@article { author = {hamasaaid, Nazakat and Ali, Ahmed}, title = {}, journal = {Journal of Garmian University}, volume = {6}, number = {4}, pages = {53-63}, year = {2020}, publisher = {University of Garmian}, issn = {23100087}, eissn = {25223879}, doi = {10.24271/garmian.196404}, abstract = {}, keywords = {}, title_ku = {رۆڵى ریکلام لە تەلەفزیۆنە کوردییەکان لەسەر رەفتارى بەکاربەر لە (پۆشاکپۆشیندا) خوێندکارانى زانکۆى گەشەپیدانى مرۆیی بەنموونە}, abstract_ku = {    ئەو پێشکەوتن و کرانەوە بەردەوامەى هەرێمى کوردستان لەسەرجەم بوارەکاندا، گەشەکردن و فراوانبوونێکى زۆرى لەبوارى ریکلامى تەلەفزیۆنیدا هێنایەکایەوە،لەم روانگەیەوە توێژینەوە لەسەر ئەم بارودۆخە نوێیە بووە بە پێداویستییەکى زیندووى بەردەوامى کۆمەڵگە، لە پیناوى دەرخستنى کاریگەرییەکانى لەسەر کۆمەڵگە.      ریکلام رەنگدانەوەى نەتەوەو کۆمەڵگەیە، هەربۆیە "دەکرێت خویندنەوە بۆ بیروبۆچوونى هەر نەتەوەیەک بکەیت لە رێگەى ریکلامەکانیەوە" (الزعبى، 2009: 30) کاریگەری ریکلام پۆشاک لە تەلەفزیۆنە کوردییەکان لەسەر رەفتارى بەکاربەر لە (پۆشاکپۆشیندا) شایستەی چەندین توێژینەوەیە، بایەخی ئەم توێژینەوەیە لەوەدایە کە تا ئێستا بەشێوەیەکى تایبەت لێکۆڵینەوە نەکراوە لەسەر ریکلامى تەلەفزیۆنە کوردییەکان و کاریگەرییان لەسەر رەفتارى پۆشاکپۆشین تاوەکو تەلەفزیۆن و لایەنە پەیوەندیدارەکان بتوانن سود لە دەرەنجام و راسپاردەکانى وەربگرن.     توێژینەوەکە بە رێبازى وەسفى / رووپێوییە، کە لە دیارترین رێبازەکانى توێژینەوەى زانستییە لە بوارى زانستە مرۆڤایەتییەکان و راگەیاندندا. توێژینەوەکە گەیشتووە بە چەند دەرەنجامیک، کە گرنگترینیان بریتین لە: 1-ریکلامى پۆشاک لە تەلەفزیۆنە کوردییەکان نەیتوانیوە کاریگەری لەسەر خویندکارانى زانکۆ دروستبکات، کە پشت بەو ریکلامانە ببەستن بۆ هەڵبژاردن و کڕینى پۆشاکەکانیان. 2-ئەو ریکلامانەى بۆ پۆشاک دەکریت لە تەلەفزیۆنە کوردییەکانەوە نەبووە بە بەشێک لە رەفتارى کۆمەڵایەتى و کلتوورى پۆشاکپۆشینى خویندکاران. 3-هەرزانی نرخى پۆشاکە ریکلامبۆکراوەکان کاریگەری زیاترى هەیە لەسەر خویندکارانى زانکۆى گەشەپیدانى مرۆیی ، لەکاتێکدا تێرکردنى ئارەزووەکانیان کەمترین کاریگەری لەسەریان هەیە}, keywords_ku = {رۆڵ,ریکلامی تەلەفزیۆنی,رەفتاری بەکاربەر}, url = {https://jgu.garmian.edu.krd/article_102022.html}, eprint = {https://jgu.garmian.edu.krd/article_102022_e8a8ddfa620c142c51c89e4eb4ac03e3.pdf} }