%0 Journal Article %T وشكه‌ساڵی و كاریگه‌ری له‌سه‌ر پرۆسه‌ی به‌بیابان بوون له‌قه‌زای خانه‌قین %J Journal of Garmian University %I زانکۆی گەرمیان %Z 23100087 %A عبدالله, أحمد عزيز %A علي, أحمد طه %A كريم, محمد مهدى %D 2022 %\ 04/01/2022 %V 9 %N special issue 1 %P 98-112 %! وشكه‌ساڵی و كاریگه‌ری له‌سه‌ر پرۆسه‌ی به‌بیابان بوون له‌قه‌زای خانه‌قین %R 10.24271/jgu.2022.149157 %X وشكه‌ساڵی یه‌كێكه‌ له‌و كێشه‌ و دیارده‌ ئاووهه‌وایانه‌ی كه‌وا زۆرێك له‌ ناوچه‌(وشك، نیمچه‌وشك) و ته‌نانه‌ت ناوچه‌ شێداره‌كانیش ده‌گرێته‌وه‌، به‌ڵام كاریگه‌ری ئه‌م دیارده‌یه‌ له‌ناوچه‌ وشك و نیمچه‌ وشكه‌كان زیاتره‌. هه‌رێمی كوردستان به‌حوكمی شوێنی جوگرافی ده‌كه‌وێته‌ ناوچه‌ی نیمچه‌ خولگه‌ییه‌وه‌،كه‌ وشكه‌ساڵی ئه‌گه‌ری ڕوودانی لێده‌كرێت ،به‌تایبه‌ت ناوچه‌ی توێژینه‌وه كه‌ له‌چوارچیوه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا ده‌كه‌وێته‌ ناوچه‌ی نیمچه‌وشكه‌وه‌، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ری ڕوودان و كاریگه‌ریه‌كانی زیاتر ده‌كات .یه‌كێك له‌فاكته‌ره‌ سروشتیه‌ به‌هێزه‌كانی ڕوودانی به‌بیابانبوون له‌هه‌ر جێگه‌یه‌ك په‌یوه‌ندی به‌ كێشه‌ ئاووهه‌وایه‌كانه‌وه‌ هه‌یه‌، به‌تایبه‌ت كێشه‌ی وشكه‌ساڵی، وه به‌بیابانبوون داده‌نرێت به‌ كاره‌ستاتێكی ژینگه‌یی گه‌وره‌ ، كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌واوی لایه‌نه‌كانى ژیان ده‌بێت و كاره‌ساتی سروشتی و مرۆیى لێده‌كه‌وێته‌وه‌ له‌هه‌رجێگه‌یه‌ك كه‌ ڕووبدات . ئامانجی ئه‌م توێژینه‌وه‌ بریتیه‌ له‌ ده‌رخستنی ساڵه‌كانی وشكه‌ساڵی و كاریگه‌ری له‌سه‌ر پرۆسه‌ی به‌بیابان بوون،له‌م توێژینه‌وه‌دا پشت به‌ستراوه‌ به‌ ڕێبازی وه‌صفی و شیكاری چه‌ندێتی له‌ده‌رخستنی وشكه‌ساڵی و ڕاده‌ی توندیه‌كه‌ی و. هاوكێشه‌ی ئاماری و سیسته‌می زانیاری جوگرافی و هه‌ستكردن له‌دووره‌وه‌ به‌كارهينراوه بۆ ده‌رخستنی كاریگه‌ری وشكه‌ساڵی و جۆری به‌هێزی و لاوازیه‌كه‌ی و كاریگه‌ریه‌كانی له‌سه‌ر مه‌ترسی ڕوودانی به‌بیابان بوون له‌ناوچه‌كه‌ ، له‌ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وت كه‌ وشكه‌ساڵی ‌هۆكاره‌كانی ڕوودانی به‌بیابان بوونی له‌ناوچه‌ی توێژینه‌وه‌ خێراتر كردووه‌، به‌هۆكاری كه‌مبونه‌وه‌ی باران و زیادكردنی كورتهێنانی ئاویی ئاووهه‌واو كه‌مبونه‌وه‌ی ڕووه‌ك. هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ری گونجاو پێشنیار كراوه وه‌ك گرتنه‌به‌ری ڕێگه‌ی دروینه‌كردنی ئاو، وه‌ زیادكردن و پاراستنی ڕووه‌ك تاوه‌كو سنورێك بۆ ئه‌م كاریگه‌ریه‌ دابنرێت. %U https://jgu.garmian.edu.krd/article_149157_beb0c2098434e04f32116cf1044fc4ef.pdf