TY - JOUR ID - 166686 TI - دابه‌شبوونی شوێنی به‌ربه‌سته‌ جیاكه‌ره‌وه‌كان له‌ شاری دوزخورماتوو (توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌ جوگرافیای سیاسی) JO - Journal of Garmian University JA - JGU LA - ku SN - 23100087 AU - صلاح جلال, هونەر AU - قاسم پاڵانی, ئیبراهیم AD - بەشی جوگرافیای// كۆلێژی زمان و زانسته‌ مرۆڤایه‌تیه‌كان// زانكۆی گه‌رمیان AD - بەشی جوگرافیای// كۆلیژی په‌روه‌ر‌ده‌ // زانكۆی گه‌رمیان Y1 - 2022 PY - 2022 VL - 9 IS - 4 SP - 247 EP - 268 KW - به‌ربه‌ست KW - جوگرافیای سیاسی KW - دانیشتوان KW - دوزخورماتوو DO - 10.24271/jgu.2022.166686 N2 - به‌ربه‌سته‌كان دیارده‌یه‌كی جوگرافیای ڕامیارین، كه‌ له‌ دێر زه‌مانه‌وه‌ وه‌ك سنوری جیاكه‌ره‌وه‌ به‌كارهێنراون، به‌گوێره‌ی قۆناغه‌ جیۆپۆله‌تیكه‌كان هه‌ر یه‌كه‌ له‌ به‌كارهێنان و پیشه‌كانی جیاواز بووه‌ به‌تایبه‌تی له‌ دوای جه‌نگی سارده‌وه‌. له‌م قۆناغه‌ به‌ دوا ئه‌ركی به‌ربه‌سته‌كان گۆڕا بۆ جیاكردنه‌وه‌ی پێكهاته‌كانی دانیشتوان له‌ نێو ده‌وڵه‌تدا، له‌سه‌ر بنه‌مای ئیتنی(نه‌ته‌وه‌، ئایین)، به‌ هۆكاری چڕتربونه‌وه‌ی گرفته‌كانی دانیشتوانی ناوچه‌یه‌ك. ئامانجی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ بریتییه‌ له‌ ده‌رخستنی دابه‌شبوونی شوێنی جوگرافیای به‌ربه‌سته‌كان له‌سه‌ر ئاستی گه‌ڕه‌كه‌كان و ئه‌ركه‌كانی. بۆ ده‌ست نیشان كردنی شوێنی به‌ربه‌سته‌كان سود له‌ سیسته‌می(GPS)وه‌رگیراوه‌، پشت به‌ داتا فه‌رمیه‌كان به‌ستراوه‌ به‌مه‌ستی گه‌یشتن به‌ شیكردنه‌وه‌یه‌كی جوگرافیای سیاسی بۆ دیارده‌كه‌. ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ ده‌ری خست كه‌ به‌ربه‌سته‌كان له‌سه‌ره‌تادا به‌مه‌به‌ستی پاراستنی ئاسایشی گه‌ڕه‌كه‌كان دروستكرا، به‌ڵام دواتر دانیشتوانی شاره‌كه‌ی دابه‌شكرد، هه‌روه‌ها ئه‌م دیوار به‌ندییه‌ دابڕانێكی ته‌واوی دروستكرد له‌ نێوان پێكهاته‌كانی شاری دوزخورماتوو. UR - https://jgu.garmian.edu.krd/article_166686.html L1 - https://jgu.garmian.edu.krd/article_166686_1d3cfcee1a57c8e95b8f879ea07d7eb6.pdf ER -