کاروان جوهر محمد
پوخته
ئەم توێژینەوە بە ناونیشانى (عەزیز عەقراوى ژیان و ڕۆڵى سەربازى و سیاسى 1924 – 1980)، لە سێ تەوەرەى سەرەکى ...
زیاتر بخوێنەوە
ئەم توێژینەوە بە ناونیشانى (عەزیز عەقراوى ژیان و ڕۆڵى سەربازى و سیاسى 1924 – 1980)، لە سێ تەوەرەى سەرەکى پێکهاتووە، هەر تەوەرەیەک دابەشى چەند باسێک کراوە، لە تەوەرەى یەکەمدا، باس لە دایک بوون و ڕەچەڵەکى بنەماڵەکەی و تایبەتمەندییەکانى کەسێتى عەزیز عەقراوى کراوە. تەوەرەى دووەم، تایبەت کراوە بە سەرەتاى پەیوەندى کردنى عەزیز عەقراوى وەکو ئەفسەرێکى پلەدار بە شۆڕشى ئەیلول، هەروەها هەر لەو تەوەرە هەر دوو ڕۆڵى سەربازى و سیاسیى ئەو تیشکى خراوەتە سەر. هەرچى کۆتا تەوەرەیە بۆ ڕۆڵ و چالاکییە سیاسییەکانى عەزیز عەقراوى لە ناو حکومەتى عێراقدا لە نێوان ساڵانى (1973 – 1980) تەرخانکراوە، ئەویش لەلایەن خۆیەوە بۆ سەر سێ باس دابەشکراوە، لە باسى یەکەم، وازهێنانى عەقراوى لە شۆرشى کوردستان و پەیوەندیکردنى بە حکومەتى عێراق خراوەتە بەرباس. باسى دووەم، ڕۆڵى عەزیز عەقراوى لە دامەزراندنى (پ.د.ک)ى دروستکراوى حکومەتى عێراق ڕوون کراوەتەوە، کۆتا باسیش لە تەوەرەى سێیەم، بۆ ڕۆڵى عەزیز عەقراوى وەکو وەزیر لە ناو حکومەتى عێراقى خراوەتە بەر باس و لێکۆڵینەوە.