%0 Journal Article %T گرینگی بنزاره‌کانی که‌ڵهوری له‌ ناسینی ڕۆنان و په‌روه‌رده‌کردنی زاری پێوه‌ری کوردیدا %J Journal of Garmian University %I زانکۆی گەرمیان %Z 23100087 %A مورادی, ئیبراهیم ئةحمةد %D 2017 %\ 06/01/2017 %V 3 %N Khanaqine Conference %P 395-408 %! گرینگی بنزاره‌کانی که‌ڵهوری له‌ ناسینی ڕۆنان و په‌روه‌رده‌کردنی زاری پێوه‌ری کوردیدا %K که‌ڵهوری %K وشه‌سازی %K زمانی کوردی %K زاری پێوه‌ر %R 10.24271/garmian.44 %X ئه‌م وتاره‌ باس له‌وه‌ ده‌کات که‌ بۆ په‌روه‌رده‌کردنی زاری پێوه‌ری کوردی ئه‌بێت له‌ هه‌موو زاره‌کانی کوردی که‌ یه‌ک له‌وان لقی که‌لهورییه‌، سوود وه‌ربگیردرێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌لهوری وه‌ک هه‌موو زاره‌کانی­تری کوردی و زمانه‌کانی جیهان توانایی به‌هێز و به‌پیتی هه‌یه‌ بۆ په‌روه‌رده‌کردنی زمانی کوردی. ئه‌م وتاره‌ ڕۆنانی هه‌ندێ وشه‌ی گه‌ڕووسی وه‌ک هێلانه‌ و خه‌وگه‌ ئه‌خاته‌ ڕوو که‌ یارمه‌تی­ده‌ری توێژه‌ره‌ بۆ باشتر ناسین و په‌روه‌رده‌کردنی زاری پێوه‌ری کوردی. هه‌روه‌ها له‌م وتاره‌دا ڕۆنانی کۆمه‌ڵێک وشه‌ی باو له‌ زاری پێوه‌ر یا ئستانداری کوردی­ شرۆڤه‌ئه‌کرێت که‌ سه‌رچاوه‌که‌یان زاری که‌لهورییه‌ بۆ نموونه‌ زانست، توانست، خواست، کلکه‌وانه‌، باز له‌ قومارباز، کۆترباز، گیانباز، سه‌رباز و ... . ئه‌مه‌ سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه‌ که‌ زاری که‌لهوری له‌ کرمانجی ناوه‌ڕاست و زاری پیۆه‌ر یا ئستانداردی کوردی­دا ئه‌رکی چالاکی هه‌یه‌ و ئه‌بێت به‌رده‌وام بۆ په‌روه‌رده‌کردنی زاری پیۆه‌ر یا ئستانداردی کوردی له‌ که‌لهوری سوود وه‌ربگیردرێت. نووسه‌ر ئاماژه‌ به‌وه‌ش ئه‌کات که‌ سه‌رچاوه‌یه‌کی­تری په‌روه‌رده‌کردنی زاری پێوه‌ر یا ئستانداری کوردی ئه‌و پروسه‌ وشه‌سازییه‌ هاوبه‌شانه‌ی کوردی و فارسییه‌ که‌ هه‌ندێ که‌س لایان وایه‌ سه‌ر به‌ فارسییه‌ و نابێت سوودی لێوه‌ربگرین. %U https://jgu.garmian.edu.krd/article_66313_77d2d8afccc400bf74813bd40e66b4ac.pdf