@article { author = {سامان, فەرەیدوون}, title = {}, journal = {Journal of Garmian University}, volume = {4}, number = {Genocide Conference}, pages = {402-408}, year = {2017}, publisher = {University of Garmian}, issn = {23100087}, eissn = {25223879}, doi = {10.24271/garmian.82}, abstract = {}, keywords = {}, title_ku = {کۆمەڵکوژی ئیزیدیەکان و کەوتنی شەنگال}, abstract_ku = {لە 3ی ئابی 2014 چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە تیرۆریستانی داعش یەکێک لە هەرە قێزەونترین تاوانەکانی سەردەمیان بەرامبەر بە هاووڵاتیانی ئێزیدی دەڤەری شنگال و پێشتریش هاووڵاتیانی کریستان و شەبەک و تورکمانە شیعەکانی ناوچەی موسڵ ئەنجامدا، کە نموونەی ئەم تاوانانە لە 100 ساڵی رابردوودا لەجیهاندا نەبووە. بۆیەش داوا لەکۆمەڵگای نێو دەوڵەتی و کوردستانی دەکرێت بەرەو رووی تاوانەکە ببنەوە، لەیادی ئەم تاوانە قێزەونەدا داواکارین، حکومەتی هەرێمی کوردستان فشار بخاتە سەر حکومەتی بەغدا بۆ ئەوەی پەیماننامەی رۆما واژۆ بکات و ببێتە ئەندامی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی، بۆ ئەوەی نیازپاکی خۆی لەرێگای بە ئەندامبوونیەوە لەدادگاکە بۆ پێکهاتەکانی ئەم وڵاتەی مەڵبەندی جینۆساید رابگەیەنێت، کە دژ بە دووبارەبوونەوەی تاوانەکانی رابردووە، کە بەسەر گەلەکەماندا هاتووە (هەڵەبجە، ئەنفال، بارزانییەکان، فەیلییەکان، تەعریب، شنگال، بالیسان و شێخوەسانان، سمێل..)، کە دواجار تاوانەکانی شنگال سەلماندییەوە بە ئەندام بوونی عێراق زامنی دووبارە نەبوونەوەی ئەم جۆرە تاوانانەو سزادانی بکەرانی و ناساندنی حەقیقەتی یاسایی تاوانەکەیە لەئاستی نێودەوڵەتیدا، داوا لەدەسەڵاتدارانی کوردستان دەکەین، داواکاری بە ئەندام بوونی عێراق لەدادگای تاوانی نێودەوڵەتی بکەنە یەک لەداواکارییەکانی خەڵکی کوردستان لەدانوساندنەکانیان لەگەڵ حکومەتی ناوەندی بەغدا، لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان و سازشی لەسەر نەکەن، هەر کەس و لایەنێک لەکوردستانەوە ریکلام بۆ داعش بکات، پێویستە بە تاوانی هاوکاریکردنی تیرۆر و بانگەشە بۆی دادگایی بکرێت، هەر کەس و لایەنێک نکۆڵی لەجینۆسایدی ئێزیدی و کریستان و پێکهاتەکانی دیکە بکات لەلایەن داعشەوە، پێویستە سزابدرێت و ئینکارکردنی تاوانەکانی جینۆساید وەک تاوان سەیر بکرێت لەهەرێمی کوردستاندا، بە یاسا رێکبخرێت.هەر پارت و لایەنێکی سیاسی ئینکاری جینۆسایدی ئیزیدی و کریستان و شەبەک و .... بکات ، یاخود برەو بە سیاسەتی جیاکاری بەرامبەریان بدات لەئاستی خوارەوە پێویستە قەدەغە بکرێت، پێویستە ئەو چەکدارە کوردستانیانیانەی لەریزی داعش بوونە، لەکاتی وازهێنانیان دادگایی بکرێن لەبەرامبەر بەشداریکردنیان لەو تاوانانەی ئەنجامیان داوە. هەروەها پێویستە ئەو تاوانانەی لەرابردوودا لەرێگای 72 فەرمانەکەوە بەرامبەر بە ئێزیدی و کریستان و پێکهاتە ئاینییەکانی کوردستان کراوە، تۆمار بکرێن وەک مێژوو و بچێتە بواری میتۆدەکانی خوێندنەوە.دەبێت سنورێک بۆ تەجاوزات بۆ سەر ناوچەکانی ئێزیدی و کریستان و پێکهاتەکانی دیکەی کوردستان دابندرێت، تایبەتمەندی ناوچەکانیان بپارێزرێت و لەدەسەڵاتدارێتی کوردستاندا رۆڵی زیاتریان پێ بدرێت. داوا لەحکومەتی هەرێمی کوردستان و کانتۆنەکانی رۆژئاوای کوردستان دەکەین، هەر دیلێکی داعشی هاووڵاتی 124 وڵاتەکەی ئەندامی دادگای تاوانی نێودەوڵەتیان لایە، رادەست بە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی بکەن، بۆ ئەوەی دادگایی بکرێن. هەروەها داواکارین لەهەردوو لایەن بڕیار بەدەستان و تاوانبارانی داعش دیار بکەن، ئەوانەی لەبڕیاردان و تاواندا رۆڵیان هەیە، ناوەکانیان بدەنە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی. پێویستە هەمووان خۆمان ئامادە بکەین بۆ قۆناغی دوای هەرەسی داعش و گروپە تیرۆریستەکانی دیکە، بڕیار بەدەستان و تاوانبارانیان بدۆزینەوە و سکاڵایان لەوڵاتەکانیان لەسەر تۆمار بکەین، یاخود ناوەکانیان و شوێنی ژیانیان بدەینە دادگایی تاوانی نێو دەوڵەتی، داواکارین ئەنجامی لێکۆڵینەوە لەهۆکاری داگیرکردنی شنگال لە 3-8 لە لایەن داعشەوە بۆ رای گشتی ئاشکرا بکرێت، ئەگەر شکستی سەربازییە ئەوانەی هۆکاری شکستەکەن سزا بدرێن و لەبەرپرسیارێتی سەربازی دوور بخرێنەوە، ئەگەر کارئاسانیکردنێک هەبووە بۆ لایەنی بەرامبەر، ئەوا بە تاوانی هاوکاریکردنی جینۆساید سزا بدرێن.دواجار داواکارین حکومەتی هەرێمی کوردستان بودجەی زیاتر تەرخان بکات بۆ ئاوەدانکردنەوەی شنگال و ئازاد کردنی دایکان و خوشکانی ئێزیدی و قەرەبووکردنەوەیان بۆ قۆناغی دوای گەڕانەوەیان. راپۆرتێکی گرنگ لە بارەی جینۆسایدی ئێزدییەکانەوە. ئەم راپۆرتە لە ساڵی 2016 بڵا وکراوەتەوە و بێگومان رەنگە ئێستا کۆمەڵێک گۆڕانگاری نوێ لە ئارادابن، بەڵام هیچ کات نرخی ئەم بەڵگەنامەیە و زانیارییەکانی کەم نابنەوە و بگرە بە یەکێک لە راپۆرتە باش و زانیاریدەرەکان دادەنرێت}, keywords_ku = {}, url = {https://jgu.garmian.edu.krd/article_66239.html}, eprint = {https://jgu.garmian.edu.krd/article_66239_82dc728d11372359f29f28d1822a1da1.pdf} }