ساكار سردار حمه‌سوور؛ كه‌ریم شه‌ریف قه‌ره‌چه‌تانی
پوخته
پرۆگرامی پۆرتاج یەكێكە لە باشترین بەرنامەكانی پێشوه‌خته كە یارمەتی منداڵانی پێش چوونە قوتابخانە ...
زیاتر بخوێنەوە
پرۆگرامی پۆرتاج یەكێكە لە باشترین بەرنامەكانی پێشوه‌خته كە یارمەتی منداڵانی پێش چوونە قوتابخانە (الطفولە المبكرة) دەدات كە لێهاتووی بەسوود لەژیانیاندابهدەست بهێنێت ،ئامانجی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه بریتییه لهدەستنیشانكردنی كاریگەری بەكارهێنانی پرۆگرامی پۆرتاج لەگەشەی زمان لای منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت ،دەستنیشانكردنی كاریگەری بەكارهێنانی پرۆگرامی پۆرتاج لە گەشەی پەیوەندیی كۆمەڵایەتی لای منداڵانی خاوەن پێداویستى تایبەت ،توێژه‌ر ڕێبازی (نیمچه ئه‌زموونی )به‌كارهێناوه ، هه‌روه‌ها پشتی بەستوە بە دیزاینی تاقیكردنه‌وه پێش وەختە (الاختبار القبلی) وتاقیكردنه‌وه پاشوه‌خته(اختبار البعدی) بۆ یەك كۆمەڵە ئامرازی توێژینه‌وه‌كه بریتییه‌له(پرۆگرامی پۆرتاج ) بواری كاتی توێژینه‌وه‌كه بریتییه له ماوه‌ی نێوان ( 15 ی كانوونی دووه‌م – 15 ی ایار ی 2021 ) هه‌رچی سنووری شوێنیش خۆی له‌ناوه‌ندی پارێزگای سلێمانی ده‌بینێته‌وه ، سنووری مرۆیی تویژینه‌وه‌كه‌ش پیكهاتووه له (12) منداڵی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت ته‌مه‌ن (4- 6 ) ساڵ، به ڕێگای نموونه‌ی مه‌به‌ستدار ههڵبژیران.توێژینه‌وه‌كه گه‌یشتووه به چه‌ند ئه‌نجامێكی زانستی گرنگترینیان :١ - جياوازى بەڵگەدارى ئامارى هەيە لەئاستى بەڵگەدارى (0.05) لهپێوەرى گەشهی زمان له تاقيكردنەوەى پێشەكی و پاشەكى كۆمەڵەى ئەزمونگەرى، ئەم جياوازيەش لە بەرژەوەندى پێوەرى پاشەكييە.٢- جياوازى بەڵگەدارى ئامارى هەيە لەئاستى بەڵگەدارى (0.05) لهپێوەرى گەشهی په‌یوه‌ندیی كۆمه‌ڵایه‌تی له تاقيكردنەوەى پێشەكی و پاشەكى كۆمەڵەى ئەزمونگەرى، ئەم جياوازيەش لە بەرژەوەندى پێوەرى پاشەكييە .