TY - JOUR ID - 66306 TI - کێشه‌ په‌روه‌رده‌ییه‌کانى خوێندنى کوردى له‌ ناوچه‌ کوردستانیه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم JO - Journal of Garmian University JA - JGU LA - ku SN - 23100087 AU - عزیز, کریم احمد AD - زانکۆى گه‌رمیان / کۆلێجى په‌روه‌رده‌ى بنه‌ڕه‌ت Y1 - 2017 PY - 2017 VL - 3 IS - Khanaqine Conference SP - 248 EP - 273 DO - 10.24271/garmian.38 N2 - ئه‌گه‌رپه‌روه‌رده‌ به‌وێنه‌ى ژیان وێنا بکه‌ین، ئه‌وا ژیان به‌بێ کێشه‌ نابێت. به‌تایبه‌ت له‌سێکته‌رێکى گرنگى وه‌ک په‌روه‌رده‌ که‌ به‌رکه‌وتنى ڕاسته‌وخۆى له‌گه‌ڵ مرۆڤى ئاقڵ وبفامدایه‌، هه‌ر بۆیه‌ گرنگیدان به‌ زانینی کێشه‌کان و دیاریکردنى چۆنێتى وچه‌ندێتى کێشه‌که‌ فاکته‌رێکى گرنگه‌ بۆ ڕاستکردنه‌وه‌ى ڕه‌وت وئاڕاسته‌ى په‌روه‌رده‌ به‌ره‌و ئاقارى درووستى خۆى، ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ که‌ به‌ناونیشانى:(کێشه‌ په‌روه‌رده‌ییه‌کانى خوێندنى کوردى له‌ ناوچه‌ کوردستانیه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم (ناوه‌ندى قه‌زاى خانقین)وه‌ک نمونه‌ وه‌رگیراوه‌، تێدا توێژه‌ر هه‌ستاوه‌ به‌ خستنه‌ڕووى کێشه‌ په‌روه‌رده‌ییه‌کانى/خوێندنى کوردی ،ئه‌مه‌ش له‌ڕێگه‌ى فۆرمێکى ڕاوه‌رگرى که‌ پێکهاتبوو له‌دوو بواری یه‌که‌میان /کێشه‌ کارگێڕیه‌کان و بوارى دووه‌م/کێشه‌ فێرکاریه‌کان که‌ پێکهاتبوو له‌ (20)بڕگه‌، هه‌روه‌ها له‌ توێژینه‌وه‌که‌ کێشه‌ وئامانج وگرنگى و کۆمه‌ڵگه‌ ونمونه‌ توێژینه‌وه‌ خراوه‌ته‌ڕوو له‌گه‌ڵ ڕوونکردنه‌وه‌ى گرنگترین چه‌مکه‌کان وباگراوه‌ندێکى تێورى توێژینه‌وه‌که‌ ، له‌گرنگترین ئه‌نجامه‌کانیش بریتی بوون له‌ (گرنگی نه‌دان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ به‌ کێشه‌ مادییه‌کانی په‌روه‌رده‌ى ناوچه‌که‌ ، کێشه‌ى گرنگی نه‌دان به‌ ژێرخانى په‌روه‌رده‌یی ، هه‌روه‌ها نه‌گونجاوى پرۆگرامى خوێندن له‌گه‌ڵ ئاستى قوتابى و ژینگه‌ى فێرکارى، له‌گه‌ڵ کێشه‌ى وه‌رگرتنیان له‌ زانکۆ وپه‌یمانگه‌کان و، جیاوازى موچه‌ى مامۆستایانى خوێندنى کوردى میلاکى حکومه‌تى ناوه‌ندى به‌راورد به‌حکومه‌تى به‌هه‌رێمى کوردستان و، نه‌گونجاوى ڕێنماییه‌کان له‌گه‌ڵ داکه‌وتى ژینگه‌ى فێرکارى ، له‌کۆتاییدا توێژه‌ر چه‌ند پێشنیار و ڕاسپارده‌یه‌کى خستوه‌ته‌ڕوو، به‌وهیواین سوود له‌ ئه‌نجام وڕاسپارده‌کانى ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ وه‌ربگیرێت . لیستی سه‌رچاوه‌کان UR - https://jgu.garmian.edu.krd/article_66306.html L1 - https://jgu.garmian.edu.krd/article_66306_b9a05b9f846e0ff1a244d57a578f7ac5.pdf ER -