TY - JOUR ID - 153524 TI - پزيشكيى ميلليى توێژينەوەيەكى ئەنثرۆپۆلۆجييە لە شارى سلێمانى JO - Journal of Garmian University JA - JGU LA - ku SN - 23100087 AU - جلال, خەڵات محسن AU - بهاءالدين, جوان بختيار AD - -- Y1 - 2022 PY - 2022 VL - 9 IS - 2 SP - 35 EP - 49 KW - پزيشكى ميلليى KW - پزيشكى نوێ KW - گيادەرمانە KW - چارەسەكارى ميلليى KW - پيشەى بۆماوەيى KW - تەندرووستى KW - كەلتوور DO - 10.24271/jgu.2022.153524 N2 - مرۆڤايەتى بەگشتى خاوەنى كەلتوورى تايبەت بە خۆيانن، كە ئەو كەلتوورە بە يەكێك لە شێوازەكانى ژيانى هەر كۆمەڵگەيەك دادەنرێت؛ چونكە كۆمەڵگە بەهۆى كەلتوورەكەيەوە دەناسرێت و لە كۆمەڵگەيەكى دى جيادەكرێتەوە، بۆيە پەيوەندييەكى بەهێز هەيە لەنێوان كەلتوور و كۆمەڵگە، لەبەرئەوەشە كە كەلتوور بووە بە جێى بايەخى سەرجەم زانايانى ئەنثرۆپۆلۆجى. هاوكات تەندرووستييەكى باشيش بە يەكێك لە لايەنە گرنگەكانى ژيان دادەنرێت، بۆيە ئەنثرۆپۆلۆجييەكان بايەخێكى زۆريان بە لايەنى تەندرووستى و لەشساغى داوە كە پەيوەندى بە كەلتوورى باوى كۆمەڵگاوە هەيە. ئەم توێژينەوەيەش دەربارەى پزيشكيى ميللييە, كە هەزاران ساڵە ناسراو و بەربڵاوە و، هەنووكەش پيادە دەكرێت، كەسانى سەرقاڵ بەم پيشەيەوە بەشدارييەكى زۆريان لە باشتركردنى تەندروستى مرۆڤايەتييدا هەبووە, بەتايبەتى ئەو كەسانەى كە هەستاون بە پێشكەشكردنى خزمەتگوزارى چاودێرى سەرەتايى, ئەمەش بابەتێكى زيندووە و بەكارهێنانى شێوازێكى چارەسەرييە كە خەڵكى لەكاتى دووچاربوونيان بە نەخۆشى ڕەچاوى دەكەن. بايەخى ئەم توێژينەوەيە لەوەدايە كە دەبێتە سەرچاوەيەكى زانيارى لەبوارى ئەنثرۆپۆلۆجياى پزيشكييدا، لەبەرئەوەش يەكەم توێژينەوەى ئەنثرۆپۆلۆجييە بەزمانى كوردى سەبارەت بەم بابەتە ئەنجام بدرێت. توێژينەوەكە دابەشكراوە بۆ دوو بەشى سەرەكى، لە بەشى يەكەمدا، تيشك خراوەتەسەر پزيشكيى ميلليى و، چەند تەوەرێكى لەخۆگرتووە: پزيشكى ميلليى و پزيشكى نوێ، مێژوو و سەرهەڵدانى كارى پزيشكى ميلليى. هاوكات لەم بەشەدا پزيشكى ميلليى لە چەند ڕوويەكەوە خراوەتەڕوو، ئەوانيش؛ پزيشكى ميلليى وەك پيشەيەكى بۆ ماوەيى، پزيشكى ميلليى وەك بەشێك لە كلتوورى كۆمەڵگە، پزيشكى ميلليى وەك چارەسەرێك بۆ لايەنى دەروونى، پزيشكى ميلليى لەڕووى ئايينييەوە. هەرچى بەشى دووەمە؛ تيشكخراوەتە سەر ڕەهەندەكانى چارەسەرى ميلليى، كە تيايدا ئاماژە بە نەخۆشى و چارەسەرى ميلليى دەكات، هاوكات باسى ديارترين ئەو نەخۆشييانە دەكات كە چارەسەرى ميللييان بۆ دەكرێت. لە كۆتاييدا توێژەر ئاماژەى بە چەندين دەرئەنجام و پێشنيار و ڕاسپاردە. UR - https://jgu.garmian.edu.krd/article_153524.html L1 - https://jgu.garmian.edu.krd/article_153524_c89c83f5df007603ca199eb13a3d4e6c.pdf ER -