كاظم حسیب نادر؛ دڵشاد محمد غریب
پوخته
لێكۆڵینه‌وه‌كه بۆ مه‌رجی فۆنۆتاكتیكی له چه‌پكی نه‌بزوێن) ته‌قیو و لاییهكان) له زمانی كوردیدا ...
زیاتر بخوێنەوە
لێكۆڵینه‌وه‌كه بۆ مه‌رجی فۆنۆتاكتیكی له چه‌پكی نه‌بزوێن) ته‌قیو و لاییهكان) له زمانی كوردیدا ته‌رخانكراوه، له‌چوارچێوه‌ی ئه‌م بابه‌تدا هه‌ندێ زانیاری گشتیی له‌باره‌ی پێڕه‌وی زمانه‌وه به‌تایبه‌تی(فۆنۆلۆژیی)خراوه‌ته‌ڕوو، زانیارییه‌كانیش به‌فه‌رهه‌نگی ئاوه‌زی مرۆڤه‌وه گرێدراون، كه تێیدا باسی چۆنێتی پێكهوههاتنی چه‌پكه نه‌بزوێن(ته‌قیو)ه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كتردا و پاشان(ته‌قیو)ه‌كان له‌گه‌ڵ (لایی)ه‌كاندا له‌سه‌ره‌تا و كۆتایی بڕگه‌ی وشه‌ی فۆنۆلۆژییدانیشاندراون. له‌شیكردنه‌وه‌ی نموونه‌كاندا رێبازی (په‌سنی_شیكاریی) به‌كارهێنراوه. سه‌ره‌ڕای ئه‌ویش به‌مه‌به‌ستی ده‌ستنیشانكردنی بڕگه و چۆنێتی پێكهوههاتنی چه‌پكه نه‌بزوێنه‌كان له سه‌ره‌تا و كۆتایی بڕگه‌دا سود له به‌رنامه‌ی كۆمپیوته‌ری (پرات)بینراوه و له پاڵ ئه‌لفبێی كوردیدا ئه‌لفبێی فۆنهتیكیش به‌كارهێنراوه.