%0 Journal Article %T ووشكە ساڵی و كاریگەری لە سەر ئاستی ئاوی ژێر زەوی لە ناحیەی ئاوەسپی %J Journal of Garmian University %I زانکۆی گەرمیان %Z 23100087 %A درويش, عزالدين جمعة %A صالح, صمد عبدالله %D 2022 %\ 04/01/2022 %V 9 %N special issue 1 %P 1-27 %! ووشكە ساڵی و كاریگەری لە سەر ئاستی ئاوی ژێر زەوی لە ناحیەی ئاوەسپی %K وشكه‌ساڵی %K وشكه‌ساڵی هایدرۆلۆجی %K قوڵی بیر %K ئاستی ئاوی جێگیر %K ئاستی ئاوی گۆڕاو %K به‌رهه‌می ئاو %K جۆری ئاو %R 10.24271/jgu.2022.149151 %X             ناحیەی ئاوەسپی یەكێكە لە ناحیەكانی قەزای كفری ،دەكەوێتە بەشی باشوری رۆژئاوای پارێزگای سلێمانی و باكوری رۆژئاوای ئیدارەی گەرمیان ، ژمارەی گوندەكانی (31) گوندە،كۆی گشتی رووبەری ئەم ناحیەیە (629,7كم2) ،بەوەش (22,45%) رووبەری گشتی قەزای كفری پێك دەهێنێت . وشكەساڵی دیاردەیەكی سروشتی ئاووهەواییە كەرۆڵی راستەوخۆو كاریگەری هەبوو لەسەر كەمبوونەوەو دابەزینی ئاستی ئاوی ژێر زەوی ناوچەی لێكۆڵینەوەكە.مەبەستمان لەكێشەی لێكۆڵینەوەكە دەرخستنی  رادەی كاریگەری دیاردەی ووشكەساڵی لەسەر دابەزینی ئاستی ئاوی ژێرزەوی وە وشكبوونی شێوەكانی ئاوی ژێر زەوی لە ناوچەی لێكۆڵینەوەكە. ،بۆیە ئامانجمان لەم توێژینەوەیە شیكردنەوەی  مەودای كاریگەری (ووشكە ساڵی ) لەسەردابەزین و وشكبوونی شێوەكانی ئاوی ژێر زەوی لە ناوچەكەدا  .وە  ئەژماركردنی زیادبوون و كەمبوونی خۆراكدەری ئاوی بیرەكان كە دابارینە بە پێی ساڵە جیاوازەكان  ودەرخستنی جیاوازی ئاستی ئاوی ژێر زەوی و كەمبوونەوەی بری بەرهەمی سەرچاوەكانی ئاوی ژێر زەوی (بیر-كانیاوەكان) بەپێی ساڵە جیاوازەكان. ، لە كاتی شیكردنەوەی داتاكانی تایبەت بەبیرەكان بۆمان دەركەوت كەجیاوازییەكی زۆر لە ئاستی ئاوی ژێر زەوی ناوچەكە بەدی دەكرێت   وەئاستەكەی و بری بەرهەمەكەی بەردەوام لە دابەزین دایە لە ژێر كاریگەری  كەمبوونەوەو دابەزینی بری باران بارین لەلایەك و بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرمی لە لایەكی ترەوە بەجۆرێك كەلەماوەی (21) ساڵدا (11) ساڵ بری باران كەمتر بووە لە تێكرای ئاسایی ناوچەكە ،كەئەمەش بوەتە هۆی دابەزینی ئاستی ئاوی ژێر زەوی  لە (5- 10م) ەوە بۆ (38-63م) بەپێی بەرزی ناوچەكە لە ئاستی رووی دەریاوە بەجۆرێك ئاستی ئاوی ژێر زەوی لەبەشەكانی باكوری ناوچەكە زیاتر دابەزیووە بەبەراورد بە بەشەكانی باشووری ناوچەكە،  بەوەش قوڵی بیرەكان لە (3-5م) زیادی كردووە بۆ قوڵی (60-170م) ، وەئاستی ئاوی جێگیری بیرەكان لە (1,5-2م) دابەزیووە بۆ (10-76م) بەجیاوازی (74م)، وەئاستی گۆراوی بیرەكانیش بەتێكرایی(55م) دابەزیوە ، تێكرای بەرهەمی بیرەكانیش لە (4-5لتر/چركە) كەمی كردووە بۆ (3-3,5لتر/چركە) لەساڵی (2021) دا. كانیاوەكانیش یان بەتەواوی وشكبونە یان ئەوەندە كەمیان كردووە لە وشكبوون نزیك بوەتەوە، لەدەرئەنجامی ئەم توێژینەوەبۆمان دەركەوت كە ژمارەی بیرەكانی ئەم ناحیەیە دەگاتە (218) بیری ئامێری و (11) بیری دەستكرد (40) كانیاو ،  بەجۆرێك بەهۆی ووشكەساڵیەوە (2) بیری ئامێری و (67) بیری دەستكردو (233) كانیاو بەتەواوی وشكیان كردووەو هیچ بەرهەمێكیان نیە لەئێستادا قوڵی ئاستی ئاوی ژێر زەوی لە رووی زەوییەوە لە نێوان (38-130م) دایە ، كۆی گشتی بەرهەمی ئاوی ژێرزەوی ناوچەكە لە ساڵی (2021) دا دەگاتە (84,32 لتر/چركە ) كەیەكسانە بە  (2659115,52م3/ساڵ) %U https://jgu.garmian.edu.krd/article_149151_4fea2bb3e579b2d58b3049a58d524b9f.pdf