ئاراز على عبدالرحمان محمد؛ ژیلوان عبدالله احمد؛ بختيار خضر عبدالله
پوخته
ئەوەى لەم توێژينه‌وه‌يه‌دا و بە ناونیشانى (دۆزى كورد له توركيا له نێوان ساڵانى 2002-_2016) باسى دەکەین، ...
زیاتر بخوێنەوە
ئەوەى لەم توێژينه‌وه‌يه‌دا و بە ناونیشانى (دۆزى كورد له توركيا له نێوان ساڵانى 2002-_2016) باسى دەکەین، پوختەیەکە لەو سياسه‌ته‌ى توركيا به‌رامبه‌ر به کورد لەو پارچەیەدا و ئه‌و دانووستانانهى كه له‌نێوان ئه‌كه‌په و پارتى كرێكارانى كوردستان وه‌ك ئاڵا هه‌ڵگرى پرسى كورد له باركوورى كوردستان، ئەم توێژینەوەیە لە چوار تەوەرە پێکهاتووە بەم شێوەیەى لاى خوارەوە:
تەوەرەى یەکەم: دۆزى كورد له ده‌روازه‌يه‌كى مێژوويدا، كه باسمان له كورته‌يه‌كى مێژوويى دۆزى كورد له ساڵانى نه‌وه‌ده‌كان تاوه‌كوو پێش هاتنه سه‌ركارى ئاكه‌په كردوه، له پێناوى درێژ نه‌بوونه‌وه‌ى باسه‌كه‌دا زۆر نهچووينهوه دواوه بۆ مێژووى دامه‌زراندنى توركيا و تێڕوانين و سياسه‌تيان به‌رامبه‌ر به كورد.
تەوەرەى دووهەم: پارتى داد‌و گه‌شه‌پێدان و پرسى كورد، له‌م تهوهرهيهدا هه‌وڵمانداوه به باس له هاتنه‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتى ئه‌كه‌په و دۆزى كورد بكه‌ين.
تەوەرەى سێهەم: باسمان له‌و دانووستانانه و ئه‌و هه‌وڵانه كردوه كه بۆ چاره‌سه‌ى پرسى كورد ئه‌نجامدران، وه هه‌وڵمانداوه به‌شێوه‌يه‌كى ئه‌كاديمى باسى چۆنێتى هه‌وڵه‌كان و ڕۆڵى هه‌ريه‌ك له ئۆجه‌لان و ئه‌وكه‌سانه‌ش بكه‌ين ڕۆڵيان هه‌بووه.
تەوەرەى چوارەم: له‌م تهوهرهيهدا هه‌وڵمانداوه ئه‌و هۆكارانه ڕوون بكه‌ينه‌وه كه بوونه مايه‌ى شكستى دانووستانه‌كان و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى قۆناغێكى تر‌ى شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان حكوومه‌تى توركيا و په‌كه‌كه.
له ئه‌نجامدانى ئه‌م توێژينه‌وه‌يه‌دا تووشى چه‌ند گرفتێكى زانستى بووين، ئه‌وه‌ش خۆى له نه‌بوونى سه‌رچاوه‌ى پێويست و كه‌مى كات و ههستيارى دۆخى باكوورى كوردستان و به‌رده‌وام بوونى ئه‌و دۆخه‌ى كه له2016وه ده‌ستى پێكردوه ده‌بينێته‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌وڵمانداوه به‌گوێره‌ى پلانه‌كه هه‌ندێك له ڕووداوه‌كان ڕوون بكه‌ينه‌وه و به‌شێوه‌يه‌كى زانستيانه دايبڕيژينهوه.
لهكۆتاييشدا دەرەنجام و لیستى سەرچاوەکان کە لە کۆتاییدا ئاماژەى پێکراوە