ئالان محمد اورحمان؛ فەرهاد تۆفیق حسن
پوخته
توێژینەوەکە بە ناونێشانی( هەندێک لە گرفتەکاننی فێربوونی زمان لای مندا)ەو باس لە بەشێک لەو گرفتە زمانیانە ...
زیاتر بخوێنەوە
توێژینەوەکە بە ناونێشانی( هەندێک لە گرفتەکاننی فێربوونی زمان لای مندا)ەو باس لە بەشێک لەو گرفتە زمانیانە دەکات،کە تووشی منداڵان دەبێت، بۆ ئەم مەبەستەش توێژینەوەکە بەسەر دووبەشدا دابەشکراوە، لە بەشی یەکەمدا باسمان لەو گرفتە زمانیانە کردووە ، کە لەکاتی درکاندن و گفتوگۆکردندادەردەکەون دوو گرفتمان باسکردووە ئەوانیش(شڵەژانی ئاوازی گوتن ، زمانگیران)ەو لە دوو پاردا دەستنیشانکردنی گرفتەکەو هۆکارەکانی تووشبوونی وچارەسەرەکانیمان باسکردووە.
لە بەشی دووەمی توێژینەوەکەماندا باسمان لەوگرفتەزمانیانە کردووە ، کە هەم لەدرکاندندا دەردەکەون و هەم گرفتیان لە خستنەپاڵیەکی رێزمانیدا هەیە ، لەم بەشەشدا هەردوو گرفتی (گرفتی زمانی دیاریکراو ، دیسلکسیا)مان باسکردووە ، لە دوو پاردا نیشانەکانی و هۆکارەکانی تووشبوونی وچارەسەرەکانیمان خستوەتە ڕوو.دواتر ئەو ئەنجامانەمان نووسیووە ، کە بە دەستهاتوون لە توێژینەوەکەدا ، لە کۆتایشدا ئەو سەرچاوانەمان ئاماژە پێداوون ، کە سوودمان لێوەرگرتوون.