%0 Journal Article %T مامۆستا (سجّادى) و ڕێبازى لە مێژوونووسيى ئەدەبييدا %J Journal of Garmian University %I زانکۆی گەرمیان %Z 23100087 %A دەشتی, عوسمان %A سەعيد, جەلال ئەنوەر %D 2022 %\ 11/01/2022 %V 9 %N Special issue (3) Conf-Sajade %P 11-16 %! مامۆستا (سجّادى) و ڕێبازى لە مێژوونووسيى ئەدەبييدا %K ئەدەبياتناسيى %K مێژوونووسيى ئەدەبى %K مێژووى ئەدەبى كوردى %K مامۆستا سجادى %K ميتۆدى زانستى نووسينەوەى مێژووى ئەدەبى كوردى %R 10.24271/jgu.2022.160733 %X مێژوونووسيى ئەدەبيات بە شێوەيەكى گشتى پێويستى پۆلێنكردن و قۆناغبەندى گونجاو هەيە، كەوا ڕەنگدانەوەى سەردەم و قۆناغەكانى سەرهەڵدان و گۆڕان و پەرەسەندن و پێشكەوتنى ئەدەبياتى نەتەوەيى هەر گەل و نەتەوەيەك بێت. ميللەتانى دەوروبەر و دنيا هەر يەكە و ڕێبازێكى تايبەتى لە نووسينەوە و تۆماركردنى ئەدەبى نەتەوەيى خۆى گرتووەتەبەر كە ڕەنگدانەوەى سروشتى پەيدابوون و پەرەسەندنى ئەدەبياتى نەتەوەيى تايبەتى خۆيانە. بە نموونە مێژوونووسانى ئەدەبى عەرەبى مێژووى ئەدەبى عەرەبييان بە جۆرێك قۆناغبەندى كردووە كەوا ڕێك لەگەڵ قۆناغەكانى مێژووى سياسيى – كۆمەڵايەتيى دەوڵەتى عەرەبى ئيسلاميدا بگونجێت. هەرچى مێژوونووسانى ئەدەبى فارسييە ئەوا ڕێبازێكى تايبەت بە خۆيان گرتووەتەبەر كە ئەويش مێژوونووسيى ئەدەبياتى فارسيە بە گوێرەى دەورە و قوتابخانە شێوازييەكان (ادوار سبكى). لەم لاشەوە مێژوونووسانى ئەدەبياتى ئەوروپا، مێژووى ئەدەبياتى گەلانى ئەوروپايان بە پێى قوتابخانە و ڕێبازە ئەدەبييەكان تۆماركردووە. سەبارەت بە مێژوونووسيى ئەدەبى كوردى، لە سەد ساڵى ڕابردوودا كۆمەڵێك هەوڵى تاكەكەسيى لەم بوارەدا بەديدەكرێت كە (مێژووى ئەدەبى كوردى)ى (مامۆستا سجادى) شوێنێكى ديار و درەوشاوەى هەيە. بەڵام لەگەڵ هەموو ئەو هەوڵە گرينگ و تاكەكەسييانەشدا، تاوەكو ئێستا مێژوونووسانى ئەدەبيى ئێمە ئەو ڕێباز و پۆلينكارى و قۆناغبەندييە گونجاو و زانستى و ڕاست و دروستەيان پێڕەو نەكردووە، كەوا لەگەڵ سروشتى سەرهەڵدان و پێشكەوتن و پێگەيشتنى ئەدەبى نەتەوەييمان بێتەوە. ئەم باسە هەوڵێكە بۆ لێكۆڵينەوە و هەڵسەنگاندنى ئەو هەوڵانەى لەم بوارەدا دراون، هەروەها تيشك خستنەر سەر ميتۆدێكى گونجاو و ڕاست بۆ تۆماركردنى مێژووى ئەدەبى كورديمان. %U https://jgu.garmian.edu.krd/article_160733_4473372041ec8266199cef6ac4eaf8ee.pdf