@article { author = {Nasir, Salam and M. Amin, Hemin}, title = {شیكردنەوەی پەیوەندی نێوان دیاردەی وشكی ئاووهەوایی و گۆڕانی ڕووپۆشی ڕووەكی لەقەزای دەربەندیخان لەنێوان ساڵانی (2008 – 2021) بەجێبەجێكردنی میتۆدی (OBIA)}, journal = {Journal of Garmian University}, volume = {9}, number = {special issue 1}, pages = {28-53}, year = {2022}, publisher = {University of Garmian}, issn = {23100087}, eissn = {25223879}, doi = {10.24271/jgu.2022.149152}, abstract = {پوختە            دیاردەی وشكی ئاووهەوایی وەك یەكێك لە دەرئەنجامەكانی گەرمبوونی گۆی زەوی و گۆڕانی ئاووهەوا، بەیەكێك لە گاریگەرترین فاكتەرە نازیندوەكان دادەنرێت كە كاریگەری سلبی گەورەی لەسەر ژینگەی سروشتی بەگشتی و بەرگی زیندەگی (ڕووپۆشی ڕووەكی) بە تایبەتی هەیە. وشكی دیاردەیەكی ئاووهەوای جیهانییە لە ژینگەی جۆراوجۆر بوونی هەیە بە بێ‌ ئەوەی سنورە كارگێڕی و سیاسییەكان بناسێت، روودەدات بە هۆی گۆڕانی داینامیكی پلەی گەرمی، بەهێزی تیشكی خۆر، هەروەها دابەزینی تێكڕاكانی دابارین. وڵاتان و دامەزراوە زانستی وئەكادیمییەكان پەنا دەبەنە بەر ڕێگەی جۆراوجۆر بۆ چاودێریكردنی ژینگەی سروشتی و دەرخستنی دەرئەنجامەكانی وشكی و كەمكرنەوەی كاریگەریەكانی، كە یەكێك لە ڕێگا و كاریگەر و زانستییەكان بریتییە لە پشت بەستن بە زانستی هەستكردن لە دورەوە (Remote Sensing). ئەم توێژینەوەیە هەوڵێكی زانستییە، كە ئامانجی سەرەكی ئەنجامدانی بریتییە لە ناساندنی تایبەتمەندییە ئاووهەواییەكانی ناوچەكە و شیكردنەوەی كاریگەری دیاردەی وشكی ئاووهەوای لەسەر گۆڕانی ڕووپۆشی ڕووەكی و دیاریكردنی بڕی گۆڕانكارییەكان لەڕوپۆشی ڕوەكی لە ناوچەی دەربەندیخان، ئەمەش لە ڕێگەی شیكردنەوەی وێنەی مانگەدەستكردەكان و زانیارییە ئامارییە ئاووهەوایەكانی ناوچەكە، بە بەكارهێنانی میتۆدێكی كاریگەر بە ناوی (Object Based Image Analysis) كە تیایدا زانیارییە شوێنی و شەبەنگییەكان (Spatial and Spectral information) بەیەكەوە كۆكراونەتەوە لە پێناو گەیشتن بە ئامانجەكانی توێژینەوەكە بە شێوەیەكی دروست و ورد. هەڵسەنگاندنی زانستی ورد (Accuracy Assessment) بۆ ئەنجامەكانی توێژینەوەكە كراوە، پاشان شیكردنەوەی زانستی بۆ ئەنجامە بەدەستهاتووەكان كراوە لە پێناو دەرخستنی پەیوەندی نێوان وشكی و گۆڕانی ڕووپۆشی ڕووەكی.ئەنجامەكانی توێژینەوەكە ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن كە بەگشتی ناوچەی لێكۆڵینەوە ناوچەیەكی نیمچە شێدارە، لەگەڵ ئەوەی چەند جارێك وشكی ئاووهەوای بە خۆیەوە بینیوە، و هەروەها ئەنجامی هەڵسەنگاندنی وردی پشتڕاستی وردی و كاریگەری میتۆدی بەكارهێنراو دەكاتەوە و ئەوە دەسەلمێنێت كە ئەنجامەكان بڕوا پێكراون بەو پێیەی تێكڕای وردی بۆ سەرجەم قۆناغەكانی توێژینەوەكە لە نێوان 92.9% بۆ 93.32% بووە. لە شیكردنەوەی پەیوەندی دیاردەی وشكی و گۆڕانی پشتێنەكانی ڕووەكی سروشتی، كاریگەری دیاردەی وشكی ئاووهەوای سەلمێنراوەمیتۆد و ئەنجامەكانی ئەم توێژینەوەیە دەكرێت ببێت بە بنچینەیەكی گرنگ بۆ ئەوەی لە داهاتوودا لەسەر سەرجەم ڕووبەری هەرێمی كوردستان جێبەجێبكرێت، بۆ ئەوەی توێژەران و لایەنی پەیوەندیدارەكان و هەروەها پلاندانەران سوود لە ئەنجامەكانی توێژینەوەكە ببینین بۆ دانانی پلانی گونجاو بۆ روبەڕوبوونەوەی ئاڵانگارییە ژینگەی و ئاووهەواییەكان بە باشترین شێوە.