Zanyar Haji Salih؛ سەرحەد حسین مستەفا
پوخته
ئاوازی ناوەوە بەشێكی گرنگی ئاوازی شیعرە، كە شاعیر وابەستەی هیچ یاساودەستوورێكی پێش وەختە ناكات لەهۆنینەوەی ...
زیاتر بخوێنەوە
ئاوازی ناوەوە بەشێكی گرنگی ئاوازی شیعرە، كە شاعیر وابەستەی هیچ یاساودەستوورێكی پێش وەختە ناكات لەهۆنینەوەی شیعرەكەیدا، بەواتایەكی تر شاعیر بۆ مەبەستی زیاتر ئاهەنگداركردنی دەقە شیعرییەكەی ئازادە لەبەكارهێنانی شێوازەكانیدا، لەهەر دەقێكدا، كە ویستی لێبێت بێتە بوون دەتوانێت داهێنان و دەست ڕەنگینی خۆی بنوێنێت، چونكە یاسایەكی دیاری وەك ئاوازی دەرەوە نییە تا ڕێگری لەتوانای دەربڕین و داهێنانەكانی شاعیر بكات، بەشێوەیەكی گشتی لەڕێگەی دووبارەكردنەوەوە ئاوازی ناوەوەی دەق درووستدەبێت، سەرەڕای ئەوەش لەڕێگەی هەندێ لەهونەرەكانی جوانكاریی ڕەوانبێژییەوە درووستدەبێت، كەزیاتر ئەو هونەرانەن كەپێیان دەوترێت جوانكاری وشەیی و بەجۆرێك لەجۆرەكان پێویستە لەدوو (دەنگ، وشە، گرێ، ..هتد) یان زیاتر لە بنیاتی دێڕێك یان كۆپلە و پارچە شیعرێكدا هەبن