TY - JOUR ID - 140947 TI - ڕۆڵی میتافۆڕ له‌ کشانی واتادا: ‌‌(ئاخاوتنی ڕۆژانە بە نموونە) JO - Journal of Garmian University JA - JGU LA - ku SN - 23100087 AU - مستەفا, مستەفا ڕەزا AU - محه‌مه‌د, ده‌شتی به‌هجه‌ت AD - بەشی کوردی ، کۆلێژى پەروەردەو زمان - زانکۆى چەرموو - چەمچەماڵ AD - زانكۆی چه‌رموو، كۆلێژی په‌روه‌رده‌ و زمان، به‌شی كوردیی Y1 - 2021 PY - 2021 VL - 8 IS - 3 SP - 143 EP - 151 KW - میتافۆڕ KW - كشانی واتا KW - قسه‌ی ڕۆژانه‌ DO - 10.24271/jgu.2021.140947 N2 -     بابەتی واتا یەکێکە لە دیاردە هەستیارەکانی زمان، تەنانەت هەندێک لە زمانەوانەکان پێیانوایە، کە واتا گرنگترین ئاستە بۆ کارکردن، بلۆمفێڵد له‌م باره‌یه‌وه‌  دەڵێت: (واتاناسی هه‌ر په‌یوه‌ست نییه‌ به‌ زمانناسیه‌وه‌، به‌ڵكو له‌ هه‌موو زانسته‌كاندا هه‌یه‌، بۆیه‌ ده‌كرێ له‌ ده‌ره‌وه‌ی زمانناسی دا بێت.) (سه‌لام ناوخۆش،2008: 47)، واته‌ له‌م قۆناغه‌دا بلۆمفێڵد پێی وابوو، قسه‌كردن له‌سه‌ر واتا كارێكی گرانه‌ و پێویسته‌ بۆ قۆناغی پێشكه‌وتنی مرۆڤ هه‌ڵبگیرێت، چونکە ناتوانرێت واتا دەستەمۆبکرێت و سیفەتی نەگۆڕی بەسەردابسەپێنرێت، هەروەها سنوری واتا فراوانە و ناتوانرێت ڕێگە لە گەشە و فراوانبوونی بگیرێت، وشەکانی زمانیش به‌پێی مێژوو شیاوی گۆڕانن، هەم لە ڕووی فۆڕم  و هەم لە ڕووی واتاوە، چونکە واتا بە هۆکار و بەپێی پێویستیی ‌‌‌ژیانی کۆمەڵ و گەشەکردنی بوارە جیاوازەکانی ژیانی کۆمەڵ دەگۆرێت، هەربۆیە جێی خۆیەتی بە بەردەوامی بەرگی وشەکانمان بگۆڕین و خاڵیبکەینەوە لە واتا باوەکانیان، پڕیانبکەین لە وزەی نوێ، بەهای ڕاستەقینەی زمانیش لە توانای دەربڕیندایە، ئه‌مه‌ جگه ‌له‌وه‌ی، كه‌ واتا یه‌كێكه‌ له‌و بابه‌ته‌ زمانییانه‌ی، كه‌ پێناسه‌كردن و له‌ چوارچێوه‌بۆدانانی كارێكی ئاسان نییه‌، چونكه‌ واتا یه‌كه‌یه‌كی سركه‌ و به‌ ئاسانی وه‌ك یه‌كه‌ زمانییه‌كانی تر ده‌ستنیشان و دیاریناكرێت، هه‌ربۆیه‌ بابه‌تی واتا به‌پێی بواری ژێرتوێژینه‌وه‌ و ئه‌و ئاسته‌ی كاری له‌سه‌رده‌كرێت تایبه‌تمه‌ندیی خۆی وه‌رده‌گرێت، واته‌ وه‌ك ئه‌و شله‌یه‌ وایه‌، كه‌ به‌پێی قه‌واره‌ و ڕه‌نگی ئه‌و ده‌فره‌ی تێیده‌كرێت شێوه‌ی خۆی ده‌گۆڕێت، بۆیه‌ واتاش ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌ی هه‌یه‌ و به‌رده‌وام به‌هۆی گۆڕانه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و به‌كارهێنانی وشه‌كان له‌ ده‌وروبه‌ری جیاواز و به‌ مه‌به‌ستی جیاواز و بوونی پێویستیی ئاخێوه‌ر به‌ گواستنه‌وه‌ و ده‌ربڕینی واتا و تێگه‌یاندنی به‌رانبه‌ر پێویستی به‌وه‌ هه‌یه‌، كه‌ وشه‌ و ده‌ربڕاوه‌كانی زمان واتای نوێیان لێباربكات و به‌پێی پێویست وشه‌ كۆنه‌كان به‌ واتای نوێ بارگاویبكات و واتای زیاده‌ و سه‌ربار بخاته‌سه‌ر واتای وشه‌ هه‌بووه‌كانی زمان، دیاره‌ ئه‌م هه‌نگاوه‌ش هه‌م بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پێویستییه‌كانی ئاخێوه‌ر و هه‌م وه‌ك لایه‌نێكی ئابوورییكردن چاویلێده‌كرێت، بۆ نموونه‌ وشه‌كانی خشته‌ی ژماره‌ (1)، جگه‌ له‌ واتا بنه‌ڕه‌تیی و فه‌رهه‌نگییه‌كه‌یان له‌ ئێستای زمانی كوردییدا ئاخێوه‌ری كوردزمان بۆ چه‌ند واتایه‌كی تر به‌پێی بارودۆخی ئاخاوتن به‌كاریانده‌هێنێت، كه‌ هه‌م بنه‌مای پڕكردنه‌وه‌ی پێویستییه‌كان و هه‌م بنه‌مای ئابوورییكردنی تێدا په‌یڕه‌وكراوه‌ UR - https://jgu.garmian.edu.krd/article_140947.html L1 - ER -