هونەر صلاح جلال؛ ئیبراهیم قاسم پاڵانی
پوخته
به‌ربه‌سته‌كان دیارده‌یه‌كی جوگرافیای ڕامیارین، كه له دێر زه‌مانه‌وه وه‌ك سنوری جیاكه‌ره‌وه ...
زیاتر بخوێنەوە
به‌ربه‌سته‌كان دیارده‌یه‌كی جوگرافیای ڕامیارین، كه له دێر زه‌مانه‌وه وه‌ك سنوری جیاكه‌ره‌وه به‌كارهێنراون، به‌گوێره‌ی قۆناغه جیۆپۆلهتیكهكان هه‌ر یه‌كه له به‌كارهێنان و پیشه‌كانی جیاواز بووه به‌تایبه‌تی له دوای جه‌نگی سارده‌وه. له‌م قۆناغه به دوا ئه‌ركی به‌ربه‌سته‌كان گۆڕا بۆ جیاكردنه‌وه‌ی پێكهاته‌كانی دانیشتوان له نێو ده‌وڵه‌تدا، له‌سه‌ر بنه‌مای ئیتنی(نه‌ته‌وه، ئایین)، به هۆكاری چڕتربونهوهی گرفته‌كانی دانیشتوانی ناوچه‌یه‌ك. ئامانجی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه بریتییه له ده‌رخستنی دابه‌شبوونی شوێنی جوگرافیای به‌ربه‌سته‌كان له‌سه‌ر ئاستی گه‌ڕه‌كه‌كان و ئه‌ركه‌كانی. بۆ ده‌ست نیشان كردنی شوێنی به‌ربه‌سته‌كان سود له سیسته‌می(GPS)وه‌رگیراوه، پشت به داتا فه‌رمیه‌كان به‌ستراوه به‌مه‌ستی گه‌یشتن به شیكردنه‌وه‌یه‌كی جوگرافیای سیاسی بۆ دیارده‌كه. ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ده‌ری خست كه به‌ربه‌سته‌كان له‌سه‌ره‌تادا به‌مه‌به‌ستی پاراستنی ئاسایشی گه‌ڕه‌كه‌كان دروستكرا، به‌ڵام دواتر دانیشتوانی شاره‌كه‌ی دابه‌شكرد، هه‌روه‌ها ئه‌م دیوار به‌ندییه دابڕانێكی ته‌واوی دروستكرد له نێوان پێكهاته‌كانی شاری دوزخورماتوو.