%0 Journal Article %T ستراتیژی سیاسه‌تی ده‌ره‌کی ڕوسیا له‌ سه‌رده‌می ئیداره‌ی پۆتیندا ( ده‌رفه‌ت و ئاڵینگارییه‌کانی به‌جه‌مسه‌ربوونی نێوده‌وڵه‌تی ) %J Journal of Garmian University %I زانکۆی گەرمیان %Z 23100087 %A مصطفی, شمال حسین %A مجید, محمد احمد %D 2020 %\ 07/01/2020 %V 7 %N 2 %P 74-97 %! ستراتیژی سیاسه‌تی ده‌ره‌کی ڕوسیا له‌ سه‌رده‌می ئیداره‌ی پۆتیندا ( ده‌رفه‌ت و ئاڵینگارییه‌کانی به‌جه‌مسه‌ربوونی نێوده‌وڵه‌تی ) %K ڕیشەناسى %K چاوگ %K زمانە ئێرانییەکان %K زمانى هیندۆئەوروپى %R 10.24271/garmian.207204 %X فیدراسیۆنی ڕوسیا به‌و پێیه‌ی که‌ میراتگری یه‌کێتی سۆڤیه‌تی جارانه‌، خاوه‌ندارێتی کۆمه‌ڵێک فاکته‌ری سیاسی، ئابووری، سه‌ربازی و جیۆستراتیژیه‌. سه‌رباری ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌ندامی هه‌میشه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تییه‌. له‌ بنه‌ڕه‌تدا ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌،  هه‌وڵده‌دات لیکۆڵینه‌وه‌ و  شیکاری له‌ باره‌ی گرنگترین ڕه‌گه‌ز و بنه‌ماکانی ستراتیژی سیاسه‌تی ده‌ره‌کی فیدراسۆنی ڕوسیا بکاتـ، له‌ دوای قۆناغی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یه‌کێتی سۆڤییه‌تی جاران، له‌ میانه‌ی ئه‌و هه‌وڵ و پیکۆڵییه‌ هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییانه‌ی که‌ له‌ ئاراسته ‌و هه‌ڵویست و کرده‌ سیاسییه‌کانی  سیاسه‌تی ده‌ره‌کی ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌ له‌ هاوکیشه‌ هه‌رێمی نێوده‌وڵه‌تییه‌کاندا ده‌رده‌که‌ون، وه‌ک  هه‌وڵێک بۆ دووباره‌ دروست کردنه‌وه‌ی پێگه‌ی جه‌مسه‌ری نێوده‌وڵه‌تی. له‌و چوارچێوه‌ گریمانه‌ی ئه‌وه‌ ده‌کرێت، که‌ ڕوسیا خاوه‌ن کۆمه‌ڵێک پێدراو و خاڵی به‌هێزی سیاسی، ئابووری و سه‌ربازییه‌ که‌ واده‌کات ڕۆڵێکی جیهانی کاریگه‌ر ببینێت له‌ زۆربه‌ی پرس و بابه‌ته‌ سیاسییه‌ هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌کاندا. له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا، ڕوسیا ڕووبه‌ڕووی زۆرێک له‌ ئاڵینگاری ئه‌منی، سیاسی و ئابووری ده‌بێته‌وه‌، که‌ ده‌بنه‌ هۆکارێک بۆ دروستبوونی کۆسپی گه‌وره‌ له‌به‌رده‌م هێنانه‌دی ئه‌و ئامانجانه‌ی که‌ له‌سه‌ره‌وه‌ ئاماژه‌ی پیکراوه‌. له‌و نێوه‌نده‌شدا، ڕوسیا په‌نایبردووه‌ و ده‌بات بۆ گرێدانی کۆمه‌ڵێک هاوپه‌یمانی له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی و سه‌رووهه‌رێمی له‌ پێناو ده‌سته‌به‌رکردنی ئامانجه‌کانیدا.  %U