TY - JOUR ID - 126946 TI - ئاستى زانست و زانیاریى مامۆستایانى خوێندنگا ئامادەییەکان سەبارەت بەفێربوونى ئەلیکترۆنى لەسنورى پەروەردەى گه‌رمیان ( که‌لار، کفری، خانه‌قین) JO - Journal of Garmian University JA - JGU LA - ku SN - 23100087 AU - درویش, هەڵمت فائق AU - شکور, محمد یوسف AU - ڕه‌شید, دەشتی علی AD - kindergarten Department, college of basic education, university of garmian AD - College of Education Department of English AD - به‌شى باخچه‌ى منداڵان - کۆلێجى په‌روه‌رده‌ى بنه‌ڕه‌تى زانکۆى گه‌رمیان Y1 - 2021 PY - 2021 VL - 7 IS - 4 SP - 13 EP - 20 KW - فێربوونى ئەلیکترۆنى KW - پەروەردە وفێرکردن KW - زانست وزانیارى DO - 10.24271/garmian.20702 N2 - فێربوونی ئه‌لیکترۆنی یه‌‌کێکه‌ له‌و بوارانه‌ی که‌ له‌ ماوه‌ی رابردوودا گرنگیه‌کی زۆری پێدراوه‌، به‌تایبه‌تی دوابه‌دوای ده‌رکه‌وتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا (کۆڤید -19) و بێبه‌شبوونی ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ خوێندکاران له‌چونە خوێندنگا، هەر بۆیە ئەم توێژینەوە هەوڵدەدات لە ئاستی زانست و زانیاریی مامۆستایانی خوێندنگا ‌ئاماده‌ییه‌کان له‌ سنوری په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیان ( که‌لار، کفری، خانه‌قین ) سەبارەت بەپرۆگرامەکانى فێربوونى ئەلیکترۆنى بکۆڵێتەوە، به‌مه‌به‌ستی ده‌ستکه‌وتنی زانیاری، توێژه‌ران هه‌ستان به‌ دروستکردنی فۆرمی راپرسی له‌سه‌ر بنه‌مای توێژینه‌وه‌کانی پێشوو و هه‌روه‌ها پێشنیاری پسپۆرانی بوارى په‌روه‌رده‌ و فێربوونی ئه‌لیکترۆنی،فۆڕمى ڕاپرسى بەشێوەیەکى هەڕەمەکى لەڕێگەى (گوگڵ فۆڕم)بەشێوەى ئۆنلاین وهەروەها لەڕێگەى فۆڕمى کاغەز بەسەر(٢٣٤) مامۆستای ئاماده‌یی له‌ سنوری په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیان دابەشکرا. دوابەدواى شیکردنەوەى زانیارییە ئامارییەکانى توێژینەوەکە لەڕێگەى پرۆگرامىSPSS))ەوە،دەرکەوت تەنها (٢٠%)ى  مامۆستایان بەباشى شارەزاى پرۆگرامەکانى فێربوونى ئەلیکترۆنین، لەکاتێکدا (٩٥%)ى مامۆستایان خاوەنى کۆمپیوتەر یان مۆبایلى زیرەکن. توێژینەوەکە سەلماندى کە سنورى بەڕێوەبەرایەتى پەروەردە کاریگەرى نییە لەسەر ئاستى زانست وزانیاریى مامۆستایان سەبارەت بەپرۆگرامەکانى فێربوونى ئەلیکترۆنى، واتا جیاوازى نییە لە نێوان ئاستى زانست و زانیاریى مامۆستایانى سنورى بەڕێوبەرایەتییەکانى پەروەردەى کەلار وکفرى وخانەقین سەبارەت بەپرۆگرامەکانى فێربوونى ئەلیکترۆنى. UR - https://jgu.garmian.edu.krd/article_126946.html L1 - ER -