%0 Journal Article %T ڕۆڵی شێوەزاری ناوچەی پشدەر لە دەوڵەمەندكردنی فەرهەنگی وشەی زمانی كوردیدا %J Journal of Garmian University %I زانکۆی گەرمیان %Z 23100087 %A سید مینە, رابەر کاکە ڕەش %A حمە, همزە حسین %D 2022 %\ 12/01/2022 %V 9 %N 4 %P 173-183 %! ڕۆڵی شێوەزاری ناوچەی پشدەر لە دەوڵەمەندكردنی فەرهەنگی وشەی زمانی كوردیدا %K زمان %K زار %K شێوەزار %K شێوەی دیاریکراوی ئاخاوتن %K وشەی فەرهەنگی %R 10.24271/jgu.2022.166520 %X ئەم توێژینەوەیە بە ناونیشانی (ڕۆڵی شێوەزاری ناوچەی پشدەر لە دەوڵەمەندكردنی فەرهەنگی وشەی زمانی كوردیدا)یە. زار و شێوەزارەكان ڕاستەوخۆ پێوەندییان بە بابەت و ڕووداوی ژیانی ڕۆژانەی تاكەكانی كۆمەڵەوە هەیە، ئاشكرایە شێوەزارە ناوچەییەكان ڕۆڵێكی بەرچاو لە دەوڵەمەندكردنی فەرهەنگی وشەی زمانەكان دەبینن، دیارە شێوەزاری ناوچەی پشدەریش لەبەرئەوەی فەرهەنگێكی وشەی دەوڵەمەندی هەیە وەكو شێوەزارێكی كرمانجی ناوەڕاستی گۆڤەری سلێمانی پڕیەتی لە چەندان كەرەستەی خاوی وشەی زمانی كوردی كە ڕۆڵی دەبێت لە دەوڵەمەندكردنی فەرهەنگی وشەی زمانی كوردیدا. ڕوونكردنەوەو ناساندنی فەرهەنگی دەوڵەمەندی وشەی شێوەزارەكە، لەڕووی شێوازی گۆكردن و بەكارهێنانی وشەكان و جیاكردنەوەی وشەی شێوەزارەكە بەپێی بەشەكانی ئاخاوتن و زمانپاراوی تاكەكانی ناوچەكە، هەروەها خستنەڕووی لایەنە جیاجیاكانی شێوەئاخاوتنی پشدەر لە دەوڵەمەندكردنی فەرهەنگی وشەی كوردیدا. ڕێبازی توێژینەوەكە وەسفی – شیكارییە، نموونەكان لە زاری كرمانجی ناوەڕاست و  گۆڤەری  ناوچەی پشدەر وەرگیراون. توێژینەوەكە جگە لە پێشەكی و ئەنجام و لیستی سەرچاوەكان، بەسەر دوو بەشی سەرەكیدا دابەشكراوە، لەبەشی یەكەم و تەوەرەی یەكەمدا پوختەیەك دەربارەی زمان و زار بەگشتی خراوەتە ڕوو، دواتر لەتەوەری دووەمدا هۆی سەرهەڵدان و زۆربوونی زار لە زماندا ڕوونكراوەتەوە، هەروەها لە تەوەری سێیەمدا باس لە هۆیەكانی دروستبوونی زارەكانی زمانی كوردی كراوە، هەروەها لە تەوەری چوارەمدا پێوەندی نێوان زمان و و زار و لەتەوەری پێنجەمدیشدا جیاوازی نێوانیان ڕوونكراوەتەوە، لە كۆتا تەوەری بەشی یەكەمدا باسی جۆرە جیاجیاكانی زار لە زماندا كراوە. لە بەشی دووەمیشدا بە درێژی باسی ڕۆڵی شێوەزاری ناوچەی پشدەر لەدەوڵەمەندكردنی فەرهەنگی وشەی زمانەكەدا كراوە، بەشێوەیەك كە سەرەتا لە تەوەری یەكەمدا پوختەیەك دەربارەی جوگرافیای ناوچەكە خراوەتە ڕوو، لە تەوەری دووەمدا پوختەیەك دەربارەی فەرهەنگ خراوەتە ڕوو، لە تەوەری سێیەمدا هۆكارە جیاجیاكانی دەوڵەمەندكردنی فەرهەنگ ڕوونكراوەتەوە، هەروەها لە تەوەری چوارەمدا ڕێگاكانی هاتنە ناوەوەی وشە بۆ ناو فەرهەنگ ڕوونكراوەتەوە، دواتریش زۆر بە پوختی جیاوازی نێوان زارە ناوچەیی و كۆمەڵایەتیەكان كراوە، ڕۆڵی زارە ناوچەییەكان لە دەوڵەمەندكردنی فەرهەنگدا بەدرێژی ڕوونكراوەتەوە، هەروەها لە دوا تەوەری بەشی دووەمیشدا نموونەی پڕاكتیكی شێوەزاری فەرهەنگی وشەی زمانەكە ڕوونكراوەتەوە، كۆتایی توێژینەوەكەش بە خاڵەكانی ئەنجام و لیستی سەرچاوە بەكارهاتووەكان هاتووە. %U https://jgu.garmian.edu.krd/article_166520_59166161cc182248fa8b9cf8da6585f7.pdf