@article { author = {Rashid, Salam}, title = {}, journal = {Journal of Garmian University}, volume = {6}, number = {1}, pages = {116-123}, year = {2019}, publisher = {University of Garmian}, issn = {23100087}, eissn = {25223879}, doi = {10.24271/garmian.1008}, abstract = {}, keywords = {}, title_ku = {نەخۆشییە زمانییەکان / ئاستی دەنگسازی بە نموونە}, abstract_ku = {توێژینەوە لە نەخۆشییەکانی زمان بە هەموو ئاستەکانییەوە لە ڕۆژگاری ئەمڕۆی زمانەوانیدا وەکو بابەتێکی زانستی و سەردەمییانە ، گرنگ و بایەخی تایبەتی خۆی هەیە ، ئەویش بەهۆی ئەوەی لێکۆڵینەوە لەم لقەی زانستی زمان ڕۆچوونە بە ناو پەیوەندی زمان و پسپۆری و زانستەکانی تری وەک (پزیشکی دەماری و ساکۆلۆژییە و کۆمەڵایەتییەوە)، واتە ئەم پسپۆرییانە دەکرێنە نەخشەڕێگا بۆ دۆزینەوەی جۆری نەخۆشییەکانی گوتن و چارەسەرکردنیان لە هەمان کاتدا.ئەم لێکۆڵینەوەیە بە ناونیشانی (نەخۆشییە زمانییەکان / ئاستی دەنگسازی بە نموونە) کە لقێکە لە زمانەوانی کارەکی ، مەبەستی سەرەکی لێی ناساندنی بابەتەکە و خستنەڕوی جۆرەکانی و هۆکارەکانییەتی . لێکۆڵینەوەکە لە پێشەکی و دوو بەش پێکهاتووە : لە پێشەکیدا وەک دەروازەیەک بۆ چوونە نێو لێکۆڵینەوەکە ، ناونیشان و هۆی هەڵبژاردن و گرنگی و ڕێباز و سنووری لێکۆڵینەوەکەمان باسکردووە. لەبەشی یەکەمدا هەوڵمانداوە چەمک و پێناسەی نەخۆشییە زمانییەکان و هۆکارەکانی کەخۆی لە هۆکاری (ئەندامی و دەروونی و ژینگەی کۆمەڵایەتی)دا  دەبینێتەوە ، تیشکی بخەینە سەر و دواتر  ئاماژە بە ڕێگا چارەکانی نەخۆشییە زمانییەکان کراوە . لەبەشی دووەمدا کە کرۆکی باسەکەی ئێمەیە باس لە نەخۆشییە زمانییەکانی ئاستی دەنگسازی هۆکارەکانی کە ئەویش خۆی لە هۆکاری ئەندامی و نائەندامی دەبینێتەوە تیشکی خراوەتە سەر, و لەکۆتایشدا گرنگترین ئەنجامە بەدەستهاتووەکان , لەگەڵ لیستی سەرچاوەکان , و کورتەی توێژینەوەکە بە هەرسێ‌ زمانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی خراونەتە ڕوو.}, keywords_ku = {نەخۆشییەکانی زمان,ئاصتى دەهگضازی}, url = {https://jgu.garmian.edu.krd/article_87564.html}, eprint = {https://jgu.garmian.edu.krd/article_87564_46d765fa0f4156d85d248d38144ab0df.pdf} }