن لە ناوەوە لە رێگەی پێگەی بەهێزی کۆمەڵایەتی وئابووریانەوە لە شێوەی کاریزما دەردەکەون و خەڵک لە پشتیان دەوەستێتەوە. دڵسۆزی بۆ میر، رەنگە گرنگترین هۆکاربووبێ بۆ پابەندبوون بە یەکدی و بەهێزکردنی تەونی کۆمەڵایەتی و سەقامگیری میرنشینەکە. میران زیاتر لە ڕێیپێگەی خێڵ و بنەماڵەوە، نەک هێز و توانای خۆیان وەک تاک، بە لوتکەی دەسەڵات گەیشتبوون، واتە سەرچاوەیهێزیان لە پاشخانی خێڵ و بنەماڵەوە هاتبوو، نەک لە کاریزمابوونی خۆیان.ئەم بۆچوونە بە هەندێک جیاوازییەوە، بۆ دەسەڵاتی شێخانی تەریقەتیش راستی زۆری تێدایە. شێخانی تەریقەت، کەدوای دەسەڵاتی میرایەتییەکان، جڵەوی سەرکردایەتی جوڵانەوەی سیاسی کوردیان بە ئەستۆ گرت، وێڕای هێزو تواناشەخسییەکانیان، هێشتا قورس بوو بتوانن لە دەرەوەی ئەو پاشخانە ئایینی و کۆمەڵایەتی و ئابوورییەی، کە لەبنەماڵەکانیانەوە بۆیان بەجێمابوو، بتوانن وەک کاریزمایەک دەربکەون و خەڵک لە دەوری خۆیان کۆبکەنەوەو وەکبوونێکی پیرۆزیش بیانبینن.لە نیوەی دووەمی سەدەی نۆزدەدا، ئەوەمان بۆ رووندەبێتەوە، کە زەمینەی بابەتی و پاشخانی بنەماڵەیی و هێزیکەسایەتی شێخ عوبەیدوڵڵا خۆی، هەموو ئەوانە بە یەکەوە سەرزەمینێک دەڕەخسێنن، کە تێیدا شێخ وەک کاریزمایەکدەربکەوێت و رێبەرایەتی گەورەترین راپەڕینی جوڵانەوەی سیاسی کورد تا ئەو رۆژگارە بگرێتە دەست.شێخ عوبەیدوڵڵا وەک کاریزمایەک بۆ وەڵامدانەوەی پێویستی کۆمەڵایەتی قۆناغی دوای کۆتاییهاتنی دەسەڵاتیمیرنشینەکانی کورد هاتە بوون و، لە نیوەی دووەمی سەدەی نۆزدەدا وەک پیاوی پێویستی قۆناغەکەو کاریزمایبزوێنەری مێژووی کورد دەرکەوت.مێژووی سەدەی نۆزدەی کورد، هێندەی مێژووی کارەکتەری میر و شێخەکانە، هێندە مێژوویەکی گشتی نییە، گشتیبەو مانایە نا کە دەبێ سەرکردەکان لە دەرەوەی سیاقە سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکە ببینین، بەڵکو بەو مانایەی کەئەوە ئەوانن توانیویانە لە لوتکەی دەسەڵاتدا خەڵک بجوڵێنن، بڕیاری شەڕ و ئاشتی بدەن، پەیوەندی ناوەکی و دەرەکیبکەن و ئاراستە بە مێژوو بدەن. UR - https://jgu.garmian.edu.krd/article_67195.html L1 - https://jgu.garmian.edu.krd/article_67195_ac6023c736125d7960c9fc2164a2547e.pdf ER -