TY - JOUR ID - 135377 TI - میتۆدی ڕه‌خنه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و پراكتیزه‌كردنی له‌ شیعری (هێمن موكریانی) دا JO - Journal of Garmian University JA - JGU LA - ku SN - 23100087 AU - مجید, سر‌دار فایق AU - محمود, عماد شکور AD - به‌شی كوردی / كۆلێژی زمان و زانسته‌ مرۆڤایه‌تیه‌كان/ زانكۆی گه‌رمیان AD - به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیان // په‌روه‌رده‌ی که‌لار Y1 - 2021 PY - 2021 VL - 8 IS - 2 SP - 50 EP - 58 KW - میتۆدی ڕه‌خنه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی KW - هێمن موكریانی KW - ڕه‌وانگه‌ ڕه‌خنه‌ییه‌كان DO - 10.24271/jgu.2021.135377 N2 -    ڕه‌خنه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، میتۆدێكه‌ له‌ په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌ده‌ب و كۆمه‌ڵگا ده‌كۆڵێته‌وه‌، هه‌روه‌كو چۆن كاریگه‌ری و ڕۆڵی ئه‌ده‌ب له‌ كۆمه‌ڵگادا ده‌رده‌خات، ئه‌م میتۆده‌ جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و به‌رهه‌مه‌ ئه‌ده‌بیانه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی بواره‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌رهه‌م هاتوون، هه‌روه‌ها ده‌یه‌وێت له‌ڕێگه‌ی به‌رهه‌مه‌ ئه‌ده‌بییه‌كانه‌وه‌ ڕه‌وتی پێشكه‌وتن و گۆڕانكاری كۆمه‌ڵگا ده‌ربخات.هۆكاری هه‌ڵبژاردنی بابه‌ته‌كه‌: له‌نێو توێژینه‌وه‌ی كوردیدا ئه‌م بواره‌ جێگه‌ی بایه‌خی توێژه‌ران بووه‌، به‌ڵام له‌به‌ر گرنگی بابه‌ته‌كه‌ و پێویستی هه‌نوكه‌یی كۆمه‌ڵگا له‌م بواره‌دا ئه‌وه‌ ده‌خوازێت، كه‌ له‌ چه‌ندین ئاراسته‌ی جیاوازه‌وه‌ گرنگی‌ به‌م بواره‌ بدرێت، بۆ خستنه‌ڕوو و چاره‌سه‌ركردنی هه‌میشه‌یی كێشه‌كانی كۆمه‌ڵگایی كوردی، بۆیه‌ ئێمه‌ش له‌ژێر ناونیشانی (میتۆدی ڕه‌خنه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و پراكتیزه‌ كردنی له‌ شیعری هێمن موكریانی)دا، ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌مان ئه‌نجام داوه‌.میتۆدی توێژینه‌وه‌كه‌: له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا میتۆدی وه‌سفی شیكاریمان په‌یڕه‌و كردووه‌.ئامانجی توێژینه‌وه‌كه‌: له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا، ئامانجمانه‌ بارودۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌رده‌می شاعیر ده‌ستنیشان بكه‌ین، كه‌ وێنه‌یه‌كی هونه‌ریانه‌ی واقیعی كۆمه‌ڵگای كوردی پیشان داوه‌، هه‌روه‌ها كاریگه‌ری ده‌قی شیعری هێمن موكریانی له‌ چاره‌سه‌ركردن و خستنه‌ڕووی كێشه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بخه‌ینه‌ڕوو.پێكهاته‌ی توێژینه‌وه‌كه‌: ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ له‌ پێشه‌كی و دوو به‌شی سه‌ره‌كی و ئه‌نجام و لیستی سه‌رچاوه‌كان پێكهاتووه‌. له‌ به‌شی یه‌كه‌مدا باس له‌ چه‌مك و پێناسه‌ی میتۆدی ڕه‌خنه‌ی كۆمه‌لایه‌تی كراوه‌. به‌شی دووه‌میش پراكتیزه‌ی كاره‌كییه، له‌ شیعره‌كانی "هێمن موكریانی" دا ‌. UR - https://jgu.garmian.edu.krd/article_135377.html L1 - ER -