%0 Journal Article %T ئەنفال: شوناس و ڕەهەندی مێژوویی و دەرهاویشتەکانی %J Journal of Garmian University %I زانکۆی گەرمیان %Z 23100087 %A Omar, Mahdi %A Saied, Mohamed %D 2019 %\ 04/01/2019 %V 6 %N 1 %P 138-167 %! ئەنفال: شوناس و ڕەهەندی مێژوویی و دەرهاویشتەکانی %R 10.24271/garmian.1010 %X ئەم باسە، لە ژێر ناونیشانی (ئەنفال- شوناس و ڕەهەندی مێژوویی و دەرهاویشتەکانی)، لێکۆڵینەوەیەکی ناساندن و ڕەخنەیییە دەربارەی ئەنفال و کارکردن و تێڕوانینی ئێمەی کورد بۆ ئەنفال وەک تراژیدیایەک کە بەشێکە لە مێژوومان، ئەوەی لەم باسەدا ویستوومانە کاری لە سەر بکەین، سەرەتا دەرخستنی شوناسی هەمەلایەن و ڕەهەندی جیاوازی ئەنفالە، بۆ ئەم مەبەستەیش هەر یەک لە باسە پێوەندیدارەکانی بە ئەنفالەوە لە ژێر ناونیشانەکانی (پێناسی ئەنفال، ڕەهەندی زمانی، ڕەهەندی زاراوەیی، ئەنفال و ئایین، قوربانییانی ئەنفال، ڕزگاربووانی ئەنفال، نەوەکانی ئەنفال، شایەتحاڵەکان، تاقانەکان، گۆڕی بە کۆمەڵ، بیابان، بێسەروشوێنکردن، ئۆردووگای زۆرەملێ، بەعس -سەدام حسێن عەلی حەسەن مەجید-، جاش و موستەشار، شۆڕش –پێشمەرگە و پارتیزانی) خستوەتە ڕوو، لەگەڵ ناساندنیاندا بۆچوونی خۆیشمان تێکهەڵکێش کردوە. بۆ پتر خستنەڕووی ئەم شوناسە گرینگیمان بە ڕەهەندی مێژوویی تراژیدیاکە داوە و هەوڵمان داوە بە تێگەییشتن لە پێوەندییەکانی نێوان ئەنفال و کاتی ڕوودان، ئەنفال و شوێنی ڕوودان، سەردەمی ڕوودانی تراژیدیای ئەنفال بە باسکردنی دۆخی کورد و عێراق و پێوەندییان بە جیهانەوە، ئەم ڕەهەندی مێژوویییەی تراژیدیای ئەنفال ڕوون بکەینەوە، پاشان بە دەرخستنی شوناس و ڕەهەندە مێژوویییەکانی بەرەو کۆمەڵێک دەرهاویشتەی ئەو کارەساتە ڕۆیشتووین، کە کارکردنی ئێمەی کورد لە ڕووی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ڕووناکبیرییەوە بەرهەمی هێناوە، دەرهاویشتەکانیش لە کۆمەڵێک کارکردنی هەڵەوە بە ئەنفال وەک چەمک و کەیس و بابەتی سیاسی و کۆمەڵایەتی و... هتد دەست پێ دەکات لە ژێر ناونیشانەکانی (ڕەخنەی شەرمن لە عەرەب و ئایین، گلەیی و گازندە لە حکوومەت، بۆڵەبۆڵ و قسەی بێ بەها و مانا، بازرگانیکردن، پۆست و پلەوپایە، هەڵبژاردن، حزبایەتی، پاککردنەوەی ڕابردووی خراپ) دەردەکەوێت،  %U https://jgu.garmian.edu.krd/article_87567_5f09af996b616b0aa47278235c72410b.pdf