TY - JOUR ID - 142239 TI - ڕۆڵی تەواوكەر لە پێكهاتەی ڕستەدا JO - Journal of Garmian University JA - JGU LA - ku SN - 23100087 AU - حسین, ئازاد ئەحمەد AD - بەشی كوردی / كۆلێجی زمان / زانكۆی سلێمانی Y1 - 2021 PY - 2021 VL - 8 IS - 4 SP - 13 EP - 24 KW - تەواوكەر KW - پێكهاتەی ڕستەدا KW - ڕێزمان DO - 10.24271/jgu.2021.142239 N2 - ناونیشان و بواری توێژینەوەكە :توێژینەوەكە تایبەتە بە ( ڕۆڵی تەواوكەر لە پێكهاتەی ڕستەدا )، لە زمانی كوردیدا – شێوەزاری سلێمانی، بواری توێژینەوەكەیش لە ئاستی ڕستەسازیدایە، كە لێكۆڵینەوە لەم ئاستەی زماندا، بەبێ‌ واتا نابێت، چونكە ڕستە وەك كەرەستە و دانەیەكی زمانی، دوو دیوی هەیە، یەكێكیان فۆڕمەكەیەتی و ئەوی تریشیان ناوەرۆك ، یان واتاكەیەتی.گرنكیی توێژینەوەكە: توێژینەوەكانی پێشتر ، كە لەبارەی تەواوكەرەوە ئەنجامدراون، یان ئاماژەیان بۆ تەواوكەر تێدایە، زیاتر گرنگییان بەو تەواوكەرانە داوە، كە لەناو فرێزی كرداریدان، بەبێ‌ ئەوەی باس لەو جۆرانە بكەن، كە دەكەونە ناو فرێزی ناوییەوە. لەم توێژینەوەیەدا، تەواوكەرەكانی هەردوو پێكهاتەكەی ڕستە ( فرێزی ناوی و فرێزی كرداری ) شیكراونەتەوە و خراونەتەڕوو. لە لایەكی ترەوە، لە سەرچاوە ڕێزمانییە كوردییەكاندا، تەنیا ئاماژە بۆ ئەو تەواوكەرانە كراوە، كە پەیوەندییان بە لایەنی ڕۆنان و واتای ڕستەوە هەیە، واتە بە لابردنیان لایەنی ڕێزمانی و واتایی ڕستە دەشێوێت. لەم توێژینەوەیەدا، باس لەو تەواوكەرانەیش كراوە، كە كاریگەرییان لەسەر بیر هەیە، بەبێ‌ ئەوەی هیچ پەیوەندییەكیان بە لایەنی ڕێزمان و واتای ڕستەوە هەبێت.واتە ئەو ڕاستییە خراوەتەڕوو، كە تەواوكەر مەرج نییە، هەمیشە ئەگەر لە ڕستەدا لابرا، لایەنی ڕێزمانی و ناوەرۆكی ڕستە تێكبچێت، بەڵكو هەندێك جۆری تەواوكەر هیچ كاریگەرییەكیان لەو ڕووەوە نابێت. UR - https://jgu.garmian.edu.krd/article_142239.html L1 - ER -