TY - JOUR ID - 108247 TI - هه‌ڵسه‌نگاندنی جوگرافی بۆ باخچه‌کانی ساوایان له‌شاری که‌لار JO - Journal of Garmian University JA - JGU LA - ku SN - 23100087 AU - محمد, بنار حسن AU - که‌ریم, محمد مهدی AD - به‌شی جوگرافیا، کۆلێژی په‌روه‌رده‌، زانکۆی گه‌رمیان Y1 - 2020 PY - 2020 VL - 7 IS - 1 SP - 24 EP - 36 KW - باخچه‌ی ساوایان KW - خزمه‌تگوزاریی فێرکاری KW - پێوه‌ره‌کانی هه‌ڵسه‌نگاندن DO - 10.24271/garmian.20712 N2 - شاری که‌لار یه‌کێکه‌ له‌شاره‌ جه‌نجاڵه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌ڕووی ژماره‌‌و چڕیی دانیشتوانه‌وه‌، له‌به‌ر گرنگیی شوێن‌و پێگه‌که‌ی که‌ ده‌که‌وێته‌ نێوان هه‌رێمی کوردستان‌و ناوچه‌کانی باشوورو خوارووی عێراق، هاوکات پێگه‌یه‌کی گرنگی هه‌یه‌ له‌ ناوچه‌که‌دا، به‌وپێیه‌ی سه‌نته‌ری ئیداره‌ی گه‌رمیانی پێکهێناوه‌‌و مه‌ڵبه‌ندێکی سه‌ره‌کییه‌ له‌ پێشکه‌شکردنی خزمه‌تگوزاریی کارگێڕی‌و ته‌واوی خزمه‌تگوزاریه‌کانی تر به‌سه‌ر قه‌زاو ناحییه‌کانی ئیداره‌ی گه‌رمیاندا. توێژینه‌وه‌که‌مان هه‌وڵێکه‌ بۆ خستنه‌ڕووی ئاستی پێشکه‌شکردنی خزمه‌تگوزاریی په‌روه‌رده‌یی و فێرکاری له‌ قۆناغی (باخچه‌ی ساوایان)دا، هاوکات نیشاندانى بارودۆخی دابه‌شبوون‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌گوێره‌ی پێوه‌ره‌ جیهانی ‌و ناوخۆییه‌کان، تاکو بزانرێت تا چه‌ند له‌ئاست داخوازی و پێویستییه‌کانی دانیشتوانی شاره‌که‌دایه‌، له‌ڕووی دابه‌شبوونی به‌سه‌ر گه‌ڕه‌که‌کانی شارو گونجاوییان له‌گه‌ڵ ژماره‌ی دانیشتوان و پرسه‌کانی تایبه‌ت به‌ ڕووبه‌ری باڵه‌خانه‌و پێوه‌ره‌کانی له‌خۆگرتنه‌وه‌، ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی خستنه‌ڕووی بارودۆخی که‌تواریی باخچه‌کانی ساوایان و به‌راوردکردنیان به‌گوێره‌ی پێوه‌ره‌ جیاوازه‌کانی پلاندانانه‌وه‌. UR - https://jgu.garmian.edu.krd/article_108247.html L1 - ER -