@article { author = {Omar, Mahdi}, title = {}, journal = {Journal of Garmian University}, volume = {6}, number = {4}, pages = {117-126}, year = {2020}, publisher = {University of Garmian}, issn = {23100087}, eissn = {25223879}, doi = {10.24271/garmian.196409}, abstract = {}, keywords = {}, title_ku = {(زانست و شیعر) لێکۆڵینەوەیەک لە هەوڵە ناکامەکانی موفتی پێنجوێنی بۆ هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگا) لێکۆڵینەوەیەکی ڕەخنەییی شیکارییە(}, abstract_ku = {لەم لێکۆڵینەوەیەدا ئاوڕلەو شیعرانەی موفتی پێنجوێنی دەدرێتەوە، کە پەیامن بۆ کۆمەڵگا و هەوڵی هۆشیارکردنەوەیان دەدات و داوایان لێ دەکات بایەخ بە زانست بدەن و چاو لە میللەتانی پێشکەوتوو بکەن و لە ژیانی هاوچەرخ و سەردەم دانەبڕێن، ئەم ئاوڕدانەوەیەیش بۆ ئەوەیە بزانین تا چەند ئەم پەیامانە بە کۆمەڵگا گەییشتوون، ئەگەر نەگەییشتوون هۆکاری ئەمە چییە. ئەم لێکۆڵینەوەیە بۆ دوو بەش پۆلێن دەکرێت: بەشی یەکەم: ئاستەکانی پێوەندیی زانست و شیعر, لەم بەشەدا پێوەندیی زانست و شیعر ڕوون دەکرێتەوە و ئەوە دەخرێتە بەر باس، کە تا چەند دەتوانن هاوکاریی یەک بکەن و پەیامی یەکتر بگەیەنن. بەشی دوەم: پەیوەندی شیعر و ئامۆژگاری, لەم بەشەدا ئەوە ڕوون دەکرێتەوە، ئایا کە شیعر دەبێتە ئامۆژگاری، دەتوانێت حەقیقەت بەرهەم بهێنێت، دەتوانێت فیکر بگەیەنێت؟ ئایا ئامۆژگاری کاریگەرییەکانی لە ڕووکار و سەرسامی و پەند و وتەیەکی بەنرخدا کە کاردانەوەکانی تەنها دەستخۆشی و ئافەرین و جوانت فەرمووە و ئەو جۆرە دەربڕینانەیە، یان کاریگەرییەکانی قوڵ و ڕیشەیین و کاردانەوەکانی بریتین  لە گۆڕانی کۆمەڵگا؟ بە گشتی لەم لێکۆڵینەوەیەدا هەوڵ دەدرێت وەڵامی ئەم پرسیارانە بدرێتەوە: بۆچی موفتی پێنجوێنی هەوڵی هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگا دەدات؟ هەوڵەکانی موفتی پێنجوێنی ئامۆژگاریین یان  تیۆرین؟ تا چەند پەیامی موفتی پێنجوێنی دەگاتە کۆمەڵگا؟ هۆکاری شکست یان سەرکەوتنی هەوڵەکانی  موفتی پێنجوێنی چیین بۆ هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگا؟ زانست و شیعر چ پێوەندییەکیان لەگەڵ یەکدا هەیە؟ تەواوکەر یان پێچەوانەی یەکترن؟ ئەمانە و وەڵام بە چەند پرسیارێکی تر.  لە کۆتایشدا ئەنجامی توێژینەوەکەمان خستوەتە ڕوو لەگەڵ لیستی سەرچاوەکان و کورتەی باسەکە بە هەردوو زمانی عەرەبی و ئینگلیزی.}, keywords_ku = {زانست,شیعر,لۆجیک,ئامۆژگاری}, url = {https://jgu.garmian.edu.krd/article_102030.html}, eprint = {https://jgu.garmian.edu.krd/article_102030_1926bc510b5ffcf4738731d48e7c42dd.pdf} }