%0 Journal Article %T ئەرشیفکردن لە بەرهەمەکانی علادیین سەجادییدا %J Journal of Garmian University %I زانکۆی گەرمیان %Z 23100087 %A مەعرووف, عەبدولجەبار مستەفا %D 2022 %\ 11/01/2022 %V 9 %N Special issue (3) Conf-Sajade %P 1-10 %! ئەرشیفکردن لە بەرهەمەکانی علادیین سەجادییدا %K Archivization %K lexicon %K phonological information %K synset %R 10.24271/jgu.2022.160604 %X توێژینەوەکە لە بەئەرشیفکردنی ئەو کەرەستانەدا دەسوڕێتەوە، کە دەربارەی پێکهاتەکانی زمانن، واتا ئەو کەرەستەو توخمانەی کە زانیاریی فۆنۆلۆژیی و مۆرفۆلۆژیی و سینتاکسیی و واتاییەکانیان تێدا هەڵگیراوە،  چونکە پاراستنی توخمەکانی ئەو پێکهاتانە سەرەڕای پاراستنی کۆزانیاریی زمانییەکان، هەر ئاواش پاراستنی کۆزانیاریی نازمانییەکانیشی لێدەکەوێتەوە، ئەویش لەبەرئەوەی توخم و کەرەستە زمانییەکان کۆی ئەو زانیاریانە لە خۆیاندا گەنجدەکەن(خەزەندەکەن). بۆیە لە لەناوچوونی هەر کەرەستەو توخمێکی زمانەکەدا کۆزانیاریی زمانیی و نازمانیش لەناودەچن. ئەگەرچیی کاری بەئەرشیفکردن کاری دەزگای فەرهەنگییەو پێواژۆی زانستیی تایبەت بە خۆی هەیە، بەڵام لە نەبوونی ئەو دەزگایەو دواکەوتنی کاری فەرهەنگسازییدا، دەبێت پەناببرێتە بەر ئەو تۆمارانەی بە نوسیین زانیارییەکانیان بۆ  قۆناغەکان ئەرشیفکردووە، بۆ ئەوەش لەم توێژینەوەیەدا پشت بە ئەو بەرهەمانە ئەدەبییەکانی عەلادیین سەجادیی دەبەسترێت و ڕۆڵی لەو پرۆسە گرنگە فەرهەنگسازییەدا نیشاندەدرێت. ئەرشیفی فۆنۆلۆژیانەو ئیدییەم و مۆرفۆئدیەمیی و زانیاریی وشەیی بۆ ئەنجامدانی توێژینەوەکە بەکاردەهێنرێن. %U https://jgu.garmian.edu.krd/article_160604_d7eaef7862391f54149cd1b8c9477dd9.pdf