}, keywords = {. وشكی ئاووهەوای,گۆڕانی ڕووپۆشی ڕووەكی,ناوچەی دەربەندیخان,وێنەی مانگەدەستكردەكان,زانیارییە ئامارییە ئاووهەوایەكان,زانیارییە شوێنی و شەبەنگییەكان,Object Base Image Analysis}, title_ku = {شیكردنەوەی پەیوەندی نێوان دیاردەی وشكی ئاووهەوایی و گۆڕانی ڕووپۆشی ڕووەكی لەقەزای دەربەندیخان لەنێوان ساڵانی (2008 – 2021) بەجێبەجێكردنی میتۆدی (OBIA)}, abstract_ku = {پوختە            دیاردەی وشكی ئاووهەوایی وەك یەكێك لە دەرئەنجامەكانی گەرمبوونی گۆی زەوی و گۆڕانی ئاووهەوا، بەیەكێك لە گاریگەرترین فاكتەرە نازیندوەكان دادەنرێت كە كاریگەری سلبی گەورەی لەسەر ژینگەی سروشتی بەگشتی و بەرگی زیندەگی (ڕووپۆشی ڕووەكی) بە تایبەتی هەیە. وشكی دیاردەیەكی ئاووهەوای جیهانییە لە ژینگەی جۆراوجۆر بوونی هەیە بە بێ‌ ئەوەی سنورە كارگێڕی و سیاسییەكان بناسێت، روودەدات بە هۆی گۆڕانی داینامیكی پلەی گەرمی، بەهێزی تیشكی خۆر، هەروەها دابەزینی تێكڕاكانی دابارین. وڵاتان و دامەزراوە زانستی وئەكادیمییەكان پەنا دەبەنە بەر ڕێگەی جۆراوجۆر بۆ چاودێریكردنی ژینگەی سروشتی و دەرخستنی دەرئەنجامەكانی وشكی و كەمكرنەوەی كاریگەریەكانی، كە یەكێك لە ڕێگا و كاریگەر و زانستییەكان بریتییە لە پشت بەستن بە زانستی هەستكردن لە دورەوە (Remote Sensing). ئەم توێژینەوەیە هەوڵێكی زانستییە، كە ئامانجی سەرەكی ئەنجامدانی بریتییە لە ناساندنی تایبەتمەندییە ئاووهەواییەكانی ناوچەكە و شیكردنەوەی كاریگەری دیاردەی وشكی ئاووهەوای لەسەر گۆڕانی ڕووپۆشی ڕووەكی و دیاریكردنی بڕی گۆڕانكارییەكان لەڕوپۆشی ڕوەكی لە ناوچەی دەربەندیخان، ئەمەش لە ڕێگەی شیكردنەوەی وێنەی مانگەدەستكردەكان و زانیارییە ئامارییە ئاووهەوایەكانی ناوچەكە، بە بەكارهێنانی میتۆدێكی كاریگەر بە ناوی (Object Based Image Analysis) كە تیایدا زانیارییە شوێنی و شەبەنگییەكان (Spatial and Spectral information) بەیەكەوە كۆكراونەتەوە لە پێناو گەیشتن بە ئامانجەكانی توێژینەوەكە بە شێوەیەكی دروست و ورد. هەڵسەنگاندنی زانستی ورد (Accuracy Assessment) بۆ ئەنجامەكانی توێژینەوەكە كراوە، پاشان شیكردنەوەی زانستی بۆ ئەنجامە بەدەستهاتووەكان كراوە لە پێناو دەرخستنی پەیوەندی نێوان وشكی و گۆڕانی ڕووپۆشی ڕووەكی.ئەنجامەكانی توێژینەوەكە ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن كە بەگشتی ناوچەی لێكۆڵینەوە ناوچەیەكی نیمچە شێدارە، لەگەڵ ئەوەی چەند جارێك وشكی ئاووهەوای بە خۆیەوە بینیوە، و هەروەها ئەنجامی هەڵسەنگاندنی وردی پشتڕاستی وردی و كاریگەری میتۆدی بەكارهێنراو دەكاتەوە و ئەوە دەسەلمێنێت كە ئەنجامەكان بڕوا پێكراون بەو پێیەی تێكڕای وردی بۆ سەرجەم قۆناغەكانی توێژینەوەكە لە نێوان 92.9% بۆ 93.32% بووە. لە شیكردنەوەی پەیوەندی دیاردەی وشكی و گۆڕانی پشتێنەكانی ڕووەكی سروشتی، كاریگەری دیاردەی وشكی ئاووهەوای سەلمێنراوەمیتۆد و ئەنجامەكانی ئەم توێژینەوەیە دەكرێت ببێت بە بنچینەیەكی گرنگ بۆ ئەوەی لە داهاتوودا لەسەر سەرجەم ڕووبەری هەرێمی كوردستان جێبەجێبكرێت، بۆ ئەوەی توێژەران و لایەنی پەیوەندیدارەكان و هەروەها پلاندانەران سوود لە ئەنجامەكانی توێژینەوەكە ببینین بۆ دانانی پلانی گونجاو بۆ روبەڕوبوونەوەی ئاڵانگارییە ژینگەی و ئاووهەواییەكان بە باشترین شێوە.}, keywords_ku = {. وشكی ئاووهەوای,گۆڕانی ڕووپۆشی ڕووەكی,ناوچەی دەربەندیخان,وێنەی مانگەدەستكردەكان,زانیارییە ئامارییە ئاووهەوایەكان,زانیارییە شوێنی و شەبەنگییەكان,Object Base Image Analysis}, url = {https://jgu.garmian.edu.krd/article_149152.html}, eprint = {https://jgu.garmian.edu.krd/article_149152_44bca444fbe84794a8078fe8c94c1c6f.pdf} }