TY - JOUR ID - 135653 TI - شارستانێتى ميتانى لە كوردستان (هونەرى گڵێنەسازى لە دەشتى شارەزوور بە نموونە) JO - Journal of Garmian University JA - JGU LA - ku SN - 23100087 AU - ابراهيم, نعمان جمعه AU - عثمان, عبدالله بکر AD - بەشی شوێنەوار، كۆلێژی ئاداب، زانكۆی سەلاحەددین Y1 - 2021 PY - 2021 VL - 8 IS - 2 SP - 59 EP - 75 KW - كميتانيةكان KW - شارەزور KW - هونەر KW - گڵێنە KW - شارستانيەت DO - 10.24271/jgu.2021.135653 N2 - شارەزوور هەروەك ناوچەكانى ترى كوردستان رۆڵێكى گرنگى بينيوە لە سەرهەڵدان و گەشەسەندنى شارستانيەتی گەلانى كۆن. لێكۆڵينەوە لە هونەرى گڵێنەسازی لەو ناوچەیە گرنگی زانستى زۆرى بۆ ناوچەكە و توێژەران و شارەزايانى و شوێنەوارناسان هەيە. گڵێنەی سەردەمى ميتانى، بە گڵێنەیەكى ناوازەى شارستانيەتى ميزۆپۆتاميا دادەنرێت. شارەزوور ناوچەیەكى گەورەى لە دەسەڵاتى ميتانيەكان پێكهێناوە وە يارمەتيدەر بووە بۆ بەهێزكردنى دەسەڵاتەكەيان بە سەر ناوچەكانى تردا. توێژەران لە لێكۆڵينەوەكەياندا چەختيان لە سەر دەرخستنى هونەرى ميتانى لە دەشتى شارەزوور كردووە. لێكۆڵینەوەكە شيكارى بۆ چەند تەوەرێكی زانستى گرنگی هونەرى گڵێنەسازی ئەنجامداوە. شيكردنەوەى زانستيانە و بابەتيانەى بؤ گڵێنە دۆزراوەكان كردووە وە رێگای بەراوردكاريان بەكارهێناوە لە گەڵ گڵێنەی ميتانى لە ناوچەكانى باكورى ميزۆپؤتاميا بەگشتى و هەرێمى كوردستان بە تايبەتى. سەرەراى ئەمەش، توێژەران سەرژمێرێكی تەواوى گڵێنە دۆزراوەكانى سەردەمى ميتانيان لە دەشتى شارەزوور كردووە. گڵێنەی ميتانى بە یەكێك لە گڵێنە جوان و گرنگەكانی میزۆپۆتاميا ئەژماردەكرێت كاريگەرى زۆرى لە سەر گڵێنەی سەردەمەكانى دواترەوە جێهێشتووە.  UR - https://jgu.garmian.edu.krd/article_135653.html L1 - ER -