%0 Journal Article %T ئیتیمۆلۆژیى چاوگ لەزمانى کوردییدا (چاوگى ئەلفى) بە نموونە %J Journal of Garmian University %I زانکۆی گەرمیان %Z 23100087 %A حمە أمین, تانیا اسماعیل %A عبدالرحمن, باخان سرحد %D 2020 %\ 07/01/2020 %V 7 %N 2 %P 46-73 %! ئیتیمۆلۆژیى چاوگ لەزمانى کوردییدا (چاوگى ئەلفى) بە نموونە %K ڕیشەناسى %K چاوگ %K زمانە ئێرانییەکان %K زمانى هیندۆئەوروپى %R 10.24271/garmian.207203 %X ئیتیمۆلۆژیی (ڕیشەناسیى)، زانستێکە بۆ لێکدانەوە و شیکردنەوەى وشەکانە لە ڕوانگەى مێژووییەوە، هەروەها دیاریکردنى ئەو گۆڕانانەى، کە بە درێژایى مێژوو بەسەر وشەکاندا هاتووە، لەم توێژینەوەدا هەوڵدەدرێت شیکردنەوەیەکى ئیتمۆلۆژییانەى زانستیى، بۆ هەندێک لە چاوگە ئەلفییەکانى زمانى کوردیی بکرێت، (چونکە لە دوو توێى توێژینەوەیەکدا ناتوانرێت هەموو چاوگە ئەلفییەکان بخرێنە ڕوو، هەروەها مەرج نییە هەموو چاوگە ئەلفییەکان ڕەگ و ڕیشەیان هەبێت)، تەنیا ئەو چاوگانەى، کە ڕەگ و ڕیشەى هاوبەش و کۆنیان هەیە دەخرێنە ڕوو، هەوڵدەدرێت ڕەگ و ڕیشە و بنەڕەتى وشەکان بخرێنەڕوو، چاوگ وشەیەکە، کە واتاى بنەڕەتیی کردار دەگەیەنێت، بەڵام وەک کردار کات و کەس و ژمارە دیاریناکات، هەر لەبەرئەمە چاوگ بە بەشێک لەناو دادەنرێت، لەم توێژینەوەدا گرنگترین ئەو گۆڕانانەى کە بەسەر چاوگەکەدا هاتووە دەخرێنەڕوو،  بۆ ئەم مەبەستەش دەگەڕێینەوە بۆ هەریەکێک لە زمانانى هیندۆئەوروپى و سانسکریتى و خێزانە زمانە ئێرانییەکان لە قۆناغە مێژووییە جیاوازەکاندا، بەو پێیەى، کە زمانە ئێرانییەکان یەک خێزان پێکدەھێنن، کە لەیەک ڕەگ و ڕیشەی ھاوبەش جیابوونەتەوە. بوونی وشەی ھاوبەش و نزیکیی پێکھاتە ڕێزمانییەکانی ئەم زمانانە، خزمایەتیی ڕەگەزیی و نەژادییان دەردەخات. زمانە ئێرانییەکان لقێکن لە گروپی (زمانە ھیندۆ-ئێرانییەکان)، کە ئەوانیش سەر بە بنەماڵەی (زمانە ھیندۆ-ئەوروپاییەکانن). زمانە ئێرانییەکان بەچەند سەردەم و بارودۆخێکی جیاوازدا ڕۆیشتوون، جیاوازیی نێوان ئەو سەردەمانەش بە سێ قۆناغ دیاریکراوە: (قۆناغی کۆن، قۆناغی ناوەڕاست، قۆناغی نوێ)، لەم توێژینەوەدا لە قۆناغى کۆن زمانانى (فارسیى کۆن و ئاڤێستا) وەرگیراوە، هەندێک جاریش وشەکان لەم دوو زمانەشدا بەجێنەماون، بەڵام سود لە قۆناغى کۆنتر بینراوە (زمانى ئێرانیى کۆن)، هەروەها لە قۆناغى ناوەڕاستدا وشەکانى زمانە ڕۆژئاواییەکان وەرگیراون (پەهلەویى ساسانى، پەهلەویى ئەشکانى)، لە قۆناغى نوێشدا وشەکانى زمانەکانی کوردیی و فارسی بە نموونە وەرگیراون، زمانی کوردیی سەر بە لقی ڕۆژئاوایە، زمانی فارسیش سەر بە لقی باشووری ڕۆژئاوایە (ڕۆژئاواى ئێرانی کۆن)، بەهەمان شێوە سود لە زمانى سانسکریتیش وەرگیراوە، بەو پێیە لقێکە لە زمانە هیندۆ ئەوروپییەکان و خزمایەتى و نزیکایەتیی هەیە لەگەڵ زمانە ئێرانییە کۆنەکاندا. %U