@article { author = {قه‌یته‌ران, کاروان and رشید, هاورکار}, title = {}, journal = {Journal of Garmian University}, volume = {7}, number = {3}, pages = {60-76}, year = {2020}, publisher = {University of Garmian}, issn = {23100087}, eissn = {25223879}, doi = {10.24271/garmian.2070304}, abstract = {}, keywords = {}, title_ku = {چه‌مکی (گوڵ) له‌ دیوانی (منم دیده‌وانی گوڵ ده‌که‌م)ی (پێشه‌واکاکه‌یی)دا به‌پێی میتۆدی (هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌گه‌رایی)}, abstract_ku = {بێگومان گوڵ وه‌کو ناسکترین و دڵڕفێنترین به‌شی سروشت، شوێنی خۆی دۆزیوه‌ته‌وه‌ بۆ خۆ نواندن و وه‌سفکردنی پڕ به‌باڵای، ئه‌و شوێنه‌ش گومانی تێدا نییه‌ که‌ ئه‌ده‌بیاته‌، له‌ناو ئه‌ده‌بیاتیشدا به‌تایبه‌تی تر له‌ شیعردا، ئه‌مه‌ به‌زه‌قی و به‌ ئاشکرا له‌ شیعری کوردی هه‌ستی پێ ده‌کرێت، به‌ڵام له‌ قۆناغه‌ جیاجیاکاندا به‌ شێوازی جیاجیا باسی کراوه‌، بۆنموونه‌ له‌ قۆناغی شیعری کلاسیکی کوردیدا به‌ جۆرێک ڕه‌نگیداوه‌ته‌وه‌، له‌قۆناغی شیعری نوێ به‌شیوازێکی تر و له‌ قۆناغی شیعری هاوچه‌رخی کوردیشدا له‌ هه‌ردووک قۆناغه‌که‌ جیاوازتر و زۆر ئازادانه‌تر باسیکراوه‌ و ئه‌مه‌ش سه‌ره‌ڕای ڕه‌نگدانه‌وه‌ی قۆناغه‌کانی پیشوو، گوڵ له‌به‌رخۆی و له‌پیناوی خۆی له‌ شیعردا گوزارشتی لێکراوه‌، هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ش توێژینه‌وه‌که‌مان که‌ به‌ناونیشانی (چه‌مکی (گوڵ) له‌ دیوانی (منم دیده‌وانی گوڵ ده‌که‌م)ی (پێشه‌واکاکه‌یی)دا)یه‌ ، هه‌وڵێکه‌ بۆ خستنه‌ڕووی چه‌مکی (گوڵ) له‌ دیوانی (منم دیده‌وانی گوڵ ده‌که‌م)ی (پێشه‌وا کاکه‌یی)، به‌پێی تیۆری ڕه‌خنه‌یی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌گه‌رایی، توێژینه‌وه‌که‌ له‌ دووبه‌ش پێکهاتووه‌، له‌به‌شی یه‌که‌مدا به‌شیوه‌ی تیۆری له‌ دوو ته‌وه‌ردا باسی چه‌مک و پێناسه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌گه‌رایی و تیۆری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌گه‌رایی له‌ پڕۆسه‌ی شیکردنه‌وه‌ی ده‌قدا ده‌که‌ین، به‌شی دووه‌می توێژینه‌وه‌که‌مان له‌ دوو ته‌وه‌ردا ته‌رخانکردووه‌ بۆ چه‌مکی گوڵ له‌ شیعری کلاسیک و نوێ و هاوچه‌رخی کوردی و (چه‌مکی (گوڵ) له‌ دیوانی (منم دیده‌وانی گوڵ ده‌که‌م)ی (پێشه‌واکاکه‌یی)دا به‌پێی تیۆری ڕه‌خنه‌یی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌گه‌رایی) و به‌ نموونه‌ی شیعری ئه‌و بابه‌ته‌مان پراکتیزه‌کردووه‌ و جیاوازى بەکارهێنانى ئەم چەمکەمان لاى شاعیر سه‌لماندووە}, keywords_ku = {هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌گه‌رایی,چه‌مکی گوڵ,پێشه‌واکاکه‌یی,ئه‌ده‌بی هاوچه‌رخ}, url = {https://jgu.garmian.edu.krd/article_119860.html}, eprint = {https://jgu.garmian.edu.krd/article_119860_5f819216dad2fc22fbc93bae9db81136.pdf} }