نیركس بایز حمد؛ گۆران عبدالله داسنی
پوخته
احمد تكۆدار، له‌نێو مێژووی ژیان و ژیاری مه‌غۆله‌كاندا یه‌كێكه له خاڵی وه‌رچه‌رخانی كۆمه‌ڵگه‌ی ...
زیاتر بخوێنەوە
احمد تكۆدار، له‌نێو مێژووی ژیان و ژیاری مه‌غۆله‌كاندا یه‌كێكه له خاڵی وه‌رچه‌رخانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌غۆلی له كۆمهڵگهيێكی ئازادی هه‌مه ئایینی بۆ ئایینێكی ئیسلامی، ڕۆڵی له گۆڕانكاری ئایینی وه‌رچه‌رخانێكی گرنگه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی وه‌ك یه‌كه‌م ده‌سه‌ڵاتدار و سوڵتانی ئیلخانهكانی فارس ڕاسته‌وخۆ موسڵمانبونی خۆی ڕاگه‌یاند، به‌وه‌ش گۆڕانكاریێكی گه‌وره له‌نێو مه‌غۆله‌كاندا ڕویدا. له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا مه‌به‌ستمان ده‌رخستنی ڕۆڵی احمد تكۆداره، له‌به‌ره‌و پێشچون و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئایینی ئیسلام له‌نێو مه‌غۆله‌كان و كۆشكی ده‌سه‌ڵاتدا، له كاتێكدا ئایین گرفت نه‌بوو لایان، تاڕادهێكی زۆر له‌په‌یڕه‌وی ئایینی‌دا ئازاد بوون، ته‌نانه‌ت دوای ده‌ركه‌وتنی جه‌نگیزخان یاساكانی مه‌غۆل زیاتر له‌ئایین ڕۆڵی هه‌بوو، له‌به‌رامبه‌ردا هه‌ڵوێستی خان و ده‌سه‌ڵاتدارانی تری مه‌غۆڵ ده‌بینین و كاردانه‌وه‌كانیان هه‌ڵده‌سه‌نگێنین، ململانێی ده‌سه‌ڵات چ كاریگه‌رێكی به‌سه‌ر ئایین و ئایین چ ده‌ره‌نجامێكی به‌سه‌ر سیاسه‌ت و ڕامیاری مه‌غۆله‌كان له‌و قۆناغه‌دا هێنایه گۆڕێ، ڕاده‌ی په‌یوه‌ندی نێوان احمد تكۆدار و ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیسلامی به‌كوێ گه‌یاند، تا چ ڕاده‌یه‌ك كاریگه‌ری كرده سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوانیان و شه‌ڕه به‌رده‌وامه‌كانی نێوانیانی گه‌یاند به كوێ